ژیاننامه
زەکیە ئیسماعیل حەقی میرزا ئیسماعیل، ناسراو به زه‌كیه فه‌یلی، له ساڵی ١٩٣٩ له شاری به‌غدا له بنه‌ماڵه‌یه‌كی بازرگانی كوردی فه‌یلی له‌دایك بووه، قۆناغه‌كانی خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یی له به‌غدا خوێندووه، پاشان له كۆلێژی یاسا وه‌رگیراوه، ساڵی١٩٥٧ بڕوانامه‌ی له به‌شی یاسا له زانكۆی به‌غدا به پله‌ی نایاب وه‌رگرتووه، ساڵی ١٩٦٦ بڕوانامه‌ی كارگێڕی بازرگانی له زانكۆیه‌كی سویسرا وه‌رگرتوه، ساڵی ١٩٧٢ بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له به‌شی یاسا له زانكۆی به‌غدا به پله‌ی نایاب وه‌رگرتووه، له یه‌كێك له زانكۆكانی ئه‌مریكا بڕوانامه‌ی دكتۆرای له به‌شی یاسا وه‌رگرتووه. پێش كوده‌تای ١٤ی ته‌موزی ١٩٥٨ به یه‌ك مانگ به پله‌ی دادوه‌ر له فه‌رمانگه‌ی جێبه‌جێكردنی به‌غدا دامه‌زراوه، له ٦ی حوزه‌یرانی ١٩٦٢ له‌سه‌ر چالاكی سیاسی و كوردایه‌تی له‌سه‌ر كار لادراوه و كاری پارێزه‌ری لێ قه‌ده‌غه كراوه، ساڵی ١٩٦٤ له به‌ندیخانه ئازاد كراوه و وه‌ك پارێزه‌ر كاری كردووه، له ڕۆژی شه‌مه‌ی ١٩ی حوزه‌یرانی ١٩٧١ بۆ وه‌رگرتنی باڵه‌خانه‌ی هه‌تیوخانه‌ی شاری هه‌ولێر سه‌ردانی شاری هه‌ولێری كردووه.
له ٢٨ی نیسانی ١٩٧٤ له دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ماڵه‌كه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه خێزانه‌كه‌ی به‌ره‌و ناوچه ئازادكراوه‌كان ده‌ركراوه، ساڵی ١٩٧٤ ئه‌ندامی لێژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی كه‌مپی ئاواره‌كان له شانشینی ئێران بووه، ساڵی ١٩٧٥ له دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاواره‌ی شانشینی ئێران بووه و دوای ماوه‌یه‌ك بۆ عێراق گه‌ڕاوه‌ته‌وه، له دوای ڕاپه‌ڕینی باشووری كوردستان له ساڵی ١٩٩١ ڕوو ده‌كاته ناوچه ئازادكراوه‌كان، ساڵی ١٩٩٣ ڕوو ده‌كاته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، له ڕۆژی دووشه‌مه ٢٣ی ئابی ٢٠٢١ له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، پاش ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی كۆچی دوایی كردووه، شاره‌زایی زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی، ئینگلیزی و فارسی هەبووە.
خه‌باتنامه
زه‌كیه ئیسماعیل ساڵی ١٩٥١ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه كردووه، له ١١ی كانونی یه‌كه‌می ١٩٥٢ یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان، ساڵی ١٩٥٣ بووه‌ته سكرتێری یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان، ساڵی ١٩٥٤ به ئه‌ندامی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ عێراق وه‌رگیراوه، ساڵی ١٩٥٨ وه‌ك سه‌رۆكی شاندی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان سه‌ردانی زه‌عیم عه‌بدولكه‌ریم قاسم (١٩١٤ـ١٩٦٣)ی له باره‌گای تایبه‌تی ئه‌و له شاری به‌غدا كردووه، ساڵی ١٩٥٩ کاتێک ئه‌ندامی لێژنه‌ی لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كورستان بووه به مه‌به‌ستی به‌خێرهێنانه‌وه‌ی سه‌رۆك مستەفا بارزانیی (١٩٠٣ـ١٩٧٩) له یه‌كێتی سۆڤێته‌وه سه‌ردانی شاری به‌غدای كردووه، له ١٦ی كانونی دووه‌می ١٩٥٩ له هه‌ڵبژاردنی یانه‌ی سه‌ركه‌وتنی كوردان له شاری به‌غدا به ئه‌ندامی ده‌سته‌ی گشتی یانه‌كه هه‌ڵبژێردراوه، له ٢١ی ئاداری ١٩٥٩ به‌شداری له جه‌ژنی نه‌ورۆزی شارۆچكه‌ی خانه‌قیندا كردووه كه له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی یه‌كگرتووی كوردستان سازدرابوو، ساڵی ١٩٥٩ نوێنه‌ری کۆنگرەی چواره‌می پارتی دیموكراتی كوردستان ـ عێراق له شاری به‌غدا بووه، ساڵی ١٩٥٩ ئه‌ندامی لێژنه‌ی چاودێری و پشكنینی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان ـ عێراق كۆنگره‌ی چواره‌م بووه، له هاوینی ساڵی ١٩٥٩ له ماڵی ئه‌ودا كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان به مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ وه‌رگرتنی موڵه‌تی فه‌رمی له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ساز دراوه، ساڵی ١٩٦٠ نوێنه‌ری کۆنگرەی پێنجه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری به‌غدا بووه، ساڵی ١٩٦٠ له ڕێكخه‌رانی سه‌یرانی هاوبه‌شی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان و یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان بۆ سه‌ر شاخی ئه‌زمه‌ڕ له سنووری پارێزگای سلێمانی بووه.
ساڵی ١٩٦٣ ئه‌ندامی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان به مه‌به‌ستی دانوستاندن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق بووه، له ٨ی حوزه‌یرانی ١٩٦٣ له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی و هاوسه‌ره‌كه‌یدا له‌لایه‌ن ده‌زگای ئاسایشی گشتییه‌وه له شاری به‌غدا له بنكه‌ی پۆلیسی فه‌زل (فضل) و دواتر به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی به‌ند كراوه، ساڵی ١٩٦٤ له به‌ندیخانه ئازاد كراوه، هه‌مان ساڵ سه‌رپه‌رشتی ڕێكخستنه نهێنییه‌كانی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان كردووه، ساڵی ١٩٧٠ له کۆنگرەی هەشتەمی پارتی دیموکراتی کوردستاندا وتاری یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستانی خوێندووه‌ته‌وه، ساڵی ١٩٧٠ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆنگرەی هەشتەمی پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌ڵبژێردراوه، دووه‌مین ئافره‌ته كه گه‌یشتووه‌ته پله‌ی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان، له ٢٥ی ئه‌یلوولی ١٩٧٠ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به سكرتێری یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان كۆنگره‌ی یه‌كه‌م هه‌ڵبژێردراوه، له ١٧ی ته‌موزی ١٩٧٠ به ناوی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستانه‌وه به‌شداری خۆپیشاندانی دووه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی سه‌ركه‌وتنی حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی سۆسیالیستی و گه‌یشتنی بۆ سه‌ر ته‌ختی ده‌سه‌ڵاتداری له شاری به‌غدا كردووه، له ناوه‌ڕاستی ساڵی ١٩٧٠ له‌لایه‌ن لێژنه‌ی به‌رزی سه‌رژمێریی گشتی پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه به ئه‌ندامی لێژنه‌ی ڕاگه‌یاندن و وریاكردنه‌وه بۆ سه‌رژمێری گشتی عێراق ده‌ستنیشان كراوه تا ده‌سه‌ڵاتداران فێڵ له خه‌ڵك نه‌كه‌ن به نووسینیان به غه‌یره كورد.
له ١٨ی نیسانی ١٩٧١ بۆ جاری دووه‌م له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به سه‌رۆكی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان لە كۆنگره‌ی دووه‌م هه‌ڵبژێردراوه‌ته‌وه، له ٢٥ی نیسانی ١٩٧١ وه‌ك سه‌رۆكی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان به جێگری یه‌كێتی گشتی ئافره‌تانی عێراق ده‌ستنیشان كراوه، له كۆتایی مانگی نیسانی ١٩٧١دا به‌شداری كۆنگره‌ی حه‌وته‌می ئافره‌تانی عه‌ره‌بی له كۆماری تونس كردووه، له نیسانی ١٩٧١ له‌گه‌ڵ (لودمیلا بالاخوفسكایا) سكرتێری لێژنه‌ی ژنانی سۆڤێتیدا دیداری ساز داوه و سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه دووقوڵێیهكان و هاوكاری هاوبه‌ش دواون، له ٣ی ئایاری ١٩٧١ له كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی كارگێڕیی باڵا به سه‌رۆكی یه‌كێتی ئافره‌تان هه‌ڵبژێردراوه، به نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان به‌شداری كردنه‌وه‌ی كۆنگره‌ی حه‌وته‌می یه‌كێتی قوتابیانی كوردستانی كردووه، ڕۆژی یه‌كشه‌مه‌ی ٢٠ی حوزه‌یرانی ١٩٧١ له باره‌گای یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان له شاری به‌غدا به هاوڕێیه‌تی یەدوڵا فەیلی پێشوازی له شاندی یه‌كێتی لاوانی سۆڤێتی كردووه.
ڕۆژی سێشه‌مه‌ی ٢٢ی حوزه‌یرانی ١٩٧١ له باره‌گای سه‌ره‌كی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان له شاری به‌غدا پێشوازی له سه‌دام حسێن (١٩٣٧ـ٢٠٠٦) ناسراو به سه‌دام تكریتی جێگری سه‌رۆككۆماری عێراق كردووه، له ١٦ی ئابی ١٩٧١ به‌شداری ئاهه‌نگی یۆبیلی زیوینی ٢٥ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانی له باره‌گای لێژنه‌ی لقی پێنج له شاری به‌غدا كردووه، ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی نیسانی ١٩٧٢ به یاوه‌ری شانده بیانییه‌كانی میوانی كۆنگره‌ی سێیه‌می یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان له باره‌گای سەرکردایەتی شۆڕشی ئەیلوول حاجی ئومه‌ران له سنووری پارێزگای هه‌ولێر چاوی به سه‌رۆك مستەفا بارزانی كه‌وتووه، له ٢٩ی نیسانی ١٩٧٢ بۆ جاری سێیه‌م له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به سكرتێری یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان كۆنگره‌ی سێیه‌م هه‌ڵبژێردراوه.
ساڵی ١٩٧٤ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه كردووه، ڕۆژی شه‌مه‌ی ١٥ی ته‌موزی ٢٠٠٠ به بۆنه‌ی كۆچی دوایی ئه‌ندازیار یاسین محه‌مه‌د كه‌ریمی هاوسه‌رییه‌وه كه له ساڵی ١٩٦٠ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی پشتگیری ٥٠ كه‌سی دامه‌زراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو، له ڕۆژی چوارشه‌مه‌ی ١٧ی ته‌موزی ٢٠٠٠دا پرسه‌نامه‌یه‌كی له‌لایه‌ن سه‌رۆك مەسعود بارزانییه‌وه ئاراسته كراوه، ساڵی ٢٠٠٣ دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس به ڕاوێژكاری یاسایی وه‌زاره‌تی دادی عێراق دامه‌زراوه و ده‌ستی به كار كردووه، له ١٥ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠٠٥دا به ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپەیمانی عێراقی یه‌كگرتوو (الائتلاف العراقي الموحد) هه‌ڵبژێردراوه.
سه‌رچاوه‌كان:
-
ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان
-
زكي جعفر الفیلي العلوي، تاریخ الكرد الفیلییون وآفاق المستقبل، (بیروت ـ مؤسسة البلاغ للطباعة والنشر والتوزیع ـ ٢٠١٠م)، ص ٥٢١.
-
ابراهیم فرهمندنیا، نسل كشی كردها از دیدگاه حقوق بین الملل، (مریوان ـ انتشارات ئه‌وین ـ ١٣٩٦ ھ . ش)، ص ص ٢٤ ـ ٢٧.
-
جه‌مال نه‌به‌ز، بیره‌وه‌ریینامه‌ی ئه‌و رۆژانه‌ی جاره‌كی دیی ناگه‌ڕێنه‌وه، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی شڤان ـ ٢٠١٧ز)، ل ٢٩٥.
-
عارف روشدی، كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كورد له ئه‌وروپا له نێوان ساڵانی ١٩٥٦ ـ ١٩٧٥، ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر، ژماره ٣٢٥٤، هه‌ولێر، پێنجشه‌مه، ٣٠ كانونی دووه‌می ٢٠٢٠ز، ل ٦.
