بابەتەکان

زیاتر ببینە

داستانی خواکوڕک

شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەیەکى گەورەى نێوان هێزى پێشمەرگە و سوپاى ڕژێمى بەعس لە ١٩ى تەممووز تا ٥ى ئەیلوولى ١٩٨٨ لە ناوچەى خواکوڕکى دەڤەرى برادۆست ڕوویدا، بە مەبەستى دەست گرتن بەسەر ناوچەکانى ژێر دەسەڵاتى شۆڕش لە سێگۆشەى سنوورى (عێراق - ئێران - تورکیا)، سوپاى عێراق هێرشێکى گەورە و بەربڵاوی ئەنجام دا، لە ماوەى ٤٥ ڕۆژى شەڕ و هێرشکارى، هێزە چەکدارەکانى عێراق لەلایەن هێزى پێشمەرگەوە تێشکێندران و زیانى گەورەى گیانى و ماددیان بەرکەوت، لە ٥ى ئەیلوولى ١٩٨٨ بەهۆى چەند هۆکارێک ...

زانیاری زیاتر

مستەفا بارزانی

مستەفا شێخ محه‌مه‌د شێخ عه‌بدولسه‌لام عه‌بدوڵا بارزانی، ناسراو به‌ مه‌لا مستەفا بارزانی، جه‌نه‌ڕاڵ مستەفا بارزانی، پێشەوا، سه‌رۆك مستەفا بارزانی و بارزانی مستەفا، لە ١٤ی ئاداری ١٩٠٣ له گوندی بارزانی سەر بە پارێزگای هەولێر لەدایکبووە، هەڵگیرسێنەری شۆڕشی دووەمی بارزان، دامەزرێنەری لێژنەی ئازادی، جەنەڕاڵ لە کۆمارى کوردستان لە مهاباد، سەرۆکی حکومەتی کاتیی دەرەوەی کوردستان لە باکۆ و دامەزرێنەری پارتی دیموكراتی كوردستان و ڕابەری شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بووە، لە ١ی ئاداری ١٩٧٩ لە نەخۆشخانەی...

زانیاری زیاتر

شۆڕشی ئەیلوول

شۆڕشی ئه‌یلوول- (شۆڕشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌یلوول – ١١ی ئه‌یلوولی ١٩٦١). ‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا بارزانی دژی حكومه‌تی كۆماری عێراق له‌ باشووری كوردستان هه‌ڵگیرسا، تا ساڵی ١٩٧٥ و ڕێككه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر به‌رده‌وام بوو.

زانیاری زیاتر

کۆنگرەی حەوتەمی پارتی دیموکراتی کوردستان

كۆنگره‌ی حه‌وته‌می پارتی دیموكراتی كوردستان- (پارتی دیموكراتی كوردستان - عێراق – ١٥ی تشرینی دووه‌م ١٩٦٦)، دوای كێشه‌كانی حزب له‌گه‌ڵ گرووپی كۆنی مه‌كته‌بی سیاسی، چوونیان بۆ ئێران و گه‌ڕانه‌وه‌یان، شكستی حكومه‌تی عه‌بدولڕه‌حمان عارف له‌ گه‌ڕێكی نوێی شه‌ڕ دژی شۆڕش له‌ حوزه‌یرانی ١٩٦٦ و ڕێككه‌وتننامه‌ی حوزه‌یرانی ١٩٦٦ له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت، به‌مه‌به‌ستی ڕێكخستنه‌وه‌ی كاروباری پارتی له‌ شاره‌دێێ گه‌ڵاڵه‌ به‌سترا.

زانیاری زیاتر

نوێترین بەرهەمەکان

زیاتر ببینە

ئەلبۆمی وێنە


بەڵگەنامە