ئەکادیمی و سیاسەتمەدار دكتۆر ڤیان سه‌بری عه‌بدولخالق، ناسراو به دكتۆر ڤیان قازی ئاكره‌یی، ساڵی ١٩٩٢ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه كردووه، ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌مدا بووه‌ته ئه‌ندامی یه‌ده‌گی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان.
ژیاننامە
دکتۆر ڤیان سەبری ساڵی ١٩٦٥ له به‌غدا لەدایکبووە، ساڵی ١٩٨٩ به‌كالۆریۆسی پزیشكیی له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین وه‌رگرتووه و هەمان ساڵ وه‌ك پزیشك له شارۆچكه‌ی ئاكرێ دامه‌زراوه، ساڵی ٢٠٠٦ دیبلۆمی باڵای له پسپۆریی پزیشكیی منداڵبوون و ئافره‌تان له زانكۆی دهۆك وه‌رگرتووه و ساڵی ٢٠١٤ بۆردی پزیشكی ته‌ندروستیی كۆمه‌ڵی له بۆردی كوردستان وه‌رگرتووه. شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی و ئینگلیزییه.
خەباتنامە
دکتۆر ڤیان سەبری ساڵی ١٩٩٢ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه كردووه و ساڵی ١٩٩٤ كراوه‌ته كارگێڕی لقی ئاكرێی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان و ساڵی ٢٠٠٥ بووه‌ته ئه‌ندامی لق له لێژنه‌ی لقی یه‌كی دهۆك، ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌مدا بووه‌ته ئه‌ندامی یه‌ده‌گی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان و كراوه‌ته جێگری به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردن.
ساڵی ٢٠١٨ له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان له پارێزگای دهۆك بووەتە ئەندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و له كۆتایی هەمان ساڵدا به سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ستنیشان كراوه.
سەرچاوە:
- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.