ئەفسەر و سیاسەتمەدار سیروان سابیر مسته‌فا شێخ محه‌مه‌د، ناسراو به سیروان بارزانی، ساڵی ١٩٨٧ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی و هەمان ساڵ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگەی کوردستانەوە كردووه، نوێنەری کۆنگرەکانی یازده‌یه‌م ١٩٩٣ و دوازدەیەم ١٩٩٩ی پارتی بووە و ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌مدا به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه.
ژیاننامە
سیروان بارزانی ساڵی ١٩٧٠ لە شاری هەولێر له‌دایكبووە و له بنه‌ماڵه‌ی شێخه‌كانی ته‌كیه‌ی بارزانه، ساڵی ١٩٩٨ كۆلێژی سه‌ربازیی زاخۆی تەواوکردووە، ساڵی ٢٠١٥ دكتۆرای شانازی له بواری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییدا له‌لایه‌ن ئه‌كادیمیای كامبریجی زانستی و ته‌كنه‌لۆجی له كۆماری میسری عه‌ره‌بی پێبه‌خشراوه. شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی، فارسی و ئینگلیزییه.
خەباتنامە
سیروان بارزانی ساڵی ١٩٧٥ له دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌یدا ئاواره‌ی وڵاتی ئێران بووه و ساڵی ١٩٧٩ له‌گه‌ڵ باوكی‌دا گه‌ڕاوه‌ته‌وه باشووری كوردستان و بۆ شاری به‌غدا دوورخراوه‌ته‌وه، ساڵی ١٩٨٧ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی و ساڵی ١٩٨٧ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگەی کوردستانەوە كردووه، ساڵی ١٩٨٨ به‌شداریی له داستانی خواكوڕك دژ به سوپای عێراق کردووە، ساڵی ١٩٩٠ به‌رپرسی هێزی پاسه‌وانه‌كانی سه‌رۆك مەسعود بارزانی و ساڵی ١٩٩١ یاریده‌ده‌ری نێچیرڤان بارزانی لە قۆناغی ڕاپه‌ڕینی باشووری كوردستان بووە و به‌شداریی له ئازادكردنی شاری سلێمانیدا كردووه.
نوێنەری کۆنگرەکانی یازده‌یه‌م ١٩٩٣ و دوازدەیەم ١٩٩٩ ی پارتی بووە و ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌مدا به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه.
ساڵی ١٩٩٤ فه‌رمانده‌ی سوپای بارزانی سه‌ر به هێزەکانی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه، ساڵی ١٩٩٩ ڕاوێژكاری سه‌رۆك مەسعود بارزانی بووه، ساڵی ٢٠١٤ پله‌ی سه‌ربازیی لیوا (جه‌نه‌راڵ)ی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه پێ به‌خشراوه، ساڵی ٢٠١٤ و له شه‌ڕی دژ به داعشدا كراوه‌ته به‌رپرسی میحوه‌ری شه‌شه‌می سه‌ربازیی گوێر-مه‌خمور له سنووری پارێزگای هه‌ولێر.
سەرچاوە:
ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیمکراتی کوردستان.