کۆنگرەی دوازدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان

کۆنگرەی دوازده‌‌یه‌می پارتی دیموکراتی کوردستان- (پارتی دیموکراتی کوردستان – ٦ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٩٩)، دوای ڕێككه‌وتننامه‌ی ئاشتی واشنتۆنی ساڵی ١٩٩٨ و كۆتایی هاتنی شه‌ڕی ناوخۆی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، له‌ شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدرا.


بارودۆخ و ئاماده‌كارییه‌كان

له‌ ٦ی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی ١٩٩٣ ڕووفاتی نه‌مران، سه‌رۆك مستەفا بارزانی و ئیدریس بارزانى له‌ وڵاتی ئێرانه‌وه‌ بۆ باشووری كوردستان گه‌ڕێندرانه‌وه‌، له‌ مانگی ئایاری ١٩٩٤ شه‌ڕی ناوخۆ له‌ نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان هه‌ڵگیرسا ‌كه‌ ماوه‌ی چوار ساڵی خایاند و بووه‌ هۆی دووله‌تكردنی هه‌رێمی كوردستان له‌ نێوان هه‌ردوو لادا و دواتر له‌ ١٧ی ئه‌یلوولی ١٩٩٨ دوای ڕێككه‌وتنی واشنتۆن كۆتایی پێهێنرا. له‌و ماوه‌یه‌دا په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن پارتی و چه‌ند لایه‌نێكی تری سیاسی باشووری كوردستان له‌ هه‌ولێر پێكهێنرا، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ بۆ باشووری كوردستان گه‌ڕانه‌وه‌.

دوای تێپه‌ڕبوونی شه‌ش ساڵ به‌سه‌ر کۆنگرەی یازده‌یه‌‌م، له كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ ١٣ی ئاداری ١٩٩٩ بڕیار له‌سه‌ر به‌ستنی کۆنگرەی دوازده‌ی حزب درا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ له‌ ١٤ی نیسانی ١٩٩٩ له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی، مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ڕاسپێردرا به‌ دروستكردنی لێژنه‌ی باڵای ئاماده‌كاری كۆنگره‌ و مه‌كته‌بی سیاسی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی مانگی ئایاری ١٩٩٩ لێژنه‌ی باڵای ئاماده‌كاری کۆنگرەی پێكهێنا، كه‌ بریتیبوون له‌ فەلەکەدین کاکەیی -سه‌رۆكی لێژنه‌، دکتۆرمحەمەد ساڵح جومعە -جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌، شێخه‌ڵا ئیبراهیم، ته‌مه‌ر ڕه‌مه‌زان، نەجمەدین یوسفی و مامۆستا حه‌سه‌ن.

دوا پێكهێنانی، له‌لایه‌ن لێژنه‌ی باڵای ئاماده‌كاری كۆنگره‌وه‌، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی كۆنگره‌ ئه‌نجام درا، كه‌ چل و یه‌ك ڕۆژی خایاند و له‌ ٤ی حوزه‌یرانی ١٩٩٩ تا ١٥ی ته‌موزی ١٩٩٩ و له‌ ٩٦ بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن و ٢٢٦ بنكه‌دا،‌ ١٨٠ هه‌زار ده‌نگده‌ری پارتی به‌شدار بوون و نوێنه‌رانی کۆنگرەیان هه‌ڵبژارد.