-
محمد سعید الطریحي، الشیعة الأكراد ماضیهم وحاضرهم، (دمشق ـ دار نینوی للدراسات والنشر والتوزیع ـ ٢٠١٣م)، ص ٦١١.
-
علي جعفر، كورد المهجر جمعیة الطلبة الكورد في أوروبا، الجز‌ء الأول، الطبعة الثانیة، (أستانبول ـ دار خاني ـ ٢٠١٩م)، ص ص ١٨٣، ٣١٤، ٣٦٩.
-
ئاماده‌كردنی : لوتفیه ئیبراهیم ساڵح، هه‌ندێك له بیره‌وه‌رییه‌كانی به‌هییه مه‌عروف به‌رزنجی، (سلێمانی ـ به‌ڕێوه‌به‌رێتیی گشتیی چاپ و بڵاوكردنه‌وه ـ چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ـ ٢٠٠٢ز)، ل ١٤٢.
-
أتحاد نسا‌ء كردستان یعقد كونفرانسه الأول في بغداد، جریدة التآخي، العدد ٥٦٠، بغداد، مطبعة دار الجاحظ، السبت، ١٠ تشرین الأول ١٩٧٠م، ص ٣.
-
اخبار ونشاطات، جریدة التآخي، العدد ٧٢٨، بغداد، مطبعة دار الجاحظ، الأحد، ٩ آیار ١٩٧١م، ص ٣.
-
اخبار ونشاطات، جریدة التآخي، العدد ٧٥٧، بغداد، مطبعة دار الجاحظ، السبت، ١٢ حزیران ١٩٧١م، ص ٥.
-
اختتام اعمال المؤتمر الخامس لاتحاد نسا‌ء العراق، جریدة التآخي، العدد ١٢٩٤، بغداد، مطبعة التایمس، الخمیس، ٢٩ آذار ١٩٧٣م، ص ١.
-
الاستاذ صدام حسین یزور مقر الفرع الخامس للحزب الدیمقراطي الكردستانی واتحاد نسا‌ء كردستان، جریدة التآخي، العدد ٧٦٦، بغداد، مطبعة دار الجاحظ، الأربعاء، ٢٣ حزیران ١٩٧١م، ص ١.
-
اعادة انتخاب محمد كریم سكرتیرا للحزب الكردستاني وانتخاب اثنین من أبناء البرزاني باللجنة المركزیة، جریدة الأنوار، العدد ٣٤٨٩، السنة ١١، بیروت، الأحد، ١٩ تموز ١٩٧٠م، ص ٦.
-
البارزاني یستقبل الوفود المشاركة في مؤتمر اتحاد نسا‌ء كردستان، جریدة التآخي، العدد ١٠١٨، بغداد، مطبعة التایمس، السبت، ٢٩ نیسان ١٩٧٢م، ص ١.
-
بتاریخ ٢ ـ ٢ ـ ٧٢ عقد في مدینة أربیل المؤتمر الرابع لاتحاد معلمي كردستان، جریدة التآخي، العدد ٩٥٨، بغداد، مطبعة التایمس، السبت، ١٢ شباط ١٩٧٢م، ص ١٣.
-
حبیب محمد كریم، تاریخ الحزب الدیمقرطي الكوردستاني ـ العراق (في محطات رئیسیة) ١٩٤٦ ـ ١٩٩٣، (دهوك ـ مطبعة خه‌بات ـ ١٩٩٨م)، ص ص ٦١، ١١٧.
-
الحرب علی العراق یومیات ـ وثائق ـ تقاریر ١٩٩٠ ـ ٢٠٠٥، (بیروت ـ مركز دراسات الوحدة العربیة ـ ٢٠٠٧م)، ص ١٢٣٧.
-
حزبنا والمنظمات الكردستانیة مع التأمیم، جریدة التآخي، العدد ١٠٥٥، بغداد، مطبعة التایمس، الخمیس، ٨ حزیران ١٩٧٢م، ص ٣.
-
النفط كسلاح في المعركة، (بغداد ـ دار الحریة للطباعة ـ ١٩٧٤م)، ص ٤٣.
-
حسن درویش، حوار مع السیدة زكیة اسماعیل حقي، جریدة التآخي، العدد ٤٣٤، بغداد، مطبعة دار الجاحظ، الثلاثاء، ١٢ آیار ١٩٧٠م، ص ص ٢ ـ ٣.
-
حسین الجاف، كنا نغبط حتی الذي یحظی برؤیة البارزاني والحدیث معه جریدة التآخي، دار التآخي للطباعة والنشر، العدد ٤٠٩٤، الدورة الثالثة، بغداد، الثلاثاء، ١٤ تشرین الأول ٢٠٠٣م، ص ٣.
-
حلت لودمیلا بالاخوفسكایا سكرتیرة لجنة النساء السوفیتیات ضیفة في بغداد، جریدة التآخي، العدد ٨١٤، بغداد، مطبعة دار الجاحظ، السبت، ٢١ آب ١٩٧١م، ص ٣.
-
حه‌مید ئه‌بوبه‌كر به‌درخان، ئه‌لبوومی به‌درخانییه‌كان، (هه‌ولێر ـ ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌درخان ـ چاپخانه‌ی حاجی هاشم ـ ٢٠١٣ز)، ل ل ٥٦ ـ ٥٧.
-
خیال الجواهري، أوراق من الذاكرة، (بغداد ـ دار الرواد المزدهرة ـ ٢٠١٦م)، ص ١٦٤.
-
دره‌خشان شێخ جه‌لال حهفیدزاد، كورته‌یه‌ك له بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی ئافره‌تانی كوردستان و هه‌ندێ له بیره‌وه‌رییه‌كانم، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی شڤان ـ ٢٠١٠ز)، ل ل ٣٥ ـ ٣٨، ٨٣ ـ ٨٤، ٩٠، ١٣٣، ١٥٣ ـ ١٥٤، ١٥٧ ـ ١٥٨، ١٧٢.
-
ڕاپورتیك له باره‌ی وه‌زعی كوردستانه‌وه، گۆڤاری كادر، پارتی دیموکراتی کوردستان، ژماره ٢٣، ساڵی شه‌شه‌م، چاپخانه‌ی خه‌بات، ئابی ١٩٧٤ز، ل ٧٢.
-
رستم علیخانی، مشاهیر زنان كرد، (سنندج ـ انتشارات علمی كالج ـ ١٣٩٦ ھ . ش)، ص ٨٥.
-
زكي جعفر الفیلي العلوي، تاریخ الكرد الفیلییون وآفاق المستقبل، (بیروت ـ مؤسسة البلاغ للطباعة والنشر والتوزیع ـ ٢٠١٠م)، ص ٥٢١.
-
زكیة اسماعیل حقي، الامومة الناجحة وعقاب الأطفال، جریدة التآخي، العدد ٥١٢، بغداد، مطبعة دار الجاحظ، السبت، ١٥ آب ١٩٧٠م، ص ٣.
-
زیارة الاستاذ صدام حسین لمقر أتحاد نسا‌ء كردستان، جریدة التآخي، العدد ٧٦٨، بغداد، مطبعة دار الجاحظ، السبت، ٢٦ حزیران ١٩٧١م، ص ص ٣، ٦.
-
سه‌رۆك بارزانی، سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی خوالیخۆشبوو یاسین محه‌مه‌د كه‌ریم ده‌كات، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژماره ٣١٣٤، هه‌ولێر، یه‌كشه‌مه، ١٦ ته‌موزی ٢٠٠٠ز، ل ١.
-
سید علی موجانی، سولماز صدقی، الهه نعمتی...، فرهنگ رجال و خاندانهای معاصر عراق، (تهران ـ نشر عظام ـ ١٣٩٢ ھ . ش)، ص ٥٣٦.
-
السیدة رئیسة اتحاد الجامعیات المصریات في كردستان، نشرة اخبار كردستان، الحزب الدیمقراطي الكردستاني، المكتب السیاسي، قسم النشر والاعلام، العدد ١٧، آب ١٩٧٣م، ص ١٣.
-
السیدة زكیة اسماعیل حقي تغادر الی بوخارست لحضور مؤتمر الطلبة الأكراد، جریدة التآخي، العدد ٩٥٩، بغداد، مطبعة التایمس، الأحد، ١٣ شباط ١٩٧٢م، ص ٤.
-
شكیب عقراوي، صدام حسین نهوضا ونكوسا، (أربیل ـ مطبعة حاجي هاشم ـ ٢٠٠٩م)، ص ٣٩٦.
-
شیرین ئامێدی، ئافره‌ت و سه‌روه‌ریه‌كانی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان، به‌رگی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ـ ١٩٩٨ز)، ل ل ٣٩، ٤١، ٤٧، ١٧٨.
-
صدیق صالح و حسین حسن كریم : مذكرات محمد محمدامین دربندفقرهیي، (السلیمانیة ـ مؤسسة ژین ـ مطبعة شڤان ـ ٢٠٠٧م)، ص ٢٠٤.
-
صلاح ا‌لدین محمد سعدالله، گاڤان ومسیرة السنین ١٩٣٠ ـ ٢٠٠٧، الجز‌ء الأول، (أربیل ـ مطبعة هیفي ـ ٢٠٠٩م)، ص ص ٢٣، ٦٠.
-
صلاح ا‌لدین محمد سعدالله، گاڤان ومسیرة السنین ١٩٣٠ ـ ٢٠٠٧، الجز‌ء الثاني، (أربیل ـ مطبعة هیفي ـ ٢٠٠٩م)، ص ٨٠ ـ ٨١.
-
العرض العسكري الكبیر في أعیاد الثورة بالعراق، جریدة الأنوار، العدد ٣٤٨٩، السنة ١١، بیروت، الأحد، ١٩ تموز ١٩٧٠م، ص ٦.
-
عودة السیدة زكیة اسماعیل حقي الی بغداد، جریدة التآخي، العدد ٩٧٦، بغداد، مطبعة التایمس، الأثنین، ٦ آذار ١٩٧٢م، ص ٤.
-
الفرع الخامس والمنظمات الكردستانیة تخلد یوم الشهید، جریدة التآخي، العدد ١٣٦٤، بغداد، مطبعة التایمس، الخمیس، ٢٥ حزیران ١٩٧٣م، ص ٤.
-
الفرع الخامس یحتفل بذكری مرور ربع قرن علی تأسیس الحزب الدیمقراطي الكردستاني، جریدة التـآخي، العدد ٨١١، بغداد، مطبعة دار الجاحظ، الثلاثاء، ١٧ آب ١٩٧١م، ص ١.
-
الكلمات والخطب والبرقیات التي القیت في المؤتمر، جریدة التآخي، العدد ٤٧٨، بغداد، مطبعة دار الجاحظ، السبت، ٤ تموز ١٩٧٠م، ص ٥.
-
كلمة السیدة زكیه اسماعیل حقي رئیسة اتحاد نسا‌ء كردستان العراق في المؤتمر الخامس للاتحاد العام لنساء العراق، جریدة التآخي، العدد ١٢٩٦، بغداد، مطبعة التایمس، الأحد، ١ نیسان ١٩٧٣م، ص ٥.
-
كنا نغبط حتی الذي یحظی برؤیة البارزاني والحدیث معه، حوار واعداد حسین الجاف، جریدة التآخي، العدد ٤٠٩٤، الثلاثاء، ١٤تشرین الأول ٢٠٠٣م، ص ٣.
-
کۆنگرەی پێنجەمی پارتی دیموکراتی کوردستان، گۆڤاری ڕۆژی نوێ، ژماره سێ، ساڵی یه‌كه‌م، سلێمانی، حوزه‌یرانی ١٩٦٠ز، ل ٥٦.
-
لقطات عن وقائع مؤتمر الشبیبة، جریدة التآخي، العدد ١٠٨٦، بغداد، مطبعة التایمس، الأحد، ١٦ تموز ١٩٧٢م، ص١٣.
-
لیژنه‌ی ڕاگه‌یاندن و وریاكردنه‌وه بۆ سه‌رژمێریی گشتی، گۆڤاری برایه‌تی، ژماره ٦، ساڵی ١، خولی دووه‌م، به‌غدا، چاپخانه‌ی (دار الزمان)، سه‌ره‌تای ته‌شرینی یه‌كه‌می ١٩٧٠ز، ل ٦.
-
محمد البدري، افتتاح المؤتمر الرابع للدورة الثانیة لنقابة معلمي كردستان، جریدة التآخي، العدد ١٢٥٢، بغداد، مطبعة التایمس، الثلاثاء، ٦ شباط ١٩٧٣م، ص ٤.
-
مسعود البارزاني، البارزاني والحركة التحرریة الكردیة، المجلد الثالث، (أربیل ـ مطبعة وزارة التربیة ـ ٢٠٠٢م)، ص ٢٥٣.
-
مقابلة مع السیدة زكیه اسماعیل حقي رئیسة اتحاد نسا‌ء كردستان، جریدة التآخي، العدد ١٠٠٣، بغداد، مطبعة التایمس، السبت، ٨ نیسان ١٩٧٢م، ص ١٥.
-
منصور تاراجی، نخستین روزنامهنگار و عكاسی ایرانی در ستاد پیشمرگان بارزانی، روزنامه اطلاعات، شماره ١٤٤٥٥، قسمت هشتم، تهران، شنبه، ٢٢ تیر ١٣٥٣ ھ . ش، ص ٥.
-
منصور تاراجی، نخستین روزنامهنگار و عكاسی ایرانی در ستاد پیشمرگان بارزانی، روزنامه اطلاعات، شماره ١٤٤٥٧، قسمت ده‌م، تهران، دوشنبه، ٢٤ تیر ١٣٥٣ ھ . ش، ص ص ٧، ١١.
-
المؤتمر الخامس لاتحاد العام لنساء العراق یفتتح الیوم، جریدة التآخي، العدد ١٢٩١، بغداد، مطبعة التایمس، الأثنین، ٢٦ آذار ١٩٧٣م، ص ٤.
-
المؤتمر الرابع للاتحاد العام لنساء العراق ینعقد أمس، جریدة التآخي، العدد ١٠١٦، بغداد، مطبعة التایمس، الأحد، ٢٣ نیسان ١٩٧٢م، ص ٤.
-
نجم ا‌لدین الیوسفي، ثورة أیلول المجیدة، (دهوك ـ الفرع الأول للحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ الموحد ـ مطبعة كلیة الشریعة ـ ١٩٩٥م)، ص ٣٣.
-
نص الخطاب الذي القته رئیسة اتحاد كردستان، جریدة التآخي، العدد ٩٨٠، بغداد، مطبعة التایمس، السبت، ١١ آذار ١٩٧٢م، ص ٢٠.
-
نوري شاویس، من مذكراتي، (بدون مكان ـ منشورات حزب الشعب الدیمقراطي الكردستاني ـ ١٩٨٥م)، ص ٧٩.
-
هه‌ڵبژاردنی یانه‌ی سه‌ركه‌وتن، گۆڤاری هیوا، یانه‌ی سه‌ركه‌وتن، ژماره ٦ و ٧، ساڵی دووه‌م، به‌غدا، چاپخانه‌ی نه‌جاح، كانونی دووه‌م ١٩٥٩ز، ل ١٠٢.
-
وشیار حه‌مه‌د حاجی، یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان چه‌ند لایه‌نێكی مێژووی سه‌رهه‌ڵدان و تێكۆشان ١٩٦٢ ـ ١٩٩٨، (هه‌ولێر ـ یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان ـ مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت ـ چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ـ ١٩٩٨ز)، ل ل ٦٠ ـ ٦١.
-
وفد الجبهة الوطنیة لجمهوریة بلغاریا الشعبیة یصل أمس بدعوة من اللجنة المركزیة للحزب الدیمقراطي الكردستاني، جریدة التآخي، العدد ٧٤٧، بغداد، مطبعة دار الجاحظ، الأثنین، ٣١ آیار ١٩٧١م، ص ١.
-
وفد الشبیبة السوفیاتي یزور مقر اتحاد الشبیبة الدیمقراطي الكردستاني، جریدة التآخي، العدد ٧٦٤، بغداد، مطبعة دار الجاحظ، الأثنین، ٢١ حزیران ١٩٧١م، ص ٥.
-
خانم زوهدي، صفحات من تاریخ الحركة النسائیة العراقیة، (بغداد ـ شركة دار الرواد المزدهرة للطباعة والنشر المحدودة ـ ٢٠٠٧م)، ص ص ١٢٦ ـ ١٢٩.
-
الیوسفي یفتتح مقر اتحاد نسا‌ء كردستان في شارع الكفاح، جریدة التآخي، العدد ٦٠٨، بغداد، الثلاثاء، ........................، ص ٢.