ڕۆژنامەنووس و سیاسەتمەدار به‌یان محه‌مه‌د مه‌حمود عه‌بدولڕه‌حمان، ناسراو به به‌یان سامی عەبدولڕەحمان، ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌مدا به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه.
ژیاننامە
به‌یان سامی عەبدولڕەحمان ساڵی ١٩٦٥ لە شاری بەغدا له‌دایكبووە، به‌كالۆریۆسی مێژووی له زانكۆی له‌نده‌ن و دیپلۆمی ڕۆژنامه‌نووسیی وه‌رگرتووه، ساڵی ١٩٨٨ دەستی بە كاری ڕۆژنامه‌نووسی كردووە و له ڕۆژنامه‌كانی ئۆبزێرڤه‌ر و فاینه‌نشیاڵ تایمز وه‌ك ڕۆژنامه‌نووس كاری كردووه و جێگری به‌رپرسی به‌شی لیكۆڵینه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌ی فاینانشال تایمز بووە، ساڵی ٢٠٠٥ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له وڵاتی بریتانیا و ساڵی ٢٠١٤ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بووه. زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی، ئینگلیزی، ژاپۆنی و فارسى دەزانێ.
خەباتنامە
ساڵی ١٩٧٤ لەگەڵ خانەوادەکەی وه‌ك په‌نابه‌ر ڕوویان له وڵاتی ئێران کردووە و ساڵی ١٩٧٦ چووەتە شانشینی یه‌كگرتووی بریتانیا، ساڵی ٢٠١٠ لەكۆنگره‌ی سێزده‌یه‌مدا به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه.
سەرچاوە:
- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.