ژیاننامه
حەمید موراد محەمەد، ناسراو به عه‌ریف حەمید، حەمید به‌رواری، نه‌ورۆز و هه‌ڵۆی گه‌رمیان، ساڵی ١٩٣٥ له شاری دهۆك له‌دایك بووه، ساڵی ١٩٧٥ و له‌دوای نسكۆی شۆڕشی ئه‌یلول وه‌ك په‌نابه‌ر ڕووی كردووه‌ته شانشینی ئێران، له ١٤ی نیسانی ٢٠١١دا له نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی شاری دهۆك كۆچی دوای كردووه. شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی، فارسی و سوێدی بووه.
خه‌باتنامه
ساڵی ١٩٥٢ له سوپای شانشینی عێراق به پله‌ی عه‌ریف خزمه‌تی كردووه، ساڵی ١٩٥٥ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه كردووه به ناوی نهێنی نه‌ورۆزه‌وه له هێڵی سه‌ربازی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ عێراق خه‌باتی كردووه، ساڵانی (١٩٥٦- ١٩٥٨) به تۆمه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانی سه‌رۆك مستەفا بارزانی له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگری سوپای شانشینی هاشمیی عێراقه‌وه به‌ند كراوه، له‌دوای كۆدێتای ١٤ی ته‌موزی ١٩٥٨ ئازاد و گهڕێندراوهته ڕیزه‌كانی سوپای كۆماری عێراق، له ١٧ی ته‌موزی ١٩٦١ له‌دوای ئاشكرابوونی چالاكی كوردایه‌تی له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگری له‌شكری دووی سوپای عێراقه‌وه په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه كردووه، له ١٧ی ته‌موزی ١٩٦٢ به‌شداری چه‌ككردنی بازگه‌ی پۆلیسی ڕێداری له سنووری پارێزگای كه‌ركوك كردووه، له هاوینی ١٩٦٢دا به‌شداری له شه‌ڕی بنكه‌ی پۆلیسی ئاغجه‌له‌ر له سنووری پارێزگای كه‌ركووكدا كردووه.
له زستانی ١٩٦٣ به‌شداری له چه‌ندین پێكدادانی ناو شاری كه‌ركووك دژ به بنكه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی كردووه، ساڵی ١٩٦٢ فه‌رمانده‌ی به‌تالیۆنی پێنجی جه‌باره سه‌ر به هێزی قه‌ره‌داغ بووه، ساڵی ١٩٦٣ سه‌رلق بووه له لقی یه‌كی هێزی قه‌ره‌داغ، له پاییزی ١٩٦٣ فه‌رمانده‌یی لێدانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ناحیه‌ی قادركهرهمی له سنووری پارێزگای كه‌ركووك كردووه، له ١٢ی ته‌موزی ١٩٦٤ به‌شداری پاككردنه‌وه‌ی ده‌ڤه‌ری ماوه‌ت له سنووری پارێزگای سلێمانی له هێزه‌كانی باڵی مه‌كته‌بی سیاسی كردووه، له ٤ی حوزه‌یرانی ١٩٦٥ له داستانی قه‌ره‌داغ له سنووری پارێزگای سلێمانیدا له‌وكاته‌ی كه سه‌ر لق بووه له به‌تالیۆنی پێنج له هێزی قه‌ره‌داغ له به‌رامبه‌ر چوار تیپی سوپای عێراقدا به‌رگری ده‌كات و تێكیان ده‌شكێنێ و له‌لایه‌ن سه‌رۆك مسته‌فا بارزانی (١٩٠٣ـ ١٩٧٩) فه‌رمانده‌ی گشتییه‌وه ده‌كرێته فه‌رمانده‌ی به‌تالیۆنی پێنج له هێزی قه‌ره‌داغ، له ١٥ی نیسانی ١٩٦٧ به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك مستەفا بارزانی نوێنه‌ری كۆنفڕانسی سه‌ربازی ـ ڕامیاری كانی سماق (هه‌ولێر) بووه.
ساڵی ١٩٦٨ به‌شداری له شه‌ڕی جه‌باره له سنووری پارێزگای كه‌ركووك دژ به سوپای عێراقدا كردووه، ساڵی ١٩٦٨ به‌شداری خولی یه‌كه‌می فێرگه‌ی پێگه‌یاندنی كادیری پارتی دیموكراتی كوردستانی له قه‌زای چۆمانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر كردووه، له كۆتایی مانگی ئابی ساڵی ١٩٦٩ فه‌رمانده‌یی شه‌ڕی سه‌رگه‌ڵو له سنووری پارێزگای سلێمانی كردووه، له ١٨ی تشرینی دووه‌می ١٩٦٩ وه‌ك فه‌رمانده‌ی به‌تالیۆنی پێنجی هێزی قه‌ره‌داغ به‌شداری له داستانی پیره‌مه‌گرون له سنووری پارێزگای سلێمانیدا دژ به هێزه‌كانی سوپای عێراقدا ده‌كات و سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنێ، له كۆتایی ساڵی ١٩٦٩دا وه‌ك فه‌رمانده‌ی به‌تالیۆنی پێنجی جه‌باری له هێزی قه‌ره‌داغ به‌شداری له شه‌ڕی سورداش له سنووری پارێزگای سلێمانی دژ به هێزه‌كانی سوپای عێراقدا كردووه، ساڵی ١٩٦٩ وه‌ك فه‌رمانده‌یه‌ك به‌شداری شه‌ڕی (هه‌لاج ـ دابانی) گه‌وره‌ی له ده‌ڤه‌ری گه‌رمیانی سه‌ر به پارێزگای كه‌ركوك دژ به هێزه‌كانی گروپی (ئیبراهیم ئەحمەد ـ جه‌لال تاڵه‌بانی) كردووه، له ١٨ی تشرینی دووه‌می ساڵی ١٩٦٩ فه‌رمانده‌ی به‌تالیۆنی قه‌ره‌داغ بووه و یه‌كێك بووه له فه‌رمانده‌كانی شه‌ڕی دۆڵی جافایه‌تی له سنووری پارێزگای سلێمانی، ساڵی ١٩٧٠ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان (كۆنگره‌ی هه‌شته‌م) هه‌ڵبژێردراوه، ڕۆژی هه‌ینی ٥ی حوزه‌یرانی ١٩٧٠ له باره‌گای به‌تالیۆن له قه‌ره‌حه‌سه‌نی سه‌ر به پارێزگای كه‌ركوك پێشوازی له دکتۆر مەحمود عوسمان و مەسعود بارزانی كردووه.
له ٦ی كانونی یه‌كه‌می ١٩٧٠ له به‌غدا به‌ر ڕێژنه‌ی گولەی سیخورانی حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی سۆسیالیست ده‌كه‌وێ و به خه‌ستی بریندار ده‌بێ، ڕۆژنامه‌ی فارسی زمانی (اطلاعات) چاپی تاران به گرنگیه‌وه ئه‌م ڕووداوه‌ی به‌ر باس داوه، له ڕۆژی چوارشه‌مه‌ی ١٣ی كانونی دووه‌می ١٩٧١ به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری برینه‌كانی له ڕێی فرۆكه‌خانه‌ی به‌غداوه ڕوو ده‌كاته شانشینی یه‌كگرتووی بریتانیا، ساڵی ١٩٧٣ پله‌ی به‌رز كراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان، له ڕۆژانی ٢٧ تا ٢٩ی تشرینی دووه‌می ١٩٧٣ به‌شداری له كۆنفڕانسی ڕامیاری ـ سه‌ربازی چۆماندا كردووه، له سه‌ره‌تای ساڵی ١٩٧٤دا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سه‌ربازی شۆڕشی ئهیلوول بووه، له ٤ی كانونی دووه‌می ١٩٧٥دا ئه‌ندامی ده‌سته‌ی پلانی سه‌ربازی شۆڕشی ئەیلوول بووه.
ساڵی ١٩٧٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان (كۆنگره‌ی نۆیه‌م) هه‌ڵبژێردراوه، ساڵانی (١٩٧٩ـ ١٩٨٤) به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی ٨ی ئێرانی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه، ساڵی ١٩٨٤ له‌به‌ر ئازاره‌كانی و به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕووی له شانشینی سوید ده‌كات و له‌وێ داوای مافی په‌نابه‌ری ده‌كات، له ١٥ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٩٧ به نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆك مەسعود بارزانی به‌شداری مه‌راسیمی ده‌رچوونی خولی نۆیه‌می په‌یمانگای ته‌كنه‌لوجیای هه‌ولێری كردووه، ساڵی ١٩٨٩ نوێنه‌ری کۆنگرەی دەیەمی پارتی دیموكراتی كوردستان ١٩٨٩ له گوندی هیشماوهی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بووه، ساڵی ١٩٩٣ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی یازده‌یه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یه‌كگرتوو له شاری هه‌ولێر بووه، ساڵی ١٩٩٣ له‌به‌ر خزمه‌تی له قۆناغی كاری نهێنی، شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان له كۆنگره‌ی یازده‌یه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یه‌كگرتوودا مێدالیای بارزانیی نه‌مری پێ به‌خشراوه، ساڵی ١٩٩٩ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی دوازده‌یه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری هه‌ولێر بووه، ساڵی ٢٠١٠ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری هه‌ولێر بووه.
سه‌رچاوه‌كان:
- حامید گه‌وهه‌ری، میدالیای بارزانی به‌رزترین خه‌ڵاتی ڕیزلێنان، كتێبی یه‌كه‌م، چاپی دووه‌م، (هه‌ولێر ـ ده‌زگای خێرخوازی بارزانی ـ ٢٠١٩ز)، ل ل ٣٦ ـ ٤٠.
- مرۆڤ كه بووه كه‌سێكی سیاسیی ده‌بێ هه‌ڵوێستی هه‌بێ، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یه‌كگرتوو، ژماره ٢١٨٦، هه‌ولێر، پێنجشه‌مه، ١٩ی ئه‌یلولی ١٩٩٦ز، ل ل ١٠ ـ ١١.
- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.
- علي سنجاري، القضیة الكوردیة وحزب البعث العربي الأشتراكي في العراق، الجز‌ء الثالث، (دهوك ـ مطبعة خاني ـ ٢٠١٢م)، ص ص ٣٨٢، ٣٨٤، ٣٨٦، ٣٩٢.
- في سبیل السلم والوحدة الوطنیة في سبیل تطبیق اتفاقیة آذار، (بغداد ـ منشورات دار التآخي ـ مطبعة التآخي ـ ١٩٧٣م)، ص ٦٦.
- في سبیل السلم والوحدة الوطنیة في سبیل تطبیق اتفاقیة آذار، القسم التاسع، جریدة الـتآخي، دار التآخي للطباعة و النشر، العدد ١١٨٩، بغداد، مطبعة التایمس، السبت، ١٨ تشرین الثاني ١٩٧٢م، ص ٨.
- ماجد عبدالرضا، المسألة القومیة الكردیة في العراق ١٩٥٨ ـ ١٩٧٥، (بدون مكان ـ ١٩٨٧م)، ص ٢٦٥.
- حبیب محمد كریم، كركوك و ثورة أیلول المجیدة، مجلة گولان العربي، مركز گولان الثقافي، العدد ٧٠، السنة السادسة، أربیل، مطبعة وزارة التربیة، ٣١ آذار ٢٠٠٢م، ص ٣٩.
- عه‌بدوڕه‌حمان شه‌ڕه‌فكه‌ندی، چێشتی مجێو‌ر، (پاریس ـ ١٩٩٧ز)، ل ٥٤٩.
- أربیل : مراسیم تخرج الدورة التاسعة لطلبة المعهد الفني، مجلة گولان العربي، مؤسسة گولان الأعلامیة، العدد ١٧، أربیل، مطبعة وزارة الثقافة، ٢٥ تشرین الأول ١٩٩٧م، ص ٦.
- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.
- ئاماده‌كردنی : كاوه ئه‌مین، كورد له دیدی سوێدییه‌كانه‌وه، (سلێمانی ـ ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی مێژووی جه‌میل ڕۆژبه‌یانی ـ چاپخانه‌ی تاران ـ ٢٠١٧ز)، ل ٧٩.
- الاخوان مسعود البارزاني و الدكتور محمود عثمان یزوران بعض الدوائر الحكومیة في كركوك ویواصلان جولتهما في مناطق المحافظة، جریدة التآخي، العدد ٤٥٥، بغداد، مطبعة دار الجاحظ، السبت، ٦ حزیران ١٩٧٠م، ص ٤.
- البارزاني سیقلد مجموعة مناضلین میدالیات البارزاني، جریدة خه‌بات، لسان حال الحزب الدیمقراطي الكوردستان ـ الموحد، العدد ٩٤٣، أربیل، الجمعة، ٢٤ أیلول ١٩٩٩م، ص ٤.
- اردشیر پشنگ، كردها در میانه جنگ ایران و عراق، (تهران ـ نشر مرز و بوم ـ ١٣٩٤ ھ . ش)، ص ٣٣٣.
- حامید گه‌وهه‌ری، مسته‌فا بارزانی پێشمه‌رگه و سه‌رۆك، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٧ز)، ل ل ٤٩١ ـ ٤٩٢.
- حامید گه‌وهه‌ری، میدالیای بارزانی به‌رزترین خه‌ڵاتی ڕیزلێنان، به‌رگی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر ـ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ـ چاپخانه‌ی حاجی هاشم ـ ٢٠١٤ز)، ل ل ٣٣ ـ ٣٥، ٣٧.
- حبیب محمد كریم، تأریخ الحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ العراق (في محطات رئیسیة) ١٩٤٦ ـ ١٩٩٣، (دهوك ـ مطبعة خه‌بات ـ ١٩٩٨م)، ص ص ١٥٩، ١٧٥، ٤٨٣.
- حسو هورمي، لمحات من حیاة الأمیر تحسین سعید علي بك، (أربیل ـ مطبعة روژهلات ـ ٢٠١٧م)، ص ١٤٢.
- همكار ملا مصطفی را در بغداد به گلوله زدند، روزنامه اطلاعات، شماره ١٣٣٦٦، تهران، پنجشنبه، ١٩ آذر ١٣٤٩ ھ . ش، ص ص ١، ٤.
- كردهای عراقی اخطار كردند : دست روی دست نخواهیم گذاشت، روزنامه اطلاعات، شماره ١٣٣٦٩، تهران، دوشنبه، ٢٣ آذر ١٣٤٩ ھ . ش، ص ٣.
- خلیل برواري، رجل وقضیة، (دهوك ـ مكتبة البدرخانیین ـ مطبعة خاني ـ ٢٠٠٨م)، ص ص ٣٠، ٣٧، ٧٥.
- سه‌عید ناكام، بیره‌وه‌رییه‌كانی سه‌عید ناكام، (هه‌ولێر ـ بڵاوكراوه‌ی ئاراس ـ چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ـ ٢٠٠٣ز)، ل ٢٣٥.
- ش.ھ، شه‌هیدی سه‌ركرده و هه‌میشه زیندوو ئیدریس بارزانی له یاده‌وریی گه‌رمیان و گه‌رمیانی یه‌كدا، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یه‌كگرتوو، ژماره ٢١٧٠، هاوینه‌هه‌واری، هه‌ینی، ٣١ی ئایاری ١٩٩٦ز، ل ٥.
- شعبان سعید محمد، ئه‌ز و هه‌ڤركی و پێلێت خه‌ما، (دهۆك ـ چاپخانا كۆلێژا شه‌ریعێ ـ ٢٠٠٠ز)، ل ٥٩.
- منصور تاراجی، نخستین روزنامهنگار و عكاس ایرانی در ستاد پیشمرگان بارزانی، روزنامه اطلاعات، شماره ١٤٤٥٨، قسمت یازدهم، تهران، سه‌شنبه، ٢٥ تیر ١٣٥٣ ھ . ش، ص ٩.
- شكیب عقراوي، سنوات المحنة في كوردستان أهم الحوادث السیاسیة و العسكریة في كوردستان والعراق من ١٩٥٨ الی ١٩٨٠، الطبعة الثانیة، (أربیل ـ مطبعة منارة ـ ٢٠٠٧م)، ص ٢٥٩.
- شه‌عبان عه‌لی شه‌عبان، هه‌ندێك زانیاری سیاسی و مێژوویی، چاپی سێیه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٣ز)، ل ١١٨.
- صدای پیش مرگهای كرد، روزنامه خاك و خون، شماره ٣٧، یكشنبه، ١٩ دی ماه ١٣٤٤ ھ . ش، ص ٤.
- عقد اجتماع موسع، اخبار كردستان، جهاز النشر والاعلام في المكتب السیاسي للحزب الدیمقراطي الكردستاني، العدد ٢٠، كانون الأول، ١٩٧٣م، ص ٦.
- فرهاد عوني، كیف آلت الأوضاع الی استئناف القتال في كوردستان ربیع عام ١٩٧٤؟، مجلة گولان العربي، مؤسسة گولان الأعلامیة، العدد ٢٨، أربیل، ٢٥ أیلول ١٩٩٨م، ص ٤٠.
- كریم حبیب حاجي، مذكراتي في ثورتي أیلول و گولان المجیدتین، الطبعة الثانیة، (دهوك ـ مطبعة خاني ـ ٢٠١٦م)، ص ص ١٣١، ١٣٩.
- محه‌مه‌د مه‌لا قادر، خه‌باتنامه كورته مێژووی پارتی و كولتووری بارزانی نه‌مر، چاپی دووه‌م، (هه‌ولێر ـ ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس ـ ٢٠٠٧ز)، ل ٢١.
- مسعود البارزاني، البارزاني والحركة التحرریة الكردیة، المجلد الثالث، (أربیل ـ مطبعة وزارة التربیة ـ ٢٠٠٢م)، ص ص ٢٥٣، ٢٥٨، ٣٣١.
- المناضل حمید برواري یغادر الی لندن للاستشفاء، جریدة التآخي، العدد ٦٣٩، بغداد، مطبعة دار الجاحظ، الخمیس، ١٤ كانون الثاني ١٩٧١م، ص ٤.
- محه‌مه‌د عه‌لی ئیسماعیل، بیره‌وه‌رییه‌كانم حه‌فتا ساڵ ته‌مه‌ن و زیاتر له نیو سه‌ده خه‌بات، (بێ شوێن ـ ٢٠١٩ز)، ل ٣٦.
- وصفی حسن ردێنی، تیكوشهرێ دێرین حمید برواری بۆ گۆڤارا په‌یامی ئه‌یلول دپه‌یڤیت، گۆڤاری په‌یامی ئه‌یلول، كۆمه‌ڵه‌ی مامۆستایانی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلول، ژماره ١٢، هه‌ولێر، تشرینی دووه‌م ـ كانونی یه‌كه‌م ٢٠٠٩ز، ل ل ٦١ ـ ٦٣.
- وصفی حسن ردێنی، داستانی پیره‌مه‌گرون ـ سورداش ل سالا ١٩٦٩، (هه‌ولێر ـ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ڕۆژنامه‌نووسی و چاپ و بڵاوكردنه‌وه ـ چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ـ ٢٠٠٨ز)، ل ل ١١، ١٩، ٨٤.
- وه‌سفی حه‌سه‌ن ردێنی، تێكوشهرێ دێرین عریف حمید به‌رواری، گۆڤاری گوڵان، ژماره ٦٠١، هه‌ولێر، چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، ٣١ی ئابی ٢٠٠٦ز، ل ١١.
- ڕاپۆرتی ڕۆژی حه‌وته‌می كۆنگره‌ی ١١، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژماره ١٧٢٦، هه‌ولێر، دووشه‌مه، ٢٣ی ئابی ١٩٩٣ز، ل ل ١، ٦.