شیرین ئامێدی

یاساناس و سیاسەتمەدار شیرین ئیبراهیم فه‌تاح، ناسراو به‌ شیرین ئامێدی، ساڵی ١٩٨٣ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه‌ كردووه، نوێنەری کۆنگرەی دەیەم ١٩٨٩ بووە و ...


یاساناس و سیاسەتمەدار شیرین ئیبراهیم فه‌تاح، ناسراو به‌ شیرین ئامێدی، ساڵی ١٩٨٣ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه‌ كردووه، نوێنەری کۆنگرەی دەیەم ١٩٨٩ بووە و لە کۆنگرەکانی یازده‌یه‌‌م ١٩٩٣ و دوازدەیەم ١٩٩٩دا به‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌‌م ٢٠١٠دا بە ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هەڵبژێردراوە.


ژیاننامە

شیرین ئامێدی ساڵی ١٩٦٧ لە شاری دهۆک له‌دایكبووە‌، ساڵی ١٩٨٦ له‌ كۆلێژی كشتوكاڵی زانكۆی موسڵ وه‌رگیراوه و هەمان ساڵ به‌ مه‌به‌ستی خۆپاراستن له‌ پیاوانی ده‌زگاكانی هه‌واڵگری حكومه‌تی عێراق ڕووی كردووه‌ته‌ ناوچه‌ ئازادكراوه‌كان، پاش ئەوەی بڕوانامەی بەکالۆریۆسی یاسا بە دەستهێنا، ساڵی ٢٠٠٤ وه‌ك قوتابی ماسته‌ری‌ یاسا له‌ زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین-هه‌ولێر وه‌رگیراوه‌. شاره‌زای زمانی كوردی، عه‌ره‌بی، فارسی و ئینگلیزییه‌.


خەباتنامە

شیرین ئامێدی ساڵی ١٩٨٣ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتیه‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٨٨ له‌ دوای ئه‌نفالی بادینان، ڕووی له‌ ‌وڵاتی توركیا كردووه‌ و بۆ ماوه‌یه‌ك له‌ ئۆردوگای گه‌ڤه‌ر نیشته‌جێ بووە و دواتر له‌ ساڵی ١٩٨٩ ڕووی له‌ وڵاتی ئێران كردووه‌ و وه‌ك په‌نابه‌ر له‌وێ ژیانی به‌سه‌ر بردووه‌.

نوێنەری کۆنگرەی دەیەم ١٩٨٩ بووە و لە کۆنگرەکانی یازده‌یه‌‌م ١٩٩٣ و دوازدەیەم ١٩٩٩دا به‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌‌م ٢٠١٠دا بە ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هەڵبژێردراوە.

ساڵی ١٩٩١ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ باشووری كوردستان و په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستانه‌وه‌ كردووه‌ و ساڵانی (١٩٩٢-٢٠٠٧) سكرتێری یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان بووه‌.


سەرچاوە:

  • ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار

سالار عوسمان حسێن

سالار عوسمان حسێن، ناسراو بە دکتۆر سالار، ساڵی ١٩٦٩ لە شاری هەولێر لەدایکبووە. خوێندنى سەرەتایی و ناوەندى لە شارى هەولێر تەواو کردووە، دکتۆراى لە ئەدەبى کوردى لەزانکۆى دهۆک بەدەست هێناوە. خاوەنى ١٢ پەرتووکە لە بوارەکانى : ئەدەب، زمان، ڕۆژنامەگەرى و سیاسەت

زانیاری زیاتر

سەگڤان هالۆ

سه‌گڤان عوسمان هالۆ، ناسراو بە سەگڤان هالۆ، لە ١ى تەممووزی ١٩٦٨ لە گوندى بۆسەل سەر بەقەزاى زاخۆى پارێزگاى دهۆک لەدایک بووە، ساڵى ٢٠٠٨ بڕوانامەى بەکالۆریۆسى لە کۆلێژى یاسای زانکۆى سەڵاحەدین بەدەست هێناوە، ساڵى ٢٠١٦ بڕوانامەى ماستەرى لە یاسا لە کۆلێژى یاساى زانکۆى سەڵاحەدین بەدەست هێناوە.

زانیاری زیاتر

ئاری فارووق حەسەن

ئاری فارووق حه‌سه‌ن، ناسراو بە ئاری نانەکەلی، لە ٢١ى ئابى ساڵى ١٩٧٤ لەشارى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ٢٠٠٤ بڕوانامەى لەبەشى یاسای کۆڵێژى یاسای زانکۆى سەڵاحەدین وەرگرتووە.

زانیاری زیاتر