نێچیرڤان بارزانی

سیاسه‌تمه‌دار نێچیرڤان ئیدریس مسته‌فا محه‌مه‌د بارزانی، ناسراو به‌ نێچیرڤان بارزانی، ساڵی ١٩٨٩ له‌ كۆنگره‌ی ده‌یه‌می پارتی به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌...


سیاسه‌تمه‌دار نێچیرڤان ئیدریس مسته‌فا محه‌مه‌د بارزانی، ناسراو به‌ نێچیرڤان بارزانی، ساڵی ١٩٨٩ له‌ كۆنگره‌ی ده‌یه‌می پارتی به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌، ساڵی ١٩٩١ به‌شداری ڕاپه‌ڕینی باشووری كوردستانی كردووه‌، له‌ کۆنگرەی یازده‌یه‌‌م ١٩٩٣ و کۆنگرەی دوازدەیەم ١٩٩٩دا به‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و مه‌كته‌بی سیاسی،  لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌‌م ٢٠١٠ و کۆنگرەی چواردەیەم ٢٠٢٢دا به‌ تێكڕای ده‌نگی نوێنه‌رانی كۆنگره بە جێگری سەرۆکی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردرا، له‌ ١٦ی ئه‌یلوولی ١٩٩٦ و له‌ كابینه‌ی سێیه‌مدا كراوه‌ته‌ جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌ كابینه‌کانی چواره‌م ١٩٩٩ و پێنجەم ٢٠٠٦ و حەوتەم ٢٠١٢ و هەشتەم ٢٠١٤ بووه‌ته‌ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و لە ٢٨ی ئایاری ٢٠١٩ له‌لایه‌ن ئەندامانی پەرلەمانی کوردستانەوە‌ به‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌.


ژیاننامه‌

نێچیرڤان ئیدریس مسته‌فا بارزانی ساڵی ١٩٦٦ لە شاری هه‌ولێر لەدایکبووه‌، له‌ بنه‌ماڵه‌ی شێخه‌كانی بارزانه كه‌ په‌یڕه‌‌وی مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندین و نه‌وه‌ی جه‌نه‌راڵ مستەفا بارزانی (١٩٠٣-١٩٧٩) سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و كوڕی  ئیدریس بارزانی (١٩٤٤-١٩٨٧) ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌، ساڵی ١٩٧٥ له‌دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌یدا وه‌ك په‌نابه‌ر ڕووی‌ له‌ وڵاتی ئێران كردووه‌، به‌كالۆریۆسی له‌ به‌شی زانسته‌ سیاسییه‌كانی زانكۆی تاران وه‌رگرتووه‌. شاره‌زایی‌ له‌ زمانه‌كانی كوردی، فارسی، ئینگلیزی و عه‌ره‌بیدا هه‌یه‌.


خه‌باتنامه‌

نێچیرڤان بارزانی ساڵی ١٩٨٩ و له‌ كۆنگره‌ی ده‌یه‌می پارتیدا، دوای كۆچی دوایی ئیدریس بارزانیی باوكی (١٩٤٤-١٩٨٧) و له‌ به‌ر پێویستی ئه‌و کاتەی هەر یەکە لە پارتی و بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخواری كوردی له‌ دووره‌‌ و‌ڵات، به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان و له‌ یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیدا به‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵبژێردرا، ساڵی ١٩٩١ به‌شداریی ڕاپه‌ڕینی باشووری كوردستانی كردووه‌، له‌ ٢٠ی ئابی ١٩٩٢ وه‌ك نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان به‌شداری كۆنگره‌ی یه‌كگرتن (سۆسیالیست، گه‌ل، پاسۆك)ی له‌ شاری هه‌ولێری كردووە.

ساڵی ١٩٩٣ و له‌ کۆنگرەی یازده‌یه‌‌مدا به‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و دواتر له‌ یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیدا به‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی هه‌ڵبژێردراوه‌، له‌ ٢٦ی ئه‌یلوولی ١٩٩٦ و له‌ كابینه‌ی سێیه‌مدا بووه‌ته‌ جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ساڵی ١٩٩٩ و له‌ کۆنگرەی دوازدەیەمدا به‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و له‌ یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیدا به‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌، له‌ كابینه‌کانی چواره‌م ١٩٩٩ و پێنجەم ٢٠٠٦ و حەوتەم ٢٠١٢ و هەشتەم ٢٠١٤ بووه‌ته‌ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان.

ساڵی ٢٠١٠ له‌ كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌‌مدا پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رۆك مەسعود بارزانیه‌وه‌ بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆك پێشنیار كراوه‌، به‌ ده‌نگی تێكڕای نوێنه‌رانی كۆنگره‌ به جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌، ساڵی ٢٠١٤ له‌دوای بڕینی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه‌ فه‌رمانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاوی باشووری كوردستانی بۆ بازاڕه‌كانی جیهانی ده‌ركردووه‌.

لە ٢ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٧ له‌ كۆشكی ئه‌لیزێ‌ له‌ شاری پاریس له‌لایه‌ن ئێمانۆئێل ماكرۆنی سه‌رۆككۆماری فڕه‌نساوه‌ پێشوازیی لێ كراوه‌ و‌ پشتگیری فڕه‌نسای بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپات كردووه‌ته‌وه‌‌، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌نجامدانی ڕیفراندومی سه‌ربەخۆیی هه‌رێمی كوردستان و هێرشی گه‌له‌كۆمه‌ی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و هه‌وڵی له‌ ناوبردنی ئەم هەرێمە.

له‌ ٣ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٨ به‌ به‌ربژێری ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژێردرا، لە ٢٨ی ئایاری ٢٠١٩ له‌لایه‌ن ئەندامانی پەرلەمانی کوردستانەوە‌ به‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژێردراوە، لەکۆنگرەی چواردەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ساڵی ٢٠٢٢دا به‌ تێكڕای ده‌نگی نوێنه‌رانی كۆنگره بە جێگری سەرۆکی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردرا.


سەرچاوە:

.ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

چیا هەرکی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

حەمید عەلی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەی چواردەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا. 

زانیاری زیاتر

نوری عوسمان شنگالی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

موحسین کەمال

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

گوهدار شێخۆ

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر