بارودۆخ و هۆكاره‌كان
ڕێككه‌وتننامه‌ی ٢٩ی حوزه‌یرانی ١٩٦٦ی نێوان سه‌ركردایه‌تی شۆڕش و حكومه‌تی عێراق له لایه‌ن ئه‌فسه‌رانی ده‌سه‌ڵاته‌وه ڕێگری له جێبه‌جێكردنی كرا، ئه‌م ئه‌فسه‌رانه، گرووپی مه‌كته‌بی سیاسی پێشووی پارتی كه له به‌غدا نیشته‌جێ بوونیان له دژی شۆڕش به‌كارهێنا، ئه‌مه‌ش به پڕچه‌ككردنی شوێنكه‌وتووانیان و دروستكردنی ناوه‌ند و باره‌گا بۆیان له به‌شێك له‌و ناوچانه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی لێ بوون، هه‌روه‌ها لابردنی عه‌بده‌لڕه‌حمان به‌زاز له سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران و ڕاسپاردنی تاهیر یه‌حیا، سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ له كۆتایی مانگی ئابی ١٩٦٧ به شاندێكی حكومییه‌وه سه‌ردانی سه‌رۆك مستەفا بارزانی كرد و له باره‌ی جێبه‌جێكردنی به‌یانی ٢٩ی حوزه‌یران و چه‌ككردنی جاشه‌كان، به‌تایبه‌ت شوێنكه‌وتووانی گرووپی مه‌كته‌بی سیاسی كۆن، گفتی زۆری به سه‌رۆك بارزانی دا.
دوای ماوه‌یه‌ك ده‌ركه‌وت حكومه‌ت نیازی چه‌ككردنی جاشه‌كانی نییه و به پێچه‌وانه‌وه، له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رانی ده‌سه‌ڵات و ته‌نانه‌ت به‌بێ ویستی سه‌رۆك وه‌زیران، پاڵپشتی زیاتر ده‌كرێن، ئه‌وه‌بوو شه‌ڕ له نێوان جاش و پێشمه‌رگه هه‌ڵگیرسایه‌وه، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای ١٩٦٨ ساردی بكه‌وێته نێوان په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش و حكومه‌ت و دواتر هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شه‌ڕ له ١٥ی نیسانی ١٩٦٨.
له ١٧ی ته‌مووزی ١٩٦٨ حزبی به‌عس، كوده‌تای به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا كرده‌وه و ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر بووه سه‌رۆك كۆمار، ڕژێم شه‌ڕی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ كورد دا كه‌م كرده‌وه و كه‌وته زیاتر هاندان و پڕچه‌ككردنی جاشه‌كان له دژی شۆڕش، ئه‌وه‌بوو شه‌ڕی جاشه‌كان په‌ره‌ی سه‌ند، جاشه‌كانی حكومه‌ت پاش چه‌ندین شه‌ڕ و پێكدادان، سه‌ره‌نجام له ١٨ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٦٨ به ته‌واوه‌تی شكان و په‌نایان برده به‌ر مۆ‌ڵگه‌كانی حكومه‌ت له كه‌ركووك.
دوای شكسته‌كان، له مانگی ئه‌یلوولی ١٩٦٩ حكومه‌ت ده‌ستپێشخه‌ری كرد بۆ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی شۆڕش و شاندی خۆی نارده ناوپردان، ئه‌وه‌بوو دوای چه‌ندین كۆبوونه‌وه له به‌غدا و ناوپردان، سه‌ره‌نجام دوای سه‌ردانی سه‌دام حسێن جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق بۆ ناوپردان و بینینی سه‌رۆك مستەفا بارزانی له ١١ی ئاداری ١٩٧٠، ڕێككه‌وتننامه‌یه‌ك له نێوان حكومه‌تی به‌عسی عێراقی و سه‌ركردایه‌تی شۆڕش واژۆكرا و ئه‌نجامه‌كه‌ی داننانبوو به‌وه‌ی كورد شۆڕشی له پێناویدا ده‌ست پێكردبوو، كه بریتی بوو له داننان به مافه سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌لی كورد له باشووری كوردستان.
به‌ستنی كۆنگره
دوای ڕێكه‌وتننامه‌ی ١١ی ئادار، له ١ تا ٦ی ته‌مووزی ١٩٧٠ له گوندی ناوپردان، به ئاماده‌بوونی ٤٨٨ نوێنه‌ر به‌سترا، له‌به‌ر كه‌شی له‌بار و ئارام، ئه‌م كۆنگره‌یه به سێیه‌مین كۆنگره‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان داده‌نرێت كه به ئاشكرا ساز دراوه، چه‌ندین شاند له حزبه جیاجیاكانی عێراق تێیدا به‌شداربوون، له‌وانه شاندی حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی ئیشتراكی، شاندی حزبی شیوعی وه‌ته‌نی دیموكراتی، شاندی بزووتنه‌وه‌ی ئیشتیراكی عه‌ره‌بی، شاندی ڕێكخراوی ئازادیخوازی فه‌له‌ستینی، شاندی حزبه كوردییه‌كانی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر، شاندی حزبی دیموكراتی كوردی له لوبنان، شاندی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كورد له ئه‌ورووپا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و له كه‌سایه‌تییه‌كانیش كامه‌ران به‌درخان ئاماده‌ی كۆنگره بوو.
كۆنگره به وتارێكی سه‌رۆك مستەفا بارزانی ده‌ستیپێكرا، دواتر ڕاپۆرتی ڕامیاری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌لایه‌ن حه‌بیب محه‌مه‌د كه‌ریم، سكرتێری پارتییه‌وه به زمانی عه‌ره‌بی خوێندرایه‌وه، پاشان كۆمیته‌ی ناوه‌ندی له كۆتایی كۆنگره‌ی هه‌شته‌م و له‌١٠ی ته‌موزی ١٩٧٠دا، به ده‌رچوواندنی به‌یاننامه‌ی كۆتایی بۆ ڕاگه‌یاندن و نوێنه‌رانی، كۆتایی به كاره‌كانی خۆی هێنا.
په‌یكه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان، به پشتبه‌ستن به په‌یڕه‌وی ناوخۆی كۆنگره‌ی هه‌شته‌م، بەمشێوەیە بوو (شانه، لێژنه‌ی ڕێكخراو، لێژنه‌ی ناوخۆ، لێژنه‌ی لق، كۆمیته‌ی ناوه‌ندی، مه‌كته‌بی سیاسی، سكرتێری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی، سه‌رۆك)، هه‌روه‌ها ده‌سته‌ی ناوه‌ندیی پشكنین له ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی و دوو ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پێکهات.
لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەوە پرۆگرام و پەیڕەوی ناوخۆ پەسند کرا و سه‌رۆك مستەفا بارزانی به كۆی ده‌نگ به سه‌رۆكی حزب هه‌ڵبژێردایه‌وه و كۆمیته‌ی ناوه‌ندی نوێ بۆ پارتی هه‌ڵبژێردرا كه بریتیبوون له:
- حه‌بیب محه‌مه‌د كه‌ریم، سكرتێر
- دکتۆر مەحمود عوسمان
- ئیدریس بارزانى
- مەسعود بارزانی
- ساڵح یوسفی
- عەلی عەبدوڵا
- نوری شاوێس
- سامی عەبدولڕەحمان
- هاشم حەسەن ئاکرەیی
- ئیسماعیل مەلا عەزیز
- موقه‌ده‌م عەزیز ئاکرەیی
- فاخیر مێرگه‌سۆری
- فارس باوە
- ڕه‌شید سندی
- شەکیب ئاکرەیی
- عەبدولوەهاب ئەتروشی
- عەلی قاسم شنگالی
- دارا تۆفیق
- عەبدول سوران قەرەنی
- سدیق ئەفەندی
- زەکیە ئیسماعیل حەقی
ئه‌ندامانی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی:
- ڕه‌شید عارف عه‌بدولڕه‌حمان
- عەلی هەژار
- نەعمان عیسا
- شێخ ڕەزا گوڵانی
- جەرجیس فەتحوڵا شه‌ماس
- محەمەد مەلا قادر
- شەعبان سەعید محه‌مه‌د
- حەمید بەرواری
- قادر جەباری
مه‌كته‌بی سیاسیش له‌م هه‌ڤاڵانه‌ی خواره‌وه پێكهات:
- حەبیب محەمەد کەریم، سكرتێری كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی
- دکتۆر مەحمود عوسمان، به‌رپرسی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه
- عەزیز ئاکرەیی
- سامی عەبدولڕەحمان
- ساڵح یوسفی، به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی جه‌ماوه‌ری
- عەلی عەبدوڵا
- نوری سدیق شاوێس
هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا گرووپی مه‌كته‌بی سیاسی كۆن، كه هێشتا به ناوی پارتییه‌وه كاریان ده‌كرد كۆنگره‌ی حه‌وته‌می خۆیان له به‌غدا به‌ست، له كۆنگره‌دا باسی خۆهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و هاتنه‌وه ڕیزی پارتییان هێنایه گۆڕێ، ئه‌وه‌بوو به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاری خۆهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان دا، دواتر له ڕێگه‌ی لقی چواری پارتییه‌وه په‌یوه‌ندییان به مەسعود بارزانییه‌وه كرد و داوایان لێ‌كرد داواكارییه‌كه‌یان بگه‌ینێته سه‌رۆك مستەفا بارزانی، دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی له ویستی ئه‌وان ئاگادار كرایه‌وه، ئه‌ویش بڕیاری لێبووردنی بۆ ده‌ركردن و جەلال تاڵەبانی لە ٧ی ئابی ١٩٧٠ هاته حاجی ئۆمه‌ران و له‌وێ چاوی بە سه‌رۆك بارزانی کەوت، دواتر پاش چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك، له ١ی تشرینی یه‌كه‌می هه‌مان ساڵ به‌كۆی ده‌نگ بڕیاری لێبووردنی گشتییان بۆ ده‌ركرا و گه‌ڕانه‌وه ناو رێزەکانی پارتی دیموكراتی كوردستان.
سه‌رچاوەکان:
- مێژووی پارتی دیموكراتی كوردستان، كۆنگره و كۆنفرانس (پرۆگرام و په‌یڕه‌وی ناوخۆ)، ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌رگی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر- چاپخانه‌ی رۆكسانا- ٢٠٢١).
- ئه‌رشیفی ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان