به‌ستنی كۆنگره
له ١١ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٠ له ژێر دروشمی (نوێبوونه‌وه، دادپه‌روه‌ری، پێكه‌وه‌ژیان) له شاری هه‌ولێر و له پاركی شه‌هید سامی عەبدولڕەحمان به ئاماده‌بوونی ٣٥٠ كه‌سایه‌تی له‌وانه‌ش جەلال تاڵەبانی سه‌رۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ، دەستی بەکارەکانی کرد سه‌رۆك مەسعود بارزانی میدالیای بارزانی نه‌مری به‌خشیه گوین ڕۆبێرت ڕۆژنامه‌نووسی دۆستی كورد، بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانی كۆنگره هه‌شت لێژنه پێكهات، كه بریتیبوون له لێژنه‌ی پرۆگرام، لێژنه‌ی په‌یڕه‌و، لێژنه‌ی ڕێكخستنی گشتی، لێژنه‌ی دارایی، لێژنه‌ی سكاڵا، لێژنه‌ی ڕاگه‌یاندن، لێژنه‌ی پێشمه‌رگه و لێژنه‌ی ڕێكخراوه پیشه‌یی و جه‌ماوه‌رییه‌كان، له كۆنگره‌كه‌دا مه‌رجی ڕێژه‌ی ١٠٪ بۆ ئه‌ندامیه‌تی ئافره‌تان له ئەنجوومەنی سه‌ركردایه‌تی پارتیدا دانرا، ئه‌مه‌ش له ده‌روازه‌ی سێیه‌می به‌شی بیست و دووه‌م له ماده‌ی ٢١٧ی پرۆگرام و له ماده‌ی ١٧ی بڕگه‌ی دووه‌م خاڵی دووه‌می په‌یڕه‌وی ناوخۆدا چه‌سپاوه، هه‌روه‌ها له مێژووی پارتی دیموكراتی كوردستاندا، بۆ یه‌كه‌مین جار كۆتای ئافره‌ت، له كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌مدا جێبه‌جێ كرا، پێویسته ئاماژه به‌وه‌ش بدرێت كه له كۆنگره‌كانی پێنجه‌م، هەشته‌م، یازده‌یه‌م و دوازده‌یه‌مدا ته‌نیا یه‌ك ئافره‌ت وه‌ك ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی هاتووه‌ته هه‌ڵبژاردن.
ڕێكخستنهپهیكهری پارتی دیموكراتی كوردستان، به پشتبه‌ستن به په‌یڕه‌وی ناوخۆی کۆنگره‌ی سێزده‌یه‌م، بریتی‌بوو له:
بنكه، لێژنه‌ی ڕێكخراو، لێژنه‌ی ناوچه، لێژنه‌ی لق، ئەنجوومەنی سه‌ركردایه‌تی پارێزگا، ئەنجوومەنی سه‌ركردایه‌تی، مه‌كته‌بی سیاسی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی، جێگری سه‌رۆك و سه‌رۆك، هه‌روه‌ها ده‌سته‌ی چاودێری و به‌دواداچوون، له‌لایه‌ن ئەنجوومەنی سه‌ركردایه‌تییه‌وه ده‌ستنیشان كرا و له‌لایه‌ن سه‌رۆكه‌وه په‌سه‌ند كران.
له‌م كۆنگره‌یه‌دا دوو زاراوه‌ی نوێ دێنه ناو ڕێكخستنهپهیكهری پارتییه‌وه، ئه‌وانیش یه‌كه‌میان بنكه‌یه، كه پێشتر به شانه و شانه‌ی سه‌ره‌كی هاتووه، یان ئاوێته‌ی هه‌ردووكیانه و دووه‌میش ئەنجوومەنی سه‌ركردایه‌تییه‌كان بوو كه له پارێزگاکانی هه‌ولێر، سلێمانی، کەرکووک، گه‌رمیان دانران و سنووری چالاكی پارێزگاکانی کەرکووک، دیاله و به‌شێك له سلێمانی له‌خۆ ده‌گرت، دهۆك و موسڵ له‌به‌ر هه‌ندێك هۆكاری نادیار هه‌ر به شێوه‌ی كۆن به‌ڕێوه ده‌چوون، هه‌رچه‌نده دهۆك له نێو قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان بوو، پارێزگای به‌غداش به‌ده‌ر بوو له‌م سیسته‌مه و كیشوه‌ری ئه‌وڕووپا و ئه‌مریكاش كه خاوه‌ن دوو لق بوون هه‌ر وه‌ك پێشوو مانه‌وه.
سه‌رنجڕاكێشترین ده‌زگای پارتی له دوای ئه‌م كۆنگره‌یه، ئەنجوومەنی شاره‌زایان بوو، كه له‌لایه‌ن ئەنجوومەنی سه‌ركردایه‌تییه‌وه ده‌ستنیشان ده‌كرێن و بەپێی ماده‌ی ١٥ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ چه‌سپا بوو، هه‌ربۆیه له‌به‌ر گرنگی ئه‌ركه‌كانی، ئه‌م مادده‌یه له چوار بڕگه و چه‌ندین خاڵ پێك دێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی له پێشتریش هاتووه، هاوشێوه‌ی ئه‌م ئەنجوومەنه له ساڵی ١٩٩٣دا له کۆنگرەی یازده‌یه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان - یه‌كگرتوو، له ژێر ناوی (ئەنجوومەنی ڕاوێژكاران) له په‌یڕه‌وی ناوخۆدا تۆمار كراوه.
داموده‌زگا دانپێنراو و فه‌رمییه‌كانی پارتی:
- مه‌كته‌بی ڕێكخستن
- ده‌زگای ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندن
- مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كان
- ده‌سته‌ی ڕێكخراوه جه‌ماوه‌ری و پیشه‌ییه‌كان
- ده‌زگای هه‌ڵبژاردن
- مه‌كته‌بی كارگێڕی و دارایی
له كۆنگره‌كه‌دا سه‌رۆك مەسعود بارزانی به تێكڕای ده‌نگی نوێنه‌رانی كۆنگره به سه‌رۆك هه‌ڵبژێردرایه‌وه و نێچیرڤان بارزانیش وه‌ك جێگری سه‌رۆك هه‌ڵبژێردرا، دواتر ئه‌ندامانی ئەنجوومەنی سه‌ركردایه‌تی به‌م شێوه‌یه هاتنه هه‌ڵبژاردن:
- مەسرور بارزانی
- سیداد بارزانی
- کەریم شنگالی
- یوسف بارزانی
- ڕۆژ نوری شاوێس
- هۆشیار زێباری
- فازڵ میرانی
- نەزهەت حالی محەمەد
- نەوزاد هادی مەولود
- بەیان سامی عەبدولڕەحمان
- قادر قەچاخ
- دكتۆر کەمال کەرکووکی
- سەڵاح دەلۆ
- ئازاد بەرواری
- ئاراس حسۆ میرخان
- سیروان بارزانی
- سەربەست لەزگین عەبدولڕەحمان
- عەلی حسێن ئه‌حمه‌د
- کاکەمین نەجار
- نوری حەمە عەلی
- دكتۆرچنار سه‌عه‌د عه‌بدوڵڵا
- پشتیوان سادق عه‌بدوڵا
- هێمن هەورامی
- عەبدولخالق عەبدولسەلام بابیری
- ڕەمزی شەعبان
- فرەیدون جوانڕۆیی
- زەعیم عەلی
- دیاری حوسێن عوسمان حهمهڕهز
- رێبوار یەڵدا ترخان
- دڵشاد شه‌هاب حاجی محه‌مه‌د
- جەعفەر ئیبراهیم حاجی، ناسراو به جه‌عفه‌ر ئێمینكی
- عارف تەیفور
- یونس محەمەد سەلیم ڕۆژبەیانی
- سه‌ربه‌ست عومه‌ر حه‌سه‌ن، ناسراو به سەربەست تڕوانشی
- ساسان عەونی
- ئه‌دهه‌م عوسمان شێخ ئه‌حمه‌د، ناسراو به ئەدهەم بارزانی
- مه‌حمود هاشم ئه‌لیاس، ناسراو مەحمود ئێزدی
- عەلی عەونی
- مەحمود محەمەد
- خه‌سره‌و عه‌بدوڵا ئیسماعیل، ناسراو به خەسرەو گۆران
- عەبدولموهەیمەن بارزانی
- محه‌مه‌د مه‌حمود عه‌بدوڵا، ناسراو به محەمەد هەرکی
- دكتۆرعەلی تەتەر نێروەیی
- ئه‌حمه‌د ئه‌دهه‌م عه‌بدولجه‌بار، ناسراو به ئەحمەد کانی
- عیزەدین بەرواری
- سەفین دزەیی
- نەجات عەلی
- شیرین ئامێدی
- ئه‌ڤین تاهیر ئیبراهیم، ناسراو به ئەڤین هروری
- نازەنین محەمەد وسۆ
ئه‌ندامانی یه‌ده‌گی ئەنجوومەنی سه‌ركردایه‌تی:
- عومەر عوسمان مێرگەسۆری
- عه‌بدوڵا عه‌لی
- ئاکۆ چاوشین
- بڵند ئیسماعیل
- قادر قادر
- ئەکبەر حەیدەر
- سەربەست بابیری
- دكتۆر حەمید دەربەندی
- دكتۆرڤیان سەبری
ڕۆژی هه‌ینی ١٧ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٠ په‌یامی كۆتایی كۆنگره، له‌لایه‌ن دكتۆر پیرۆت ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی لێژنه‌ی سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی كۆنگره‌ی سێزدەیەمین خوێندرایه‌وه، له دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئەنجوومەنی سه‌ركردایه‌تی، ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی، له‌م هه‌ڤاڵانه‌ی خواره‌وه هاتنه هه‌ڵبژاردن:
- مەسرور بارزانی
- فازڵ میرانی
- دكتۆر ڕۆژ نوری شاوێس
- هۆشیار زێباری
- ئازاد به‌رواری
- دكتۆر كه‌مال کەرکووکی
- كه‌ریم شنگالی
- زه‌عیم عه‌لی
- مه‌حمود محه‌مه‌د
- فه‌ره‌یدون جوانڕویی
- سه‌ڵاح ده‌لۆ
- ڕێبوار یه‌ڵدا
- جه‌عفه‌ر ئیمینكی
- كاكه‌مین نه‌جار
- عیزه‌دین به‌رواری
سه‌رچاوه‌كان:
- مێژووی پارتی دیموکراتی کوردستان، كۆنگره و كۆنفرانس (پرۆگرام و په‌یڕه‌وی ناوخۆ)، ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان، به‌رگی دووەم، (هه‌ولێر- چاپخانه‌ی رۆكسانا- ٢٠٢١).
- كۆنگره‌ی ١٣ی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد، ڕۆژنامه‌ی خه‌بات، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژماره ٣٦٤٥، هه‌ولێر، یه‌كشه‌مه، ١٢ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٠ز.
- له دووه‌م ڕۆژی كۆنگره‌ی ١٣دا ژماره‌یه‌ك لیژنه پێكهات، ڕۆژنامه‌ی خه‌بات، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژماره ٣٦٤٦، هه‌ولێر، دووشه‌مه، ١٣ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٠ز.
- پارتی دیموكراتی كوردستان، پرۆگرام و په‌یڕه‌وه‌ی ناوخۆی كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌م، (بێ شوێن ـ بێ ساڵ).
- سه‌رۆك بارزانی به تێكڕای ده‌نگی ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی ١٣ به سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردرایه‌وه، ڕۆژنامه‌ی خه‌بات، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژماره ٣٦٤٨، هه‌ولێر، چوارشه‌مه، ١٥ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٠ز.
- نێچیرڤان بارزانی به تێكڕای ده‌نگ به جێگری سه‌رۆكی پارتی هه‌ڵبژێردرا، ڕۆژنامه‌ی خه‌بات، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژماره ٣٦٤٨، هه‌ولێر، چوارشه‌مه، ١٥ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٠ز.
- شه‌عبان عه‌لی شه‌عبان، هه‌ندێك زانیاری سیاسی و مێژوویی، چاپی سێیه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٣ز).
- ئه‌ندامانی نوێی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیمكراتی كوردستان، رۆژنامه‌ی خه‌بات، ژماره ٣٦٥٢، هه‌ولێر، دووشه‌مه، ٢٠ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٠ز.
- پایته‌خت... كۆنگره‌ی ١٣ی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆتایی به‌كاره‌كانی هێنا، ڕۆژنامه‌ی خه‌بات، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژماره ٣٦٥١، هه‌ولێر، یه‌كشه‌مه، ١٩ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٠ز م.