یاساناس و سیاسەتمەدار فازڵ موتنی عه‌لیخان، ناسراو به فازڵ میرانی، ساڵی ١٩٦٦ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه كردووه، نوێنەری کۆنگرەکانی حه‌وته‌م ١٩٦٦ و هه‌شته‌م ١٩٧٠ بووە و لە کۆنگرەکانی نۆیه‌م ١٩٧٩، دەیەم ١٩٨٩، یازده‌یه‌م ١٩٩٣ و دوازدەیەم ١٩٩٩دا به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و دواتر بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردراوە و ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌مدا به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و له یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیدا به سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌ڵبژێردراوەتەوە، لە کابینەکانی سێیەم و چوارەمدا وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان بووە و ساڵی ١٩٩٧ لە کابینەی سێیەمدا کراوەتە جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بە وەکالەت، هەڵگرى میدالیاى بارزانییە.
ژیاننامە
فازڵ میرانی ساڵی ١٩٤٨ له شاری موسڵ لە دایکبووە، ساڵی ٢٠٠٠ به‌كالۆریۆسی یاسای له كۆلێژی ماف له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین-هه‌ولێر وه‌رگرتووه، لە کابینەکانی سێیەم و چوارەمدا وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان بووە و ساڵی ١٩٩٧ لە کابینەی سێیەمدا کراوەتە جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بە وەکالەت. شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی، ئینگلیزی، توركی و فارسییه.
خەباتنامە
فازڵ میرانی ساڵی ١٩٦٦ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه كردووه، نوێنەری کۆنگرەکانی حه‌وته‌م ١٩٦٦ و هه‌شته‌م ١٩٧٠ بووە و لە کۆنگرەکانی نۆیه‌م ١٩٧٩، دەیەم ١٩٨٩، یازده‌یه‌م ١٩٩٣ و دوازدەیەم ١٩٩٩دا به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و دواتر ئەندامی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردراوە و ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌مدا به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و له یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیدا به سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌ڵبژێردراوەتەوە، ساڵی ٢٠٢٢ لە کۆنگرەی چوارده‌مدا به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و له یه‌كه‌مین كۆبوونەوەی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی به سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌تەوە.
لە ماوەی کارکردنیدا لە ڕیزەکانی پارتی دیموكراتی كوردستان، چەندین ئەرک و بەرپرسیاریەتی وەرگرتووە، وەکو: به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی ئاكرێی سه‌ر به لێژنه‌ی لقی یه‌ك ١٩٧٩، كارگێڕی لێژنه‌ی لقی یه‌ك ١٩٧٠، كارگێڕی لێژنه‌ی لقی سێ ١٩٧٣، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ڕێكخستن ١٩٧٥، كارگێڕی لێژنه‌ی لقی حه‌وتی ئه‌مریكا ١٩٧٧، به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستن ١٩٧٩، به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی یه‌ك ١٩٩١، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی ٢٠٠٤ و...هتد.
ساڵی ١٩٧٥ له دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول وه‌ك په‌نابه‌ر ڕووی له وڵاتی ئێران كردووه و هەمان ساڵ له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵ مەسعود بارزانییه‌وه به مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ شۆڕشی گوڵان په‌یوه‌ندی پێوه كراوه، ساڵی ١٩٧٧ وه‌ك په‌نابه‌ر ڕووی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كردووه.
ساڵی ١٩٨٨ به ئه‌ندامی نووسینگه‌ی جێبه‌جێكاری به‌ره‌ی كوردستانی هه‌ڵبژێردراوه و لە هەمان ساڵدا به‌شداریی له داستانی خواكوڕك له دژی سوپای عێراقدا كردووه، ساڵی ١٩٩١ سه‌رپه‌رشتیی ڕاپه‌ڕینی باشووری كوردستانی له ده‌ڤه‌ری بادینان كردووه و به‌رپرسی به‌ره‌ی كوردستانی بووە له موسڵ-دهۆك.
لە کابینەکانی سێیەم و چوارەمدا وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان بووە و ساڵی ١٩٩٧ لە کابینەی سێیەمدا کراوەتە جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بە وەکالەت.
ساڵی ٢٠١٠ له‌به‌ر خه‌بات و به‌رخودانی له شۆڕشی ئەیلوول، شۆڕشی گوڵان، ڕاپه‌ڕینی باشووری كوردستان و قۆناغی سه‌روه‌ری، له‌لایه‌ن سه‌رۆك مه‌سعود بارزانییەوە میدالیای بارزانی پێبه‌خشراوه.
سەرچاوە:
- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.