ژیاننامه
دیاری حوسێن عوسمان ساڵی ١٩٦٢ لە شاری هه‌ڵه‌بجه لەدایکبووە، قۆناغی ئاماده‌یی لە وڵاتی ئێران خوێندووە و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی بەدەستهێناوە، لە دەرچووانی ساڵی ١٩٨٦ی خولی هه‌شته‌می په‌یمانگای كادیرانی پارتییه. شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، عەرەبی و فارسییه.
خه‌باتنامه
دیاری حوسێن ساڵی ١٩٧٤ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه كردووه و ساڵی ١٩٧٥ له دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاواره‌ی ئێران بووه، ساڵی ١٩٨١ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی پارتییه‌وه كردووه و له لێژنه‌ی ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی سه‌ر به لێژنه‌ی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان خزمه‌تی كردووه، ساڵی ١٩٨٢ به‌شداری له شه‌ڕه‌كانی ئه‌حمه‌دئاوا و ته‌په‌سه‌رقوڵه‌ی سنووری هه‌ڵه‌بجه، دژ به سوپای عێراق كردووه.
له ٣٠ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٨٥ له‌گه‌ڵ ٤٤ قوتابی دیکە له خولی هه‌شته‌می په‌یمانگای كادیری پارتی دیموكراتی كوردستان له گوندی ڕاژان له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان وه‌رگیراوه و له ٣ی نیسانی ١٩٨٦ سەرکەوتووانە خوڵەکەی تەواوکردووە.
ساڵی ١٩٨٧ به‌شداری له شه‌ڕەکانی قه‌ره‌داغ و هانەقوڵ و گردی ئەحمەدئاوا له سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەدا کردووە و ساڵی ١٩٨٨ له شه‌ڕی ته‌په‌كوڕه‌ی سنووری پارێزگای سلێمانی بریندار بووه، نوێنه‌ری كۆنگرەکانی دەیەم ١٩٨٩و یازده‌یه‌م ١٩٩٣ی پارتی دیموكراتی كوردستان بووە.
له ڕاپه‌ڕینی ساڵی ١٩٩١ دا به فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری دووی ده‌ربه‌ندیخان و ده‌وروبه‌ری سلێمانی له‌لایه‌ن به‌ره‌ی كوردستانییه‌وه ده‌ستنیشان كراوه، لە چەندین پێگە و پلەی حزبیدا خزمەتی کردووە و ساڵی ١٩٩٥ كراوه‌ته كارگێڕی لێژنه‌ی لقی دوازده‌ی هه‌ڵه‌بجه.
ساڵی ١٩٩٩ و لە کۆنگرەی دوازدەیەمدا به ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه و هەمان ساڵ كراوه‌ته جێگری به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی دوازده‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، ساڵی ٢٠٠٤ كراوه‌ته جێگری به‌رپرسی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی ڕێكخستنی پارتی و ساڵی ٢٠٠٥ كراوه‌ته ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ناوه‌ندی پشكنینی و چاودێری پارتی دیموكراتی كوردستان. ساڵی ٢٠٠٦ بووەتە به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی پازده‌ی خانه‌قینی پارتی دیموكراتی كوردستان.
ساڵی ٢٠١٠ و لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌مدا به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه و هەمان ساڵ به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارێزگای سلێمانیی پارتی ده‌ستنیشان كراوه، ساڵی ٢٠١٢ كراوه‌ته به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی ١٢ی هه‌ڵه‌بجه‌ی ئه‌نجومه‌نی سەرکردایەتی پارێزگای سلێمانی و ساڵی ٢٠١٣ بووەتە جێگری به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی سەرکردایەتی كه‌ركوك-گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ساڵی ٢٠٢٢ لە کۆنگرەی چواردەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک بە ئەندامی یەدەگی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە.
سه‌رچاوه‌كان:
- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلوپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.
- مێژووی پارتی دیموکراتی کوردستان، كۆنگره و كۆنفرانس (پرۆگرام و په‌یڕه‌وی ناوخۆ)، ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان، به‌رگی دووەم، (هه‌ولێر- چاپخانه‌ی رۆكسانا- ٢٠٢١).
- دیرۆكی خوله‌كانی كادیرانی پارتی، له شاخه‌وه بۆ شار، (هه‌ولێر ـ سه‌نته‌ری دیراسات و تویژینه‌وه‌و ئه‌كادیمیای پارتی ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٩ز).
- شه‌عبان عه‌لی شه‌عبان، هه‌ندێك زانیاری سیاسی و مێژوویی، چاپی سێیه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٣ز).
- كاروان مه‌حوی، كۆنگره‌كانی پارتیمان پارتی دیموكراتی كوردستان، گۆڤاری شرۆڤه، مه‌كته‌بی ناوه‌ندی دیراسات و توێژینه‌وه، ژماره ١٤، هه‌ولێر، چاپخانه‌ی حاجی هاشم، پاییزی ٢٠١٠ز.
- محه‌مه‌دی مه‌لا ئه‌سعه‌د، هه‌ڤاڵ فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری چه‌ند لایه‌نێكی شاراوه‌ی ڕاپه‌ڕینی ١٩٩١ ئاشكرا ده‌كات، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یه‌كگرتوو، ژماره ١٩٠٢، پێنجشه‌مه، ٢٤ ئاداری ١٩٩٤ز.