عه‌زیز ڕە‌شید عه‌زیز، ناسراو به لیوا ڕوكن عه‌زیز ئاكره‌یی، موقه‌ده‌م عه‌زیز ئاكره‌یی ئه‌فسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٦٤ له كۆنگره‌ی شه‌شه‌م به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه، هه‌رله‌و ساڵه نوێنه‌ری كۆنگره‌ی قه‌ڵادزێ (كۆنگره‌ی دووه‌می گه‌ل) بووه، ساڵی ١٩٦٤ بووه‌ته ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش و ئه‌ندامی لێژنه‌ی سه‌ربازی (مه‌كته‌بی عه‌سكه‌ری) سه‌ر به نووسینگه‌ی جێبه‌جێكاری (المكتب التنفیذي) سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له كوردستانی عێراق بووه، ساڵی ١٩٦٦ له كۆنگره‌ی حه‌وته‌م به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه، له ساڵی ساڵی ١٩٦٧ به‌شداری كۆنفڕانسی سه‌ربازی ـ ڕامیاری كانی سماق (هه‌ولێر) بووه، ساڵی ١٩٧٠ له كۆنگره‌ی هه‌شته‌م به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٧٣ وازی له ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان هێناوه .
ژیاننامه
عه‌زیز ڕە‌شید عه‌زیز له ساڵی ١٩٢٤ له شاری ئاكر‌ێی پارێزگای موسڵی پێشوو و دهۆكی ئه‌مڕۆ له دایك بووه، قۆناغی سه‌ره‌تایی له شارۆچكه‌ی ئاكر‌ێی سه‌ر به پارێزگای موسڵ و قۆناغی ناوه‌ندی له شاری موسڵ ته‌واو كردووه، ساڵی ١٩٤١ له دواناوه‌ندی سه‌ربازی به‌غدا به قوتابی وه‌رگیراوه، له ڕێكه‌وتی ٢٦ی ئه‌یلوولی ١٩٤٢ له خولی بیست و یه‌كه‌م له كۆلێژی سه‌ربازی به‌غدا وه‌رگیراوه، له ڕێكه‌وتی ٣٠ی حوزه‌یرانی ١٩٤٤ به پله‌ی مولازمی دووه‌م كۆلێژی سه‌ربازی له به‌شی تۆپخانه ته‌واو ده‌كات، ساڵی ١٩٥٤ له كۆلێژی ئه‌ركانی به‌غدا وه‌رگیراوه.
ساڵی ١٩٥٦ ماسته‌ری سه‌ربازیی له كۆلێژی ئه‌ركانی به‌غدا وه‌رگرتووه، ساڵی ١٩٥٦ پله‌ی بۆ ڕائید ڕوكن به‌رز ده‌كرێ، ساڵی ١٩٥٧ خولی شیكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانی ئاسمانی له شانشینی بریتانیا ته‌واو كردووه، ساڵی ١٩٥٩ كۆلێژی ئه‌ركانی له یه‌كێتی سۆڤێت ته‌واو كردووه، ساڵی ١٩٥٩ به پله‌ی موقه‌ده‌م ڕوكن له هه‌واڵگری تیپی سێی له‌شكری سێی سوپای عێراق بووه، له ڕێكه‌وتی ١٤ی ته‌ممووزی ١٩٥٩ له سوپای عێراق پله‌ی به‌رز كراوه‌ته‌وه بۆ موقه‌ده‌م ڕوكن له له‌شكری سێ، له ڕێكه‌وتی ٢٣ی كانوونی یه‌كه‌می ١٩٩٨ به نه‌خۆشی له شاری كۆڵنی كۆماری ئه‌ڵمانیا كۆچی دوایی كردووه، له ڕۆژی شه‌مه ٢٣ی كانوونی دووه‌می ١٩٩٩ له گۆڕستانی گه‌لی بێسترێ له شارۆچكه‌ی ئاكرێ له پارێزگای دهۆك به‌خاك سپێردراوه، شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی، فارسی، ئینگلیزی و ئه‌ڵمانی بووه.
خه‌باتنامه
عه‌زیز ڕە‌شید عه‌زیز ساڵی ١٩٦٠ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه كردووه،له ڕێكه‌وتی ٥ی ته‌ممووزی ١٩٦٢ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٦٢ وه‌ك فه‌رمانده به‌رگری له جاده‌ی هامیلتۆن له سنووری پارێزگای هه‌ولێری كردووه و له چیای زۆزك و هه‌ندرێن له گه‌رووی عه‌مه‌ر ئاغا سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر باره‌گای خۆی داناوه، ساڵی ١٩٦٢ به فه‌رمانی جه‌نه‌راڵ مسته‌فا بارزانی (١٩٠٣ـ ١٩٧٩) سه‌رپه‌رشتی كۆكردنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌كان له چیای سه‌فین و ده‌وربه‌ری له سنووری پارێزگای هه‌ولێری كردووه، ساڵی ١٩٦٢ به‌شداری شه‌ڕی ئه‌سپیندارێی له نزیكی شه‌قڵاوه سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر كردووه، له ١ی ئه‌یلوولی ١٩٦٢ یه‌كێك بووه له فه‌رمانده‌كانی شه‌ڕی سه‌فینی دووه‌م، له مانگی ته‌موزی ساڵی ١٩٦٣ به فه‌رمانده‌ی هێزی سه‌فین ده‌ستنیشان كراوه، ساڵی ١٩٦٣ فه‌رمانده‌یی شه‌ڕی سپیلكی له سنووری پارێزگای هه‌ولێری كردووه، ساڵی ١٩٦٣ فه‌رمانده‌ی شه‌ڕی گه‌لی عه‌لی به‌گ بووه له سنووری پارێزگای هه‌ولێری، ساڵی ١٩٦٣ له‌لایه‌ن سه‌رۆك مستەفا بارزانییه‌وه به فه‌رمانده‌ی به‌ره‌ی ڕواندز، باڵه‌ك و سیده‌كان له سنووری پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستنیشان كراوه، له حوزه‌یرانی ١٩٦٣ به‌شداری شه‌ڕی سپیلكی كردووه دژ به هێزی له‌شكری دووی سوپای عێراق، به‌ڵام له‌به‌ر بۆردمانی هێزی ئاسمانی و ڕێژنه‌ی گولله یه‌كه‌كانی تانك ناچار به پاشه‌كشێ بووه.
له سه‌ره‌تای مانگی ئایاری ١٩٦٤دا به ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی شه‌شه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٦٤ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی شه‌شه‌م به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٦٤ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی قه‌ڵادزێ (كۆنگره‌ی دووه‌می گه‌ل) بووه، ساڵی ١٩٦٤ بووه‌ته ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له كوردستانی عێراق، ساڵی ١٩٦٤ ئه‌ندامی لێژنه‌ی سه‌ربازی سه‌ر به نووسینگه‌ی جێبه‌جێكاری (المكتب التنفیذي) سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له كوردستانی عێراق بووه كه دواتر به مه‌كته‌بی عه‌سكه‌ری ناسراوه، ساڵی ١٩٦٤ به فه‌رمانی جه‌نه‌راڵ مستەفا بارزانی به سه‌رله‌شكری سێی هێزی پێشمه‌رگه له سنووری (سلێمانی ـ كه‌ركووك) ده‌ستنیشان كراوه، ساڵی ١٩٦٤ ده‌ستی داوه‌ته نووسینی فه‌رهه‌نگێكی (كوردی ـ كوردی)، ساڵی ١٩٦٥به فه‌رمانده‌ی هێزی قه‌ره‌داغ له سنووری له‌شكری سێی هێزی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئەیلوول ده‌ستنیشانكراوه، له ٢٢تا٢٩ی كانوونی یه‌كه‌می ١٩٦٥ فه‌رمانده‌یی یه‌كه‌ی تۆپخانه‌ی شۆڕشی ئەیلوولی له شه‌ڕی پێنجوێنی له سنووری پارێزگای سلێمانی دژ به هێزی سوپای عێراقی كردووه، ساڵی ١٩٦٥ پلانی لێدانی قایمقامی كه‌ركووكی داڕێشتووه و له‌دوای ته‌قه كردن له ئۆتۆمبیله‌كه‌ی ڕزگاری بووه.
ساڵی ١٩٦٦ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی حه‌وته‌م به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٦٦ له یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵبژێردراوه، له ساڵی ١٩٦٦ خه‌رێكی نووسینی فه‌رهه‌نگێكی كوردی بووه، له ساڵی ١٩٦٦ فه‌رمانده‌ی هێزی قه‌ره‌داغ سه‌ر به له‌شكری سێ بووه، ساڵی ١٩٦٦ له یه‌كه‌ێكی تانكی سوپای عێراق له جاده‌ی سه‌یدسادق ـ پێنجوێن له سنووری پارێزگای سلێمانی ده‌دات و له‌ناویان ده‌بات، ساڵی ١٩٦٦ بووه‌ته فه‌رمانده‌ی هێزی سه‌فین سه‌ر به له‌شكری دوو، له زستانی ساڵی ١٩٦٧ به‌شداری له خولێكی سه‌ركردایه‌تی سه‌ربازی له هه‌نده‌ران كردووه و وه‌رگێڕی خولیش بووه، له ڕێكه‌وتی ١٥ی نیسانی ١٩٦٧به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك مستەفا بارزانی وه‌ك فه‌رمانده‌ی هێزی سه‌فین به‌شداری كۆنفڕانسی سه‌ربازی ـ ڕامیاری كانی سماق (هه‌ولێر) بووه، ساڵانی (١٩٦٨-١٩٦٩) مامۆستای وانه‌ی ڕێنووسی كوردی لاتینی بووه بۆ قوتابیانی خولی یه‌كه‌می فێرگه‌ی پێگه‌یاندنی كادیری پارتی دیموكراتی كوردستان له گوندی چۆمانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر، ساڵی ١٩٦٩ فه‌رمانده‌ی به‌تالیۆنی دووی توپخانه‌ی هێزی هه‌ڵگورد بووه، ساڵی ١٩٦٩ به‌شداری شه‌ڕی دوكان سه‌ر به پارێزگای سلێمانی كردووه، ساڵی ١٩٦٩ له به‌رگریكردن له شارۆچكه‌ی قه‌ڵادزێ سه‌ر به پارێزگای سلێمانی به‌شداری كردووه، له ١٩ی ئه‌یلوولی ١٩٦٩ فه‌رمانده‌یی شه‌ڕی دوكانی له سنووری پارێزگای سلێمانی كردووه، له كۆتایی ساڵی ١٩٦٩ له ستافی یازده‌یه‌می لێژنه‌ی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌رپرسی لێژنه‌ی لق بووه، ساڵی ١٩٧٠ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی هه‌شته‌م به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٧٠ له یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیدا به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵبژێردراوه.
ساڵی ١٩٧٠ به به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی سێی كه‌ركووكی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ستنیشانكراوه، له ڕێكه‌وتی ١٥ی ته‌ممووزی ١٩٧٠ به نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆك مسته‌فا بارزانی به‌شداری له مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی كۆنگره‌ی شه‌شه‌می یه‌كێتی قوتابیانی كوردستانی له گوندی ناوپردان سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر كردووه، له ١٧ی ته‌ممووزی ١٩٧١ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی دووه‌می یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد له شاری هه‌ولێر به ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕ هه‌ڵبژێردراوه، دوا پله‌ی سه‌ربازی له سوپای عێراقدا لیوا ڕوكن (جه‌نه‌راڵ) بووه، له ڕێكه‌وتی ١٤ تا ١٧ ته‌ممووزی ١٩٧١ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی دووه‌می یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد له شاری هه‌ولێر به ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی و جێگری سه‌رۆك هه‌ڵبژێردراوه، به‌ڵام له‌به‌ر سه‌رقاڵی به كاری پارتایه‌تی وازهێنانی خۆی پێشكه‌شی كۆنگره كردووه، ساڵی ١٩٧٢ به‌شداری له كردنه‌وه‌ی كۆنگره‌ی دووه‌می یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان له شه‌قڵاوه كردووه، له ساڵی ١٩٧٣ وازی له ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان هێناوه.
له به‌رهه‌مه‌كانی:
١- فێربوونی زمانی كوردی به لاتینی- 1967.
٢- گیانی مرۆڤ -١٩٦٨.
٣- تۆڵه‌سه‌ندن - ١٩٦٨، چاپی دووه‌می له ساڵی ١٩٧٨ كراوه.
سه‌رچاوه:
١.ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان.