محه‌مه‌دساڵح ئیبراهیم جومعه، ناسراوە بە دکتۆر محەمەدساڵح جومعە ساڵی ١٩٥٣ ئه‌ندامی دەستەی دامەزرێنەری کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە قامشلۆی سوریا بووە، ساڵی ١٩٦٦ په‌یوه‌ندی به ڕێكخستنه‌كانی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق له ئه‌وڕوپاوه كردووه، ساڵی ١٩٧٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆنگرەی نۆیەم هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٧٩ له یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌ڵبژێردراوه.
ژیاننامه
محه‌مه‌دساڵح ئیبراهیم جومعه، ناسراو به محەمەد ساڵح جومعه، ساڵی ١٩٣٧ له گوندی كستهكی پارێزگای قامشلۆ له ڕۆژئاوای كوردستان له‌دایك بووه، ساڵی ١٩٥٩ له به‌شی فه‌لسه‌فه‌ی زانكۆی دیمه‌شق وه‌رگیراوه و له دوای ماوه‌یه‌كی كورت خوێندنی جێهێشت و ڕووی له ئه‌ڵمانیا كردووه، ساڵی ١٩٦٠ له زانكۆی میونیخ له به‌شی ئابووری وه‌رگیراوه، له ٢٧ی ئابی ١٩٦٠ له كاتی گه‌ڕانه‌وه له كۆنگره‌ی کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەوروپا (K.S.S.E) تووشی كاره‌ساتی ئۆتۆمبیل و به سه‌ختی بریندار بوو، ساڵی ١٩٦٣ به‌كالۆریۆسی به‌شی زانستی نێوده‌وڵه‌تی له زانكۆی میونیخ له كۆماری ئه‌ڵمانیای فیدڕاڵ وه‌رگرتووه، ساڵی ١٩٦٧ ماسته‌ری له ئابووری ڕامیاری له زانكۆی كارل هۆرس له كۆماری دیموكراتیی ئه‌ڵمانیا وه‌رگرتووه، ساڵی ١٩٧٢ دكتۆرای ئابووری له زانكۆی كارل هۆرس له كۆماری دیموكراتی ئه‌ڵمانیا وه‌رگرتووه، ساڵانی (١٩٧٢ـ١٩٧٥) مامۆستای زانكۆی هۆمبۆلت له شاری به‌رلین بووه، ساڵی ١٩٩٣ وه‌ك مامۆستای زانكۆ خانه‌نشین كراوه، شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی، سریانی، ڕوسی، ئه‌ڵمانی، ئینگلیزی و فارسییه.
خه‌باتنامه
ساڵی ١٩٥٣ ئه‌ندامی دەستەی دامەزرێنەری کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە قامشلۆی سوریا بووە، ساڵی ١٩٥٧ ئه‌ندامی پارتی دیموكراتی كورد بووه کە پێشتر به ناوی (پارتی دیموکراتی کوردستان) ناوده‌برا، ساڵی ١٩٦٠ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەوروپا كردووه، ڕۆژانی ٢٢ تا ٢٦ی ئابی ١٩٦٠ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی پێنجه‌می کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەوروپا له شاری به‌رلینی ڕۆژئاوا بووه، ئه‌ندامی پارتی دیموکراتی کوردستان له ئه‌وروپا و به‌رپرسی په‌یوه‌ندی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان ـ سوریا و پارتی دیموکراتی کوردستان- عێراق بووه، ساڵانی (١٩٦٠-١٩٦٤) ئه‌ندامی کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەوروپا (K.S.S.E) بووه، ڕۆژانی ٩ تا ١٥ی ئابی ١٩٦٣ نوێنه‌ری کۆنگرەی هەشتەمی کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەوروپا له شاری مونشێنی ئه‌ڵمانیا بووه و به ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی گۆڤاری هاواری وڵات ئۆرگانی كۆمه‌ڵه ده‌ستنیشانكراوه، له ڕۆژانی ٢٦ تا٣٠ ئابی ١٩٦٦ به‌شداری کۆنگرەی یازدەیەمی کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەوروپا (K.S.S.E) له شاری به‌رلینی ڕۆژئاوای كردووه، ساڵی ١٩٦٨ ئه‌ندامی سكرتاریه‌تی کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەوروپا و نوێنه‌ری پارتی دیموکراتی کوردستان له‌م كۆمه‌ڵه‌یه بووه، ساڵی ١٩٦٦ به‌رپرسی ڕێكخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان له ئه‌وروپا بووه، ساڵی ١٩٧٠ سه‌رۆكی شاندی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان له کۆنگرەی هەشتەمی پارتی دیموکراتی کوردستان بووه، ساڵی ١٩٧٠ نوێنه‌ری کۆنگرەی هەشتەمی پارتی دیموکراتی کوردستان بووه، له ڕۆژانی ١٦ تا ٢٠ شوباتی ١٩٧٢ به‌شداری كۆنگره‌ی پازده‌یه‌می کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەوروپا (K.S.S.E) له شاری بوخاریستی كۆماری ڕومانیای كردووه، ساڵی ١٩٧٥ له كۆنگره‌ی به‌رلینی کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەوروپا به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت هه‌ڵبژێردراوه.
ساڵی ١٩٧٩ ئه‌ندامی لێژنه‌ی سه‌رپه‌رشتكاری کۆنگرەی نۆیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان بووه، ساڵی ١٩٧٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆنگرەی نۆیەم هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٧٩ له یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌ڵبژێردراوه، له ١٥ی نیسانی ١٩٧٩ وه‌كو شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان سه‌ردانی دكتۆر عهبدولڕەحمان قاسملوی كردووه، له ٢٥ی تشرینی دووه‌می ١٩٧٩ ئه‌ندامی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بووه به مه‌به‌ستی سه‌ردانی شاری مه‌هاباد بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، ساڵی ١٩٧٩ مامۆستای خولی ڕاژانی په‌یمانگای پێگه‌یاندنی كادیران بووه، له ١ی نیسانی ١٩٨١ تا ٧ی ته‌موزی ١٩٨١ مامۆستای وانه‌ی ئابووری سیاسی خولی حه‌وته‌می په‌یمانگای كادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان له گوندی ڕاژانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بووه، تا ساڵی ١٩٨٢ به‌رپرسی لێژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی هه‌ناردنی هێزی پێشمه‌رگه بۆ دیوی باشووری كوردستان بووه.
ساڵی ١٩٨٩ ئه‌ندامی لێژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری کۆنگرەی دەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان بووه، ساڵی ١٩٨٩ له کۆنگرەی دەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستاندا به ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵبژێردراوه، له ١٣ی كانونی دووه‌می ١٩٩٠ به ئه‌ندامی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌وروپا ده‌ستنیشان كراوه، له كۆتایی مانگی ته‌موزی ساڵی ١٩٩٠ به نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆك مەسعود بارزانی به‌شداری له كۆنگره‌ی كوردانی یه‌كێتی سۆڤیەت كردووه كه له‌لایه‌ن ئه‌كادیمیای زانستی یه‌كێتی سۆڤێته‌وه له شاری مۆسكۆ ساز درابوو، ساڵی ١٩٩٣ ئه‌ندامی لێژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری کۆنگرەی دەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یه‌كگرتوو بووه، له ٢٢ی ئابی ١٩٩٣ به هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه بووه‌ته ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ناوه‌ندیی چاودێری و پشكنینی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یه‌كگرتوو کۆنگرەی یازدەیەم.
له ١٦ی ئابی ١٩٩٦ له‌به‌ر خزمه‌تی له شۆڕشی گوڵان و ڕاپه‌ڕینی باشووری كوردستان له یۆبیلی زێڕینی پارتیدا له‌لایه‌ن سه‌رۆك مەسعود بارزانییه‌وه میدالیای بارزانیی نه‌مری پێ به‌خشراوه. له ڕۆژی شه‌مه‌ی ٢ی تشرینی دووه‌می ١٩٩٦ له ڕۆژنامه‌ی خه‌بات ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یه‌كگرتوو وتاری بڵاو كردووه‌ته‌وه، له ساڵی ١٩٩٦ له گۆڤاری ده‌نگی ئافره‌ت ئۆرگانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستاندا وتاری نووسیوه، ساڵی ١٩٩٧ ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاشتی نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان بووه، له مانگی شوباتی ١٩٩٩ له‌گه‌ڵ ٤٠ كه‌سایه‌تی ڕۆشنبیری كوردی نیشته‌جێ كۆماری ئه‌ڵمانیا به بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وێستگه‌ی ته‌له‌فزیۆنی جیهانی كوردستان تیڤی له شارۆچكه‌ی پیرمام پیرۆزبایان له سه‌رۆك مەسعود بارزانی كردووه، ساڵی ١٩٩٩ ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاماده‌كاری کۆنگرەی دوازدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئه‌ندامی لێژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی کۆنگرەی دوازدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان بووه، ڕۆژانی شه‌مه و یه‌كشه‌مه‌ی ١٢ تا ١٣ی ئابی ٢٠٠٠ له سه‌رپه‌رشتیارانی كۆنفڕانساتی لێژنه‌ی لقی شه‌شی ئه‌وروپا له شاری فرانكفورت (كۆماری فیدڕاڵی ئه‌ڵمانیا) بووه، ڕۆژی یه‌كشه‌مه‌ی ٢٢ تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٠٠ وتاری له ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستانی نووسیوه، ساڵی ٢٠١٠ نوێنه‌ری کۆنگرەی سێزدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان بووه، ساڵی ٢٠١٠ کراوە یه‌كێك له ڕاوێژكاره‌كانی سه‌رۆك مەسعود بارزانی.
له به‌رهه‌مه‌كانی :
-
وه‌رگێڕانی ده‌ستووری کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەوروپا (kss).
-
وه‌رگێڕانی په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی كۆنگره‌ی پێنجه‌می پارتی دیموکراتی کوردستان له ساڵی ١٩٦٠ به مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ توركیا.
-
بارزانی و ته‌ڤگه‌را ئازادیا كورد ١٩٣١-١٩٥٨.
-
بارزانی و ته‌ڤگه‌را ئازادیا كورد ١٩٥٨-١٩٦١.
-
كورتیا مێژوویا كورد و كوردستانێ.
-
مێژووا ده‌وله‌ت و میرنشینێن كورد دێ پلا موسلمانییهدا.
-
به‌رگێ دووه‌م ژێ كورتهیا مێژووا كورد و كوردستانێ.
-
مێژووا كوردان و نها وان.
-
رۆنكرن و دیتن.
-
كوردستانا توركیه دێ ناڤبه‌را هه‌ردوو جهنگاندا.
-
دێ ستراتجیا سیاسی و سپاهیا ـ ته‌ڤگه‌را ولاتیێ كورد ـ تهماشاكرێنهك ژ بوونا مێژوو و نها، هه‌روه‌ها ژی یه‌كه‌ك دن ژ بوونا.
-
زانستیا مێژوویێ ل ئه‌وروپادا، فه‌لسه‌فا وێ، شێوه‌یێ وێ، پێشكه‌ڤتنا وانا.
-
رۆن كرنێن لێ سه‌ر مێژووا كوردستانێ و دیرۆك نویساندنا ڕۆژهه‌ڵاتی دا.
-
ته‌ڤگه‌را كورد دێ سه‌رده‌ما نوو و نها دا.
-
ئاكادیمیا زانستیا یه‌كێتیا سۆڤیه‌تێ و ئاكادیمیا زانستیا ئه‌رمه‌نیا سۆڤیه‌تێ دێ ساڵا ١٩٨٧.
-
نیكۆلۆ میكاڤێلی.
-
په‌یمانا جڤاكی.
-
پێشكه‌ڤتنا سوسیالیستێ ژ ئۆتۆپییێ تانێ زانستی.
-
ڕۆلا كار دێ ڤهگوهارتنا مه‌یموونان دێ ژی بوونا مرۆڤ.
-
مانیڤێستا په‌تیا كۆمۆنیست.
-
ده‌ربارێ مافێ نه‌ته‌وان دێ نیشانكرنا چاره‌نووسا خوه‌دا.
-
سێ كانی و سێ پێكهاتنێن ماركسیستیه لینین.
-
زینهتا زمانی دێ ناڤا هه‌رێمێن كوردی دا.
-
له‌سه‌ر رێیا ئازادیا كوردستانێ دا چه‌ند بیروباوه‌ڕی ل سه‌ر هین روودانێ سیاسی‌دا ژ ساڵا ١٩٥٦-١٩٧٥.
-
ل سه‌ر تێربا شێرۆ دا.
-
سی ساڵ ل سه‌ر مێژوویا كۆمه‌ڵا خاندهڤانێن كورد ل ئه‌وروپادا.
-
شه‌ره‌فنامه (شهرهفخانا به‌دلیسی، دهۆك، ساڵا ٢٠٠٦ وه‌شانخانه‌یا سپیرێز، چاپخانا وه‌زاره‌تا په‌روه‌رده، هه‌ولێر، دێ ساڵا ٢٠٠٦).
-
ئه‌فسانه (تۆماس مۆری) چاپخانا خانی- دهۆك- وه‌شانخانه‌یا سپیرێز، ساڵا ٢٠٠٨.
-
پهیڤداریێن ل سه‌ر مێژووا فهلسهفێ دا، به‌رگی یه‌ك (هیگل) ل سه‌ر سێلیكێ، ساڵا ٢٠١١.
سه‌رچاوه‌كان:
-
ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.
-
محه‌مه‌د ساڵح جومعه، سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی بۆ ئه‌وروپا و پرسی كورد، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژماره ٣٢١٤، هه‌ولێر، یه‌كشه‌مه، ٢٢ تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٠٠ز، ل ٧.
-
هارون ییلماز، دانیل مولر و عصمت شریف وانلی، ترجمه سیروان خسروزاده، كردستان سرخ، گردآوری و ترجمه سیروان خسروزاده، (تهران ـ شیرازه كتاب ما ـ ١٣٩٩ ھ . ش)، ص ١٠٣.
-
انتخاب أعضاء اللجنة المركزیة للحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ العراق، مجلة گولان العربي، مؤسسة گولان للثقافة والأعلام، العدد ٤١، السنة الرابعة، أربیل، ٣١ تشرین الأول ١٩٩٩م، ص ١٢.
-
سیامند، لمناسبة تدشین قناة "K.TV" الفضائیة المثقفون الكورد في المانیا یهنئون الرئیس البارزاني، مجلة گولان، مؤسسة گولان الأعلامیة، العدد ٣٣، السنة الثالثة، أربیل، مطبعة وزارة الثقافة، ٢٥ الشباط ١٩٩٩م، ص ص ١١٠ ـ ١١.
-
عارف روشدی، کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەوروپا له نێوان ساڵانی ١٩٥٦ ـ ١٩٧٥، ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر، ژماره ٣٢٥٤، هه‌ولێر، پێنجشه‌مه، ٣٠ كانونی دووه‌می ٢٠٢٠ز، ل ٦.
-
علي جعفر، كورد المهجر جمعیة الطلبة الكورد في أوروبا، الجز‌ء الأول، الطبعة الثانیة، (أستانبول ـ دار خاني ـ ٢٠١٩م)، ص ص ٧٧، ٩٧، ١٢٥، ١٨٣، ١٨٦، ٣٢٥، ٣٤٠.
-
زاهیر ڕۆژبه‌یانی، دیداری برایه‌تی و دكتۆر محمد صالح جمعه، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژماره ١٦٣٠، هه‌ولێر، دووشه‌مه، ٢٦ نیسانی ١٩٩٣ز، ل ٥.
-
انتخاب هیئة رئاسة المؤتمر تضم (٣) نسا‌ء، ولجنة الاعتماد، جریدة خه‌بات، لسان حال الحزب الدیمقراطي الكوردستاني الموحد، العدد ٩٤٥، أربیل، الجمعة، ٨ تشرین الأول ١٩٩٩م، ص ١.
-
بكر به‌رزنجه‌یی، كه‌سایه‌تییه ناوداره‌كانی كورد، به‌رگی حه‌ڤده‌یه‌م، (به‌یرووت ـ بنكه‌ی ڕۆشنبیری لوبنانی بۆ چاپ و په‌خش و وه‌رگێران و دابه‌شكردن ـ ٢٠١٢ز)، ل ٢٣٤.
-
پارتی دیموکراتی کوردستان، سه‌رۆك، ژماره ١٠، ١٣ كانونی دووه‌می ١٩٩٠ز، ل ٤.
-
پارتی دیموکراتی کوردستان، مه‌كته‌بی سیاسی، بۆ/لێژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی تحركی هێزه‌كان مان بۆ دیوی عێراق تێكۆشه‌ر، ژماره ٤٠٦١، ٢١ حوزه‌یرانی ١٩٨٢ز، ل ١.
-
جێگه‌ی ئافره‌ت له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستاندا، شیرین ئامێدی، ڕۆڵی دایك له ڕێنمایی كردنی منداڵ و سزادانی دا، گۆڤاری ده‌نگی ئافره‌ت، ئۆرگانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان، ژماره ١١، هه‌ولێر، چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری، ١١ كانونی یه‌كه‌می ١٩٩٦ز، ل ل ١١ ـ ١٢.
-
حامید گه‌وهه‌ری، میدالیای بارزانی به‌رزترین خه‌ڵاتی ڕێزلێنان، به‌رگی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر ـ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ـ چاپخانه‌ی حاجی هاشم ـ ٢٠١٥ز)، ل ل ١٠٢ ـ ١٠٤.
-
حبیب محمد كریم، تأریخ الحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ العراق (في محطات رئیسیة) ١٩٤٦ ـ ١٩٩٣، (دهوك ـ مطبعة خه‌بات ـ ١٩٩٨م)، ص ص ١٥٩، ١٧٤، ١٨٢.
-
دیرۆكی خوله‌كانی كادیرانی پارتی، له شاخه‌وه بۆ شار، (هه‌ولێر ـ سه‌نته‌ری دیراسات و تویژینه‌وه و ئه‌كادیمیای پارتی ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٩ز)، ل ٦٠.
-
فاتح رسول، چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك له مێژووی خه‌باتی گه‌لی كوردمان، به‌رگی یه‌كه‌م، (سوید ـ چاپخانه‌ی هه‌ڵه‌بجه ـ ١٩٧٩ز)، ل ٢٦٦.
-
فرع اوروپا یختتم كونفرانسه بنجاح، جریدة خه‌بات، لسان حال الحزب الدیمقراطي الكوردستاني، العدد ٩٨٩، أربیل، الجمعة، ١٨ آب ٢٠٠٠م، ص ٢.
-
كریم قادر، پانۆرامای كۆنگره‌كانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یه‌كگرتوو، ژماره ٢٩٤٠، هه‌ولێر، پێنجشه‌مه، ٧ تشرینی یه‌كه‌می ١٩٩٩ز، ل ٣.
-
اللجنة التحضیریة للمؤتمر ١٢ تنجز المرحلة الأولی من برنامجها، جریدة خه‌بات، لسان حال الحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ الموحد، العدد ٩٢٨، الجمعة، ١١ حزیران ١٩٩٩م، ص ١.
-
له چوارچێوه‌ی ئاهه‌نگه‌كانی یۆبیلی زێڕیندا، سه‌رۆك مەسعود بارزانی میدالیای بارزانی به تێكۆشه‌ران و دایكانی شه‌هید ده‌به‌خشێت، گۆڤاری گوڵان، ژماره ٨٤، هه‌ولێر، ١ ئه‌یلولی ١٩٩٦ز، ل ٩.
-
محمدصالح جمعه، الواقع السیاسي الحالي لكوردستان، جریدة خه‌بات، لسان حال الحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ الموحد، العدد ٨٠١، السبت، ٢ تشرین الثاني ١٩٩٦م، ص ٣.
-
من هم أعضاء اللجنة التحضیریة للمؤتمر (١٢)، جریدة خه‌بات، لسان حال الحزب الدیمقراطي الكوردستاني الموحد، العدد ٩٣٤، أربیل، الجمعة، ٢٣ تموز ١٩٩٩م، ص ٣.
-
المؤتمر ینتخب الهیئة العلیا للرقابة والتفتیش، جریدة خه‌بات، لسان حال الحزب الدیمقراطي الكردستاني، العدد ٦٨٩، الأربعاء، ٢٥ آب ١٩٩٣م، ص ٣.