به‌ستنی كۆنگره‌

له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ٦ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٩٩، کۆنگرەی دوازده‌یه‌می پارتی دیموکراتی کوردستان، له‌ هۆڵی زه‌رد له‌ شاری هه‌ولێر به‌ دروشمی (ئاشتی، ئازادی، دیموكراسی) به‌ ئاماده‌بوونی ١٤٧٣ نوێنه‌ر، كه‌ ٨ ٪ یان ئافره‌ت بوون، بەسترا. له‌م کۆنگرەیه‌دا، بۆ جاری چواره‌م له‌لایه‌ن تێكڕای نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه‌ مەسعود بارزانی به‌ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌ و له‌سه‌ر پێشنیاری سه‌رۆك، عەلی عەبدوڵا ئەمین به‌ جێگری سه‌رۆك هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌. هه‌روه‌ها بۆ جارێكی تر، ناوی پارتی له‌ پارتی دیموکراتی کوردستان - یه‌كگرتوو وه‌ك کۆنگرەی ده‌یه‌م بووه‌وه‌ به‌ پارتی دیموکراتی کوردستان. ژمارەیەک بڕیاریش دران کە گرنگترینیان ئەنجامدانی گۆڕانکاری بوو لە دامودەزگاکانی حزبی و لەشکری، هەروەها کۆمیتەی ناوەندی لە ٣٧ ئەندام کرا بە ٣١ ئەندامی کارا و ٩ ئەندامی یەدەگ و مەکتەبی سیاسی بە دەنگدانی نهێنی لە ٩ ئەندام هەڵبژێردران.

په‌یكه‌ری پارتی دیموکراتی کوردستان، به‌ پشتبه‌ستن به‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی کۆنگرەی دوازده‌یه‌م، بریتی بوو‌ له‌ شانه‌، شانه‌ی سه‌ره‌كی، لێژنه‌ی ڕێكخراو، لێژنه‌ی ناوچه‌، لێژنه‌ی لق، كۆمیته‌ی ناوه‌ندی، مه‌كته‌بی سیاسی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی، جێگری سه‌رۆك و سه‌رۆك‌، هه‌روه‌ها ده‌سته‌ی ناوه‌ندی پشكنین و چاودێری له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی ناوه‌ندی ده‌ستنیشان كران و ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی، سه‌رپه‌رشتی ده‌كردن.

ئەندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی:

  1. نێچیرڤان بارزانی
  2.  مەسرور بارزانی
  3.  فازڵ میرانی
  4.  دكتۆر ڕۆژ نوری شاوێس
  5.  هۆشیار مه‌حمود محه‌مه‌د فارس
  6.  سامی عەبدولڕەحمان
  7.  ئازاد بەرواری
  8.   جەوهەر نامیق سالم 
  9.  زەعیم عەلی
  10. شەوکەت شێخ یەزدین
  11. محەمەد مەلا قادر
  12. دكتۆرکەمال کەرکوکی
  13.  دکتۆر جەرجیس حەسەن
  14. کەریم شنگالی
  15. نوری عه‌لی محه‌مه‌د ڕه‌حمان، ناسراو به‌ نوری حەمە عەلی
  16. عارف تەیفور 
  17. سەعد عەبدوڵا
  18. فڕەنسو هەریری
  19. فه‌ره‌یدون محه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان، ناسراو به‌ فرەیدون جوانڕۆیی
  20. سەڵاح دەلۆ
  21. ڕەمزی شەعبان
  22. عومه‌ر بۆتانی
  23. شیرین ئامێدی
  24. جه‌مال عوسمان كاڕه‌سوڵ، ناسراو به‌ جەمال مورتکە
  25. سه‌رباز نادر عه‌لی، ناسراو به‌ سه‌رباز هه‌ورامی
  26. عومەر عوسمان مێرگەسۆری
  27. بروسک نوری شاوێس
  28. سه‌فین موحسین حه‌مه‌دئه‌مین، ناسراو به‌ سەفین دزەیی
  29. قادر قادر
  30. عیزەدین بەرواری
  31. یونس  ڕۆژبەیانی

ئه‌ندامانی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی‌:

  1. عەبدولعەزیز تەیب
  2. مەحمود محەمەد
  3. مەسعود ساڵەیی
  4. عەبدولموهەیمەن بارزانی
  5. جەعفەر ئیبراهیم حاجی، ناسراو به‌ جه‌عفه‌ر ئێمینكی
  6. عەبدوڵا ئاگرین
  7. دیاری حسێن
  8. قادر جەباری
  9. دكتۆر حەسەن محەمەد سوورە محەمەد

له دواڕۆژی  كۆنگره‌ و‌ بۆ جاری سێیه‌مین له‌ مێژووی پارتی دیموکراتی کوردستاندا، میدالیای بارزانی نه‌مر له‌لایه‌ن سه‌رۆك مەسعود بارزانی به‌خشرایه‌ ٣٧ كه‌سایەتی له‌ سه‌ركرده‌، فه‌رمانده‌ و هه‌ڤاڵانی بارزانی.

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی یەکەمی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیشدا، ده‌سته‌ی مه‌كته‌بی سیاسی به‌ شێوه‌ی خواره‌وه‌ هاتنه‌ هه‌ڵبژاردن:

  1. نێچیرڤان بارزانی
  2.  مەسرور بارزانی
  3.  هۆشیار زێباری
  4.  جەوهەر نامیق سالم
  5.  فازڵ میرانی
  6.  سامی عه‌بدولڕه‌حمان
  7.  ئازاد به‌رواری
  8.  دكتۆر ڕۆژ نوری شاوه‌یس
  9. زه‌عیم عه‌لی

سه‌رچاوه‌كان:

  1.  مێژووی پارتی دیموكراتی كوردستان، كۆنگره‌ و كۆنفرانس (پرۆگرام و په‌یڕه‌وی ناوخۆ)، ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌رگی دووەم، (هه‌ولێر- چاپخانه‌ی رۆكسانا- ٢٠٢١).
  2.  محه‌مه‌د مه‌لا قادر، خه‌باتنامه‌، كورته‌ مێژووی پارتی و بارزانی نه‌مر، چاپی سێیه‌م، (هه‌ولێر- چاپخانه‌ی ئاراس- ٢٠١٢).
  3.  امس أختتام الأنتخابات المحلیة للمؤتمر (١٢)، جریدة خه‌بات، لسان حال الحزب الدیمقراطي الكوردستاني، العدد ٩٣٢، أربیل، الجمعة، ٩ تموز ١٩٩٩م.
  4.  سه‌ركه‌وتوو بێت دوازده‌مین کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژماره‌ ٢٩٣٩، هه‌ولێر، چوارشه‌مه‌، ٦ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٩٩ز.
  5.  به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی به‌ تێكڕای ده‌نگ به‌ سه‌رۆكی پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژماره‌ ٢٩٤٧، هه‌ولێر، پێنجشه‌مه‌، ١٤ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٩٩ز.
  6.  اعادة انتخاب الأخ مسعود البارزاني رئیسا للحزب والأخ علي عبدالله‌ نائبا للرئیس، جریدة خه‌بات، لسان حال الحزب الدیمقراطي الكوردستاني، العدد ٩٤٦، اربیل، الجمعة، ١٥ تشرین الأول ١٩٩٩م.
  7.  شه‌عبان عه‌لی شه‌عبان، هه‌ندێك زانیاری سیاسی و مێژوویی، چاپی سێیه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٣ز).
  8.  پرۆگرام و په‌یڕه‌وی ناوخۆی پارتی دیموکراتی کوردستان، له‌ کۆنگرەی دوازده‌هه‌می پارتی كه‌له‌ ٦-١٤/١٠/١٩٩ دا به‌سترا بڕیاری له‌سه‌ر دراوه‌، (هه‌ولێر – چاپخانه‌ی رۆژهه‌ڵات).
  9.  انتخاب لجنة مركزیة جدیدة مؤلفة من ٣١ عضوا و ٩ اعضاء أحتیاط، جریدة خه‌بات، لسان حال الحزب الدیمقراطي الكوردستاني، العدد ٩٤٦، اربیل، الجمعة، ١٥ تشرین الأول ١٩٩٩م.
  10.  کۆنگرەی ١٢ی پارتی دیموکراتی کوردستان كۆمیته‌ی ناوه‌ندی نویی هه‌ڵبژارد، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژماره‌ ٢٩٤٨، هه‌ولێر، یه‌كشه‌مه‌، ١٧ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٩٩ز.
  11.  له‌ کۆنگرەی (١٢)ی (پ.د.ك)دا، ڕۆژنامه‌ی ئێواره‌ گوڵان ، ده‌زگای ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی گوڵان، ژماره‌ ٤٨٧، هه‌ولێر، شه‌مه‌، ١٦ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٩٩ز، ل ١؛ انتخاب لجنة مركزیة جدیدة مؤلفة من ٣١ عضوا و٩ أعضاء أحتیاط، المصدر السابق.
  12.  توزیع أوسمة البارزاني، جریدة خه‌بات، لسان حال الحزب الدیمقراطي الكوردستاني، العدد ٩٤٦، أربیل، الجمعة، ١٥ تشرین الأول ١٩٩٩م.

بابەتی پەیوەندیدار

شۆڕشی دووەمی بارزان

دوای ئه‌وه‌ی ‌بارزانییه‌كان له‌ ساڵی ١٩٣٩ لە باشووری عێراقەوە ده‌گوازرێنه‌وه‌ سلێمانی، له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی‌ بارودۆخی ژیانیان باشتر بێت، به‌ڵام بەهۆی هەڵوێستی شێخ مسته‌فا قه‌ره‌داغی، موته‌سه‌ریفی ئه‌وكاتی سلێمانی بارودۆخی گوزەرانیان خراپتر بوو، چونکە ناوبراو ڕێگای به‌ خه‌ڵكی شاری سلێمانی نەدەدا یارمه‌تییان بده‌ن.

زانیاری زیاتر

کۆنگرەی چواردەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان

ڕۆژی ٣ی تشرینی دووه‌می ٢٠٢٢ کۆنگرەی چواردەیەم له‌ شاری دهۆك و به‌ ئاماده‌بوونی ١٠٢٢ نوێنه‌ر  له‌ كۆی ١٠٦٥ نوێنه‌ر كه‌ مافی به‌شداریكردنی كۆنگره‌یان هه‌بوو له‌ سه‌رجه‌م ڕێكخستنه‌كانی پارتی له‌ ژێر (دروشمی ئازادی، دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری) ده‌ستی به‌ كاره‌كانی خۆی كرد.

زانیاری زیاتر

پارتی دیموکراتی کوردستان

پارتی دیموکراتی کوردستان (پ.د.ك)، به‌ ڕێنووسی لاتینی (Partiya demokrata kurdestanê)، به‌ زمانی ئینگلیزی (kurdistan democratic party) و به‌ زمانی عه‌ره‌بی (الحزب الدیموقراطي الكوردستاني)، پارتێکی نیشتمانی دیموکراتیی جەماوەرییە، له‌ ڕێكه‌وتی ١٦ی ئابی ١٩٤٦ به‌ سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك مسته‌فا بارزانی له‌ شاری به‌غدا به‌ شێوه‌یه‌كی نهێنی دامه‌زرا....

زانیاری زیاتر

شۆڕشی گوڵان

شۆڕشی گوڵان- (شۆڕشی گوڵانی پێشكه‌وتنخواز – ٢٦ی گوڵانی ١٩٧٦). ‌ له‌ لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ به‌ سه‌رپه‌ر‌شتی سەرۆک مەسعود بارزانی دژی حكوومه‌تی به‌عسی عێراق له‌ باشووری كوردستان هه‌ڵگیرسا و تا ڕاپه‌ڕینی به‌هاری ساڵی ١٩٩١ به‌رده‌وام بوو.

زانیاری زیاتر

کۆنگرەی سێزدەیەمی پارتی دیموكراتی كوردستان

كۆنگره‌ی سێزدەیەمی پارتی دیموكراتی كوردستان (پارتی دیموکراتی کوردستان - ١١ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٠ )دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عسی ده‌سه‌ڵاتدار له‌ عێراق ساڵی ٢٠٠٣ و گۆڕانكاری گه‌وره‌ی سیاسی له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، له‌ كه‌شێكی ئاسایی له‌ شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدرا.

زانیاری زیاتر