عەلی عەبدوڵا ئەمین

عه‌لی عه‌بدوڵا ئه‌مین، ناسراو به‌ جۆش، مامۆستای پارتایه‌تی، ئه‌ندازیار و سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٤١ له‌ ئه‌ندامانی حزبی هیوا بووه‌، ساڵی ١٩٤٣ له‌ ڕیزی كۆمه‌ڵه‌ی میلله‌تدا خه‌باتی كردووه‌،‌ ساڵی ١٩٤٤ ئه‌ندامی یه‌كێتی تێكۆشین (وحدة النضال) بووه‌، ساڵی ١٩٤٥ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شۆڕش بووه‌، ساڵی ١٩٤٥ سكرتێری حزبی ڕزگاری كورد بووه‌، ساڵی ١٩٤٦ ...


عەلی عه‌بدوڵا ئه‌مین، ناسراو به‌ جۆش و مامۆستای پارتایه‌تی، ئه‌ندازیار و سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٤١ له‌ ئه‌ندامانی حزبی هیوا بووه‌، ساڵی ١٩٤٣ له‌ ڕیزی كۆمه‌ڵه‌ی میلله‌تدا خه‌باتی كردووه‌،‌ ساڵی ١٩٤٤ ئه‌ندامی یه‌كێتی تێكۆشین (وحدة النضال) بووه‌، ساڵی ١٩٤٥ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شۆڕش بووه‌، ساڵی ١٩٤٥ سكرتێری حزبی ڕزگاری  بووه‌، ساڵی ١٩٤٦ له كۆنگره‌ی یه‌كه‌م به‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی جێبه‌جێكاری ناوه‌ندی و دواتر مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كورد هه‌ڵبژێردراوه‌، ساڵی ١٩٥٣ له‌ كۆنگره‌ی سێیه‌م به‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ عێراق هه‌ڵبژێردراوه‌،‌ ساڵی ١٩٥٩ له‌ كۆنگره‌ی چواره‌م به‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ عێراق هه‌ڵبژێردراوه‌، ساڵی ١٩٦٠ له‌ كۆنگره‌ی پێنجه‌م به‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌‌،‌ ساڵی ١٩٦٦ له‌ كۆنگره‌ی حه‌وته‌‌‌م به‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌ته‌وه‌، ساڵی ١٩٧٠ له‌ كۆنگره‌ی هه‌شته‌‌‌م به‌‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌، ساڵی ١٩٧٦ له‌ ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی كاتی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌ له‌ كۆنفرانسی برلین بووه‌.

،ساڵی ١٩٧٩ له‌ کۆنگرەی نۆیه‌م به‌ سكرتێری پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌‌، ساڵی ١٩٨٩ له‌ کۆنگرەی دەیەم سیفه‌تی‌ جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان‌ پێبه‌خشراوه‌‌، ساڵی ١٩٩٣ له‌ کۆنگرەی یازده‌یه‌‌م كراوه‌ته‌وه‌ جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یه‌كگرتوو، ساڵی ١٩٩٩ له‌ کۆنگرەی دوازدەیەم بۆ جاری سێیه‌م كراوه‌ته‌وه‌ جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان.


ژیاننامه‌

عه‌لی عه‌بدوڵا ئه‌مین ساڵی ١٩٢٦ له‌ شاری کۆیە و له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی ناسراو له‌ دایك بووه‌، به‌كالۆریۆسی ئه‌ندازیاری بیناسازی له‌ كۆلێژی ئه‌ندازیاری به‌غدا وه‌رگرتووه‌‌، ‌ساڵی ١٩٤١ له‌ شارۆچكه‌ی كۆیه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی حزبی هیوای كورده‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٤٣ له‌ ڕیزی كۆمه‌ڵه‌ی میلله‌تدا خه‌باتی كردووه‌،‌ ساڵی ١٩٤٤ ئه‌ندامی یه‌كێتی تێكۆشین (وحدة النضال) بووه‌، ساڵی ١٩٤٤ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی گۆڤاری یه‌كێتی تێكۆشین بووه‌، له‌ سه‌ره‌تای هاوینی ١٩٤٤ به‌ مه‌به‌ستی یه‌كگرتنی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كێتی تێكۆشین و حزبی شیوعی عێراقی له‌ شاری به‌غدا چاوی به‌ یوسف سه‌لمان یوسف (١٩٠١-١٩٤٩) ناسراو به‌ فه‌هد سكرتێری حزبی شیوعی عێراقی كه‌وتووه‌ به‌ڵام ناوبراو بێمه‌رج ئه‌ندامێتی ئه‌وانی قبووڵ كردووه‌، ساڵی ١٩٤٥ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شۆڕش بووه‌، ساڵی ١٩٤٥ سكرتێری حزبی ڕزگاری كورد بووه‌، ساڵی ١٩٤٥ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی ڕۆژنامه‌ی شۆڕش ئۆرگانی حزبی شیوعی له‌ كوردستانی عێراق بووه‌، ساڵی ١٩٤٥ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی ڕۆژنامه‌ی ڕزگاری ئۆرگانی حزبی ڕزگاری كورد بووه‌، ساڵی ١٩٤٦ ده‌زگای چاپی هاوبه‌شی حزبی شیوعی له‌ كوردستانی عێراق و حزبی ڕزگاری كورد له‌و خانووه‌دا حه‌شار دراوه‌‌ كه‌ ئه‌و له‌ شاری به‌غدا تیایدا ژیاوه‌، ساڵی ١٩٤٦ په‌رتووكخانه‌ی حاجی قادری كۆیی له‌ شارۆچكه‌ی كۆیه‌ به‌ مه‌به‌ستی په‌ره‌دان به‌ ڕۆشنبیری له‌ نێوان جه‌ماوه‌ردا دامه‌زراندووه‌، ساڵی ١٩٤٦ له‌لایه‌ن پارێزه‌ر هه‌مزه‌ عه‌بدوڵا عومه‌ر (١٩١٥ـ ١٩٩٨)وه‌ ڕاسپێردراوه‌ تا دانوستاندن له‌گه‌ڵ پارێزه‌ر ئیبراهیم ئه‌حمه‌د فه‌تاح (١٩١٤-٢٠٠٠) به‌رپرسی كۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی كورد (ژ.ك) له‌ سلێمانی بكات به‌ مه‌به‌ستی هاتنه‌ نێو حزبی پارتی دیموكراتی كورد، دوا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆنگره‌ی یه‌كه‌م بوو كه‌ ٧١ ساڵ له‌ ڕیزه‌كانی پارتیدا سه‌ركردایه‌تیی كرد تا له‌ ڕۆژی دووشه‌مه‌ ٢٥ی ئه‌یلوولی ٢٠١٧ سه‌رباری ناته‌ندروستبوونی له‌ ڕاپرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا ده‌نگی به‌ (به‌ڵێ) داوه‌، سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌مه‌ ٢٤ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٧ به‌ هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ له‌ نزیك شاری هه‌ولێر كۆچی دوایی كردووه‌ و له‌ شاری هه‌ولێر به‌ خاك سپێردراوه‌، شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، عه‌ربی، فارسی و ئینگلیزی بووه‌.


خه‌باتنامه‌

عه‌لی عه‌بدوڵا ئه‌مین ساڵی ١٩٤٦ له كۆنگره‌ی یه‌كه‌م ‌له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه‌ به‌‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی جێبه‌جێكاری ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كورد هه‌ڵبژێردراوه‌، ساڵی ١٩٤٦ له‌ یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیدا به‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵبژێردراوه‌، ساڵی ١٩٤٦ به‌ ناوی نهێنی جۆش له‌ نێوان ڕێكخستنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ عێراق ده‌ناسرا، ساڵی ١٩٥٠ له‌ كۆنفڕانسی كۆیه‌ بووه‌ته‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی جێبه‌جێكاری ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كورد، ساڵی ١٩٥١ بۆ ماوه‌یه‌كی كورت له‌گه‌ڵ شه‌ش كه‌سایه‌تی تری پارتی دیموكراتی كورددا بۆ شاری موسڵ دوور خراوه‌ته‌وه و له‌ دوای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی بڕیاری سه‌پێندراو له‌لایه‌ن‌ دادگاوه‌ ئازاد كراوه‌‌، ساڵی ١٩٥٢ له‌به‌ر چالاكی كوردایه‌تی له‌ به‌ندیخانه‌ی موسڵ به‌ند كراوه‌، ساڵی ١٩٥٣ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی سێیه‌مه‌وه‌ به‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ عێراق هه‌ڵبژێردراوه‌، ساڵی ١٩٥٣ له‌ یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیدا به‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵبژێردراوه‌، ساڵانی (١٩٥٣-١٩٥٤) له‌به‌ر ڕاوه‌دونانی حكومه‌تی پاشایه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ چه‌ند هه‌ڤاڵێكدا خۆی له‌ گوندی قۆرته‌لاس سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێر حه‌شار داوه‌، ساڵی ١٩٥٦ له‌ یه‌كگرتنی نێوان پارتی و ده‌سته‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی حزبی كۆمۆنیستی (شیوعی) عێراق یه‌كگرتنی دووه‌م هه‌ژمار ده‌كرێت، بووه‌ته‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی یه‌كگرتووی كوردستان، ساڵی ١٩٥٧ به‌ هۆكاری هاتنه‌ ڕیزی ئه‌ندامانی تری حزبی كۆمۆنیستی عێراق بۆ ناو پارتی كه‌ به‌ یه‌كگرتنی سێیه‌می پارتی هه‌ژمار ده‌كرێت بووه‌ته‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی یه‌كگرتووی كوردستان.

له‌ ١٠ی كانوونی یه‌كه‌می ١٩٥٨ سه‌رپه‌رشتی خۆپیشاندانی هاوبه‌شی پارتی دیموكراتی یه‌كگرتووی كوردستان و حزبی شیوعی عێراقی له‌ شارۆچكه‌ی كۆیه‌ بۆ پشتگیری له‌ زه‌عیم ڕوكن عه‌بدولكه‌ریم قاسم (١٩١٤-١٩٦٣) كردووه‌، له‌ ٢٦ی ته‌ممووزی ١٩٥٨ به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی كۆیه‌ی كردووه‌ به‌ مه‌به‌ستی پێكهێنانی شاندی كوردی بۆ سه‌ردانی شاری به‌غدا و پیرۆزبایی له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری نوێی عێراق و پێشكه‌شكردنی داواكانی نه‌ته‌وه‌ی كورد و له‌ ٢٧ی ته‌ممووزی ١٩٥٨ له‌ باره‌گای وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق چاویان به‌ زه‌عیم ڕوكن عه‌بدولكه‌ریم قاسم كه‌وتووه‌، ساڵی ١٩٥٨ له‌ ستافی یه‌كه‌مدا به‌رپرسی لێژنه‌ی‌ لقی دووی پارتی دیموكراتی یه‌كگرتووی كوردستان بووه‌، ساڵی ١٩٥٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی چواره‌م به‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ عێراق هه‌ڵبژێردراوه‌، ساڵی ١٩٥٩ له‌ یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیدا به‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵبژێردراوه‌، ساڵی ١٩٥٩ له‌ ستافی دووه‌می لێژنه‌ی لقی دوودا كه‌ پارێزه‌ر شه‌مسه‌دین محه‌مه‌د عوسمان (١٩٣٣-٢٠١٢) ناسراو به‌ شه‌مسه‌دین موفتی به‌رپرسی بووه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتیاری لێژنه‌ی لق ده‌ستنیشان كراوه، له‌ سه‌ره‌تای ساڵی ١٩٥٩ ئه‌ندامی لێژنه‌ی به‌ره‌ی نیشتمانی كۆیه‌ بووه‌ و بۆ چاره‌سه‌ری گشت كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حزبی شیوعی عێراقیدا له‌ هه‌ماهه‌نگیدا بووه‌، له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی حوزه‌یرانی ساڵی ١٩٥٩ وه‌ك نوێنه‌ری  پارتی دیموكراتی كوردستان ـ عێراق پێشوازی له‌ شێخ ئه‌حمه‌د شێخ محه‌مه‌د شێخ عه‌بدولسه‌لام (١٨٩٢-١٩٦٩) ناسراو به‌ شێخ ئه‌حمه‌دی بارزان و شاندی یاوه‌ری له‌ شارۆچكه‌ی كۆیه‌ كرد‌ووه و وتاری به‌خێرهێنانی خوێندۆته‌وه‌‌‌، ڕۆژی شه‌مه‌ی ٨ی كانوونی دووه‌می ١٩٦٠ له‌ ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری قۆناغی ئاشكرای پارتی دیموكراتی كوردستان بووه‌، ساڵی ١٩٦٠ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی پێنجه‌م به‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌‌، ساڵی ١٩٦٠ له‌ یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیدا به‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵبژێردراوه‌.

ساڵی ١٩٦٠ له‌ ستافی سێیه‌می لێژنه‌ی لقی دوودا كه‌ مامۆستا جه‌لال عه‌بدولڕەحمان ئه‌مین (١٩٢٨-١٩٨٧) ناسراو به‌ جه‌لال به‌گ به‌رپرسی بووه‌ بۆ جاری دووه‌م به‌ سه‌رپه‌رشتیاری لێژنه‌ی لقی دوو ده‌ستنیشان كراوه، له‌ ڕۆژانی ١٨ تا ٢٣ كانوونی یه‌كه‌می ١٩٦١ به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستانی له‌ گوندی عه‌واڵانی سه‌ر به‌ پارێزگای سلێمانی كردووه‌ به‌ مه‌به‌ستی به‌رده‌وامیدان به‌ شۆڕشی ئه‌یلوول كه‌ ئه‌و له‌گه‌ڵ دانوستاندندا بووه،‌ له‌ ناوه‌ڕاستی ساڵی ١٩٦١ فه‌رمانی به‌ندكردنی بۆ ده‌رچووه‌ و خۆی ڕاده‌ست نه‌كردووه‌ و خۆی له‌ شاری هه‌ولێر حه‌شار داوه، ساڵی ١٩٦١ سه‌رپه‌رشتی گشت چالاكییه‌ سه‌ربازییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی ناو شاری هه‌ولێری كردووه و هانی ئه‌فسه‌ر و پله‌دارانی پارتی ناو سوپای عێراقی داوه‌ تا بچنه‌ پاڵ هێزی پێشمه‌رگه‌، له‌ ٨ی ئابی ١٩٦١ پلانی ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی جبه‌خانه‌ی سه‌رای پۆلیسی هه‌ولێری داوه‌ له‌م كرده‌وه‌یه‌ سه‌ركه‌وتوو بووه‌‌‌، له‌ ساڵی ١٩٦٢ به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی دوو بووه‌ و به‌‌ ژیانی نهێنی له‌ شاری هه‌ولێر ڕێكخستنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانی به‌ڕێوه ‌بردووه‌، ساڵی ١٩٦٤ به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی ماوه‌تی كردووه‌، ساڵی ١٩٦٤ له‌ كۆنگره‌ی شه‌شه‌‌می پارتی دیموكراتی كوردستاندا له‌به‌ر پشتگیری له‌ باڵی مه‌كته‌بی سیاسی له‌ ڕیزه‌كانی پارتی دوور خراوه‌ته‌وه‌، له‌دوای چوونه‌پاڵ گروپی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ـ جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ ٢٨ی كانوونی دووه‌می ١٩٦٦ و ڕۆیشتنیان بۆ ناو حكومه‌تی عێراقی و پشتكردن له‌‌ شۆڕشی ئەیلوول له‌ ٢١ی شوباتی ١٩٦٦ له‌گه‌ڵ ئه‌ندازیار نوری سدیق عه‌لی (١٩٢٢-١٩٨٣) ناسراو به‌ نوری شاوه‌یس و نوری ئه‌حمه‌د ته‌ها (١٩٢١-١٩٩١) له‌ نامه‌یه‌كدا بۆ سه‌رۆك مستەفا بارزانی (١٩٠٣-١٩٧٩) ئاماده‌یی خۆیان بۆ خزمه‌تی شۆڕشی ئەیلوول و پارتی ده‌ربڕیوه‌‌.

له‌ ناوه‌ڕاستی ساڵی ١٩٦٦دا له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ به‌ ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی حه‌وته‌م ده‌ستنیشان كراوه‌، ساڵی ١٩٦٦ وه‌ك ڕێزگرتن له‌ خه‌بات و مانه‌وه‌ی له‌ ڕیزی شۆڕشدا له‌ كۆنگره‌ی حه‌وته‌‌‌م به‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و دواتر به‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌ته‌وه‌، ساڵی ١٩٦٦ كراوه‌ته‌ به‌رپرسی مه‌كته‌بی دارایی پارتی دیموكراتی كوردستان، ساڵی ١٩٦٦ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركرایه‌تی شۆڕشی كوردستانی عێراق بووه‌، ساڵی ١٩٦٦ ئه‌ندامی نووسینگه‌ی جێبه‌جێكاری (المكتب التنفیذي) ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی كوردستانی عێراق بووه‌، له‌ ٢٢ی حوزه‌یرانی ١٩٦٦ ئه‌ندامی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی حه‌بیب فەیلی سكرتێری پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقی كه‌ بووه‌ هۆی جاڕدانی به‌یاننامه‌ی ٢٩ی حوزه‌یران له‌لایه‌ن دكتۆر عه‌بدولڕەحمان به‌زاز (١٩١٤-١٩٧٣)ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقه‌وه‌، له‌ ١٥ی ئایاری ١٩٦٧ به‌ سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك مستەفا بارزانی وه‌ك ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌شداری له‌ كۆنفڕانسی سه‌ربازی ـ ڕامیاری كانی سماق (هه‌ولێر)دا كردووه، له‌ مانگی تشرینی دووه‌می ١٩٦٨ تا مانگی شوباتی ١٩٦٨ مامۆستای وانه‌ی مێژووی پارتی خولی یه‌كه‌می فێرگه‌ی پێگه‌یاندنی كادیر له‌ گوندی چۆمانی سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێر بووه‌‌، له‌ مانگی نیسانی ١٩٦٩ تا مانگی ئابی ١٩٦٩ مامۆستای وانه‌ی مێژووی پارتی له‌ فێرگه‌ی پێگه‌یاندنی كادیری پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ گوندی ناوپردانی سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێر بووه‌، له‌ ١ی حوزه‌یرانی ١٩٧٠ سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی برایەتی بووه‌، ساڵی ١٩٧٠ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی هه‌شته‌‌‌م به‌‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌، ساڵی ١٩٧٠ له‌ یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیدا به‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵبژێردراوه‌، له‌ مانگی ته‌ممووزی ١٩٧٠ تا مانگی تشرینی دووه‌می ١٩٧٠ مامۆستای وانه‌ی مێژووی پارتی له‌ خولی سێیه‌می فێرگه‌ی پێگه‌یاندنی كادیری پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ شاری به‌غدا بووه‌، له‌ ٢٧ی كانوونی یه‌كه‌می ١٩٧٠ به‌ پارێزگاری سلێمانی ده‌ستنیشانكراوه‌ و تا ١ی ئاداری ١٩٧٤ له‌سه‌ر كار بووه‌، خاوه‌ن ئیمتیازی ڕۆژنامه‌ی خەبات بووه‌، ڕۆژی سێشه‌مه‌ی ٣ی شوباتی ١٩٧١ جه‌ماوه‌ری سلێمانی له‌ شارۆچكه‌ی دوزخورماتووی پارێزگای كه‌ركووك له‌ پێشوازی كه‌ژاوه‌ی بوون به‌ پارێزگار كه‌ به‌ره‌و شاری سلێمانی ده‌چوو به‌ مه‌به‌ستی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك پارێزگار.

له‌ ڕۆژی دووشه‌مه‌ی ٣٠ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٧٠ به‌ مه‌به‌ستی ڕوونكردنه‌وه‌ی بارودۆخی ڕامیاری عێراق و له‌سه‌ر بانگهێشتی ده‌سه‌ڵاتدارانی یوگۆسڵاڤیا سه‌ردانی به‌لگرادی كردووه‌، له‌ ڕۆژی دووشه‌مه‌ی ١ی شوباتی ١٩٧١ به‌شداری ئاهه‌نگی ده‌رچوونی خولی سێیه‌می فێرگه‌ی پێگه‌یاندنی كادیری پارتی دیموكراتی كوردستانی له‌ باره‌گای لێژنه‌ی لقی پێنج پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ شاری به‌غدا كردووه، له‌ ٣ی شوباتی ١٩٧١ به‌ پارێزگاری سلێمانی ده‌ستنیشانكراوه‌، ڕۆژی سێشه‌مه‌ی ١ی حوزه‌یرانی ١٩٧١ وه‌ك پارێزگاری سلێمانی و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان  پێشوازی له‌ شاندێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی شیوعی بوڵگاریا كردووه‌، له‌ ١٦ی ئابی ١٩٧١ له‌ ئاهه‌نگی یۆبیلی زیوینی ٢٥ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ شاری سلێمانی وه‌ك پارێزگاری سلێمانی وتاری خوێندووه‌ته‌وه‌، ڕۆژی چوارشه‌مه‌ی ٢٠ تشرینی یه‌كه‌می ١٩٧١ له‌ پارێزگای سلێمانی پێشوازی له‌ ئه‌لكسان كیراكۆسیان جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی كۆماری ئه‌رمنستانی سۆڤیه‌ت و كارن دیمێتریان سكرتێری حزبی شیوعی ئه‌رمنستان كردووه‌، له‌ ٣٠ی ئاداری ١٩٧٢ وه‌ك پارێزگاری سلێمانی وتاری پێشكه‌شی كۆنگره‌ی حه‌وته‌می یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان كردووه‌، له‌ مانگی شرینی یه‌كه‌می ١٩٧٢ له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی كۆبه‌ندی شیوعییه‌كانی یوگۆسڵاڤیا و به‌ره‌ی نیشتمانی بوڵگاریا سه‌ردانی یوگۆسڵاڤیا و بوڵگاریای كردووه‌، ‌له‌ ڕۆژی یه‌كشه‌مه‌ی ٨ی نیسانی ١٩٧٣ له‌ باره‌گای لێژنه‌ی لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی له‌ شاندێكی هاوبه‌ندی شیوعیه‌ یوگۆسڵاڤه‌كان كردووه، ساڵی ١٩٧٣ مامۆستای وانه‌ی مێژووی پارتی له‌ خولی چواره‌می فێرگه‌ی پێگه‌یاندنی كادیری پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ گوندی ناوپردان بووه‌‌‌، له‌ ڕۆژی هه‌ینی ١ی شوباتی ١٩٧٤ وه‌ك ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و پارێزگاری سلێمانی به‌شداری له‌ ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی كۆنگره‌ی پێنجه‌می یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان له‌ شاری سلێمانی كردووه‌.

له‌ ١٢ی ئاداری ١٩٧٤ به‌ بۆنه‌ی جێبه‌جێنه‌كردنی ڕێكه‌وتننامه‌ی ١١ی ئادار له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه‌ وازهێنانی خۆی ئاراسته‌ی ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر (١٩١٤-١٩٨٢)ی سه‌رۆككۆماری عێراق كردووه‌، له‌ ٢ی نیسانی ١٩٧٤ به‌ فه‌رمانێكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له‌ پارێزگاری سلێمانی خانه‌نشین كراوه‌، ساڵی ١٩٧٤ به‌رپرسی ئه‌مینداری گشتی ئه‌میندارێتی گشتی دارایی له‌ شۆڕشی ئه‌یلوول بووه‌، له‌ ٧ ئایاری ١٩٧٤ تا ٨ ئابی ١٩٧٤ مامۆستای وانه‌ی پڕۆگرام و په‌یڕه‌وی ناوخۆی پارتی دیموكراتی كوردستان و چۆنێتی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كورد له‌ خولی پێنجه‌می فێرگه‌ی پێگه‌یاندنی كادیرانی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ گوندی زینوێی شێخی له‌ ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌رانی سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێر بووه‌، ساڵی ١٩٧٤ له‌دوای ده‌رچوونی یاسای ئه‌نجوومه‌نی یاسادانان و ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكاری هه‌رێمی كوردستان به‌ وه‌زیری دارایی ده‌ستنیشانكراوه (مجلس تنفیذي و تشریعي)‌، ساڵی ١٩٧٥ له‌ دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول له‌ شانشینی ئێران بووه‌ته‌ په‌نابه‌ر، ساڵی ١٩٧٦ بووه‌ته‌ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كاتی پارتی دیموكراتی كوردستان (كۆنفرانسی به‌رلین)، ساڵی ١٩٧٧ ماڵی وه‌ك شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌ په‌یامی سه‌ركردایه‌تی كاتی پارتی دیموكراتی كوردستانییان بۆ ئیدریس بارزانییان ده‌هێنا بووه‌، ساڵی ١٩٧٩ كراوه‌ته‌ به‌رپرس و دواتر سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئاماده‌كاریی كۆنگره‌ی نۆیه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان، ساڵی ١٩٧٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی کۆنگرەی نۆیه‌م به‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌، ساڵی ١٩٧٩ له‌ یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیدا به‌ سكرتێر هه‌ڵبژێردراوه‌، له‌ ٢٨ی تشرینی دووه‌می ١٩٨٠ به‌ یاوه‌ری سه‌رۆك مەسعود بارزانی و به‌ نوێنه‌رایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان واژۆی ڕێكه‌وتننامه‌ی به‌ره‌ی نیشتمانی دیموكراتی (الجبهة الوطنیة الدیمقراطیة) ناسراو به‌ به‌ره‌ی جود له‌گه‌ڵ حزبی شیوعی عێراقی و حزبی سۆسیالیستی یه‌كگرتووی كوردستانی به‌ مه‌به‌ستی هاوكاری و چالاكی هاوبه‌ش كردووه‌، ساڵی ١٩٨١ به‌ سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی خەبات ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ قۆناغی شاخ ده‌ستنیشان كراوه‌، له‌ ڕۆژی چوارشه‌مه‌ی ١ی نیسانی ١٩٨١ به‌شداری ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی خولی حه‌وته‌می په‌یمانگای پێگه‌یاندنی كادیرانی كردووه‌، له‌ ١ی نیسانی ١٩٨١ تا ٧ی ته‌ممووزی ١٩٨١ مامۆستای وانه‌ی یاسای له‌شكری خولی حه‌وته‌می په‌یمانگای كادیری پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ گوندی ڕاژانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بووه‌، ساڵی ١٩٨٢ هه‌وڵی ئاشتكردنه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان و پارتی دیموكراتی گه‌لی كوردستانی داوه‌.

له‌ ڕۆژی ٣٠ی تشرینی دووه‌می ١٩٨٥ تا ٣ی نیسانی ١٩٨٦ مامۆستای وانه‌ی مێژووی پارتی دیموكراتی كوردستان و كۆنگره‌كانی له‌ خولی هه‌شته‌می په‌یمانگای كادیری پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ گوندی ڕاژانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بووه‌، له‌ ١٢ی حوزه‌یرانی ١٩٨٨ به‌ نوێنه‌راتی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ باره‌گای خواكوركی حزبی شیوعی عێراقی واژۆی په‌ێڕه‌و و پڕۆگرامی به‌ره‌ی كوردستانی كرد، ساڵی ١٩٨٩ سیفه‌تی‌ جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ كۆنگره‌ی ده‌یه‌م پێبه‌خشراوه‌، ساڵی ١٩٨٩ له‌ کۆنگرەی دەیەمی پارتی دیموكراتی كوردستاندا له‌به‌ر خه‌باتی له‌ كۆنگره‌ی یه‌كه‌مه‌وه‌ تا كۆنگره‌ی ده‌یه‌م له‌لایه‌ن سه‌رۆك مەسعود بارزانییه‌وه‌ میدالیای بارزانیی نه‌مر پێ به‌خشراوه‌، له‌ ١٦ی كانوونی یه‌كه‌می ١٩٩١ تا ١٨ی شوباتی ١٩٩٢ مامۆستای وانه‌ی مێژووی كۆنگره‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌می پارتی له‌ خولی نۆیه‌می په‌یمانگای كادیرانی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ شاره‌دێی پیرمامی سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێر بووه‌، له‌ ١٩ی ئاداری به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی به‌ره‌ی كوردستانی به‌ مه‌به‌ستی دیاركردنی كاتی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستان و بارودۆخی ئابووری و ئاسایشی باشووری كوردستانی كردووه‌، ڕۆژی یه‌كشه‌مه‌ی ١٦ی ئابی ١٩٩٢ وتاری له‌ ڕۆژنامه‌ی خەبات ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌‌، ساڵی ١٩٩٣ وه‌ك خاوه‌ن ئیمتیازی ڕۆژنامه‌ی خەبات ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان موڵه‌تی فه‌رمی له‌ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتووه‌، ساڵی ١٩٩٣ كراوه‌ته‌وه‌ جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یه‌كگرتوو کۆنگرەی یازده‌یه‌‌م، ڕۆژی چوارشه‌مه‌ی ٩ی تشرینی دووه‌می ١٩٩٤ له‌ باره‌گای سكرتارییه‌تی جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ شاری هه‌ولێر ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یه‌كگرتوو و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ مه‌به‌ستی بن بڕكردنی ئاڵوزییه‌كانی نێوانیان كردووه‌، ساڵی ١٩٩٩ بۆ جاری سێیه‌م كراوه‌ته‌وه‌ جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان کۆنگرەی دوازدەیەم، له‌ ٦ی كانوونی دووه‌می ٢٠٠٠ یاوه‌ری سه‌رۆك مەسعود بارزانیی كردووه‌ به‌ مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی باره‌گای سه‌ره‌كی ده‌زگای باڵای ئه‌یلوول له‌ شارۆچكه‌ی شه‌قڵاوه سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێر‌‌، ساڵی ٢٠١٠ له‌ كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌‌می پارتی دیموكراتی كوردستاندا‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆك مه‌سعود بارزانییه‌وه‌ به‌ مامۆستای پارتایه‌تی ‌ناسێنراوه‌‌، دوا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆنگره‌ی یه‌كه‌م بوو كه‌ ٧١ ساڵ له‌ ڕیزه‌كانی پارتیدا سه‌ركردایه‌تی كرد تا له‌ ڕۆژی دووشه‌مه‌ ٢٥ی ئه‌یلوولی ٢٠١٧ سه‌رباری ناته‌ندروستبوونی له‌ ڕاپرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا ده‌نگی به‌ (به‌ڵێ) داوه‌، سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌مه‌ ٢٤ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٧ به‌ هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ له‌ نزیك شاری هه‌ولێر كۆچی دوایی كردووه‌ و له‌ شاری هه‌ولێر به‌ خاك سپێردراوه‌، شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، عه‌ربی، فارسی و ئینگلیزی بووه‌.

له‌ به‌رهه‌مه‌كانی:

  1. مێژووی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ عێراق تا به‌ستنی كۆنگره‌ی سێیه‌می ـ ١٩٦٨.

سەرچاوە:

ئەرشیڤی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی کوردستان.

 


بابەتی پەیوەندیدار

چیا هەرکی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

حەمید عەلی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەی چواردەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا. 

زانیاری زیاتر

نوری عوسمان شنگالی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

موحسین کەمال

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

گوهدار شێخۆ

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر