جەوهەر نامیق سالم ئیسماعیل، ساڵی ١٩٦٤ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٧٦ به ئه‌ندامی سەرکردایەتی کاتیی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنفڕانسی بەرلین) هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٨٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگرەوە به ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆنگرەی دەیەم هه‌ڵبژێردراوه، له ٤ی حوزه‌یرانی ١٩٩٢ به یه‌كه‌مین سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان (خولی یه‌كه‌م) هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ٢٠٠٣ وازی له پۆستی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان هێناوە.
ژیاننامه
جەوهەر نامیق سالم ئیسماعیل، ناسراو به سه‌لیم، سه‌لیم سۆرانی، سه‌لیم قیاده، فوئاد و گیڤارای كورد، ساڵی ١٩٤٥ له ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان له‌دایك بووه، ساڵی ١٩٥٦ قۆناغی سه‌ره‌تایی له شارۆچكه‌ی خانه‌قین ناوه‌ندی ده‌ڤه‌ری گه‌رمه‌سێر ده‌ست پێكردووە، ساڵی ١٩٥٨ خێزانه‌كه‌ی ڕووی لە شاری به‌غدا كردووە، ساڵی ١٩٦٤ قۆناغی ناوه‌ندی له شاری به‌غدا ته‌واو كردووە، ساڵی ١٩٦٤ وه‌ك فه‌رمانبه‌ر له ئه‌میندارێتی پایته‌خت له به‌ری كه‌رخی شاری به‌غدا دامەزراوە، ساڵی ١٩٦٨ گواستراوه‌ته‌وه بۆ فه‌رمانگه‌ی ئه‌مبار و سووته‌مه‌نییه‌كان، ساڵی ١٩٦٨ قۆناغی ئاماده‌یی به‌شی زانستی ئێوارانی له شاری به‌غدا ته‌واو كردووە، ساڵی ١٩٦٨ له كۆلێژی كارگێڕی و ئابووری به‌شی ئابووری زانكۆی موستهنسهرییەی به‌غدای ئێواران وه‌رگیراوه، ساڵی ١٩٧٢ به‌كالۆریۆسی له هه‌مان زانكۆ وه‌رگرتووه.
ساڵی ١٩٧٥ له دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاواره‌ی شانشینی ئێران بووه، له مانگی شوباتی ١٩٨١دا وه‌ك په‌نابه‌ر ڕووی لە شانشینی سوید كردووە، ساڵانی (١٩٨٠ـ١٩٨١) خولی فێربوونی زمانی سویدی تەواو كردووە، ساڵی ١٩٨٩ له‌به‌ر شكانی قاچی و بۆ زیاتر وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری گەڕاوەتەوە شانشینی سوید، له مانگی ئاداری ١٩٩٢ هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ ئه‌ندازیار نێرگز عوسمان حه‌بیب كردووه.
له ١٥ی شوباتی ٢٠١١ پاش ئەوەی نەخۆش دەكەوێت بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه‌ی ڕووی لە شانشینی سوید كردووە و له نه‌خۆشخانه‌ی كارۆلینسكا له دوای پشكنین دەركەوتووە شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ری هه‌یه، له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌مه‌ی ڕێكه‌وتی ٢٢ی ئاداری ٢٠١١ به‌هۆی نهخۆشییهكەوه له شانشینی سوید كۆچی دوایی كردووه، له ٢٤ی ئاداری ٢٠١١ ته‌رمه‌كه‌ی له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێره‌وه گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه نیشتمان و له‌لایه‌ن سه‌رۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لێكراوه و له ٢٥ی ئاداری ٢٠١١ له زێدی خۆی له گوندی به‌رلوت له ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان به خاك سپێردراوه. شاره‌زای هونهرەكانی شێوه‌كاری و ههڵكوڵێن له‌سه‌ر ته‌خته بووە، هۆزانڤان و ده‌نگ خۆش و شاره‌زای مه‌قاماتی كوردی بووه. شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی، سویدی، فارسی و ئینگلیزی بووه.
خه‌باتنامه
ساڵی ١٩٦٤ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٦٨ ئه‌ندامی لیژنه‌ی ڕێكخراوی بڵێسه بووە بۆ ڕێكخستنی قوتابیانی زانكۆ و په‌یمانگاكانی شاری به‌غدای پارتی دیموکراتی کوردستان و سه‌رپه‌رشتی ڕێكخستنی قوتابیانی زانكۆی موسته‌نسه‌رییه‌ی ئێوارانی كردووه، ساڵی ١٩٧٢ له‌سه‌ر داخوازیی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه كردووه و ماڵی بردووەتە شارۆچكه‌ی چۆمانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر، ساڵی ١٩٧٢ یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان له گوندی ناوپردانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر بووه، ساڵی ١٩٧٣ له به‌شی ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان كاری كردووه، ساڵی ١٩٧٣ كراوه‌ته كارگێڕی لێژنه‌ی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان و به به‌رپرسی به‌شی پاراستن ده‌ستبه‌كار بووه، ساڵی ١٩٧٣ مامۆستای وانه‌ی گۆڕان و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵ له خولی چواره‌می فێرگه‌ی پێگه‌یاندنی كادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان له گوندی ناوپردانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر بووه.
له سه‌ره‌تای مانگی نیسانی ساڵی ١٩٧٥دا له‌لایه‌ن مەسعود بارزانییه‌وه ڕاسپێردراوه بۆ ئاماده‌كاری شۆڕشی گوڵان، له كۆتایی مانگی نیسانی ساڵی ١٩٧٥دا له‌لایه‌ن مەسعود بارزانییه‌وه له‌گه‌ڵ چوار كه‌سایه‌تی تردا بانگهێشت كراوە تا له یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی سەرکردایەتی کاتیی پارتی دیموکراتی کوردستاندا له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌دێی نه‌غه‌ده له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بەشداری بكات بۆ مه‌به‌ستی به‌رده‌وامبوون لە به‌رگری و به‌رخودان، له پایزی ١٩٧٥دا له شاری تاران له ژێر سه‌رپه‌رشتی مەسعود بارزانیدا بە ئاماده‌بوونی عارف تەیفور و محەمەد ڕەزا و پارێزه‌ر كه‌ریم سوڵتان ناسراو به کەریم شنگالی پلانی شۆڕشی گوڵان داده‌ڕێژن، ساڵی ١٩٧٥ له دوای ئاشكرابوونی له‌لایه‌ن ده‌زگای ساواكی ئێران به هاوڕێیه‌تی کەریم شنگالی به مه‌به‌ستی به‌رده‌وامیدان به خه‌بات به قاچاخ ڕووی لە باكووری كوردستان كردووە و به هاوكاری كوردپه‌روه‌ران و پارتی دیموکراتی کوردستان ـ توركیا خۆی گەیاندووەتە باشووری كوردستان و له ڕیزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سەرکردایەتی کاتیی پارتی دیموکراتی کوردستاندا به ناوەكانی سه‌لیم، سه‌لیم سۆرانی و سه‌لیم قیاده ناسراو بووه، هەروەها ناوی فوئادی له كاتی نامه‌نووسین بۆ مەسعود بارزانی به‌كار هێناوه و پێشمه‌رگه‌كانی سەرکردایەتی کاتیی پارتی دیموکراتی کوردستان ناوی (گیڤارای كورد)یان لێ ناوە.
ساڵی ١٩٧٦ به ئه‌ندامی سەرکردایەتی کاتیی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنفڕانسی بەرلین) هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٧٦ له سەرکردایەتی کاتیی پارتی دیموکراتی کوردستاندا كراوه‌ته به‌رپرسی هەرێمی یەک له ده‌ڤه‌ری بادینان، له ١٥ی تشرینی دووه‌می ١٩٧٧ به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی بیدوالی سەرکردایەتی کاتیی پارتی دیموکراتی کوردستانی بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه و سه‌رله‌نوێ به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی ڕێكخستنه‌كان كردووه، ساڵی ١٩٧٩ له پارتی دیموکراتی کوردستان دوور كەوتووەتەوە.
ساڵی ١٩٨١ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی گەلی دیموكراتی كوردستان (پارتی گه‌ل)ه‌وه كردووه، له ٢٦ تا ٣٠ی ته‌موزی ١٩٨١ به‌شداری كۆنگره‌ی یه‌كه‌می پارتی گەلی دیموكراتی دیموكراتی كردووه و له‌دوای خۆپاڵاوتن له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وە به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردراوه بەڵام دواتر له‌م پارتە پاشگه‌ز بووه‌ته‌وه، پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ناو ڕیزه‌كانی پارتی دیموکراتی کوردستان ساڵی ١٩٨٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگرەوە به ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆنگرەی دەیەم هه‌ڵبژێردراوه، له ١٣ی كانونی دووه‌می ١٩٩٠ به به‌رپرسی به‌شی ڕێكخستنی ناوه‌ندی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌ستنیشان كراوه، ساڵی ١٩٩١ له خولی نۆیه‌می په‌یمانگای كادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستاندا سمیناری له‌سه‌ر دانوستاندن و ئۆتۆنۆمی پێشكه‌شی قوتابیانی خول له شاره‌دێی پیرمامی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر كردووه، له ٧ی نیسانی ١٩٩٢ به نوێنه‌رایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی پیرمامی به‌ره‌ی كوردستانی كردووه به مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان، له ٤ی حوزه‌یرانی ١٩٩٢ به ده‌نگی ده‌نگده‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان (خولی یه‌كه‌م) هه‌ڵبژێردراوه، له ٤ی حوزه‌یرانی ١٩٩٢ به یه‌كه‌مین سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان (خولی یه‌كه‌م) هه‌ڵبژێردراوه.
ڕۆژی چوارشه‌مه‌ی ٢ی ئه‌یلوولی ١٩٩٢ له ڕۆژنامه‌ی خه‌بات ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان وتاری بڵاو كردووه‌ته‌وه، له ساڵی ١٩٩٣ وه‌ك خاوهنئیمتیازی ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان موڵه‌تی فه‌رمی له وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتووه، ڕۆژی پێنجشه‌مه‌ی ١ی ته‌موزی ١٩٩٣ ئاماده‌ی ئاهه‌نگی خولی دوازده‌یه‌می ده‌رچوونی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین له شاری هه‌ولێر بووه، ساڵی ١٩٩٣ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یه‌كگرتوو كۆنگره‌ی یازده‌یه‌م هه‌ڵبژێردراوه، له مانگی كانونی یه‌كه‌می ١٩٩٣دا به یه‌كه‌مین به‌رپرسی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی دیراسات و توێژینه‌وه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یه‌كگرتوو ده‌ستنیشان كراوە و تا كۆتایی كاركردنی ٣٥ په‌رتووك و نامیلكه‌ی نووسەرانی له گشت بواره‌كاندا به چه‌ندین زمانی جیاواز چاپ کراوە، ساڵی ١٩٩٤ وانه‌ی په‌رله‌مانی پێشكه‌شی قوتابیانی خولی خێرای پێشكه‌وتووی له شاره‌دێی پیرمام كردووه.
له ٤ی ئایاری ١٩٩٤ له كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا واژۆی له‌سه‌ر ئاگربه‌ست و ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخی باشووری كوردستان كردووه، ڕۆژی دووشه‌مه‌ی ٢٥ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٩٤ له شارۆچكه‌ی قه‌ڵاچوالانی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی لێژنه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخی ئاڵوزی پارێزگاكانی سلێمانی ـ كه‌ركووك بووە، ڕۆژی دووشه‌مه‌ی ١٨ی كانونی یه‌كه‌می ١٩٩٤ له قه‌ڵاچوالان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی پارێزگای سلێمانیی كردووه، له ٢٣ی كانونی یه‌كه‌می ١٩٩٤ تا ٢٨ی ئاداری ١٩٩٥ له‌گه‌ڵ ٥٨ په‌رله‌مانتاری ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان له گشت لیسته‌كان بۆ شه‌رمه‌زاركردنی شه‌ڕی ناوخۆ له هۆڵی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان پهناگیرییان گرتووه، له ٣٠ی كانونی یه‌كه‌می ١٩٩٤ ماڵه‌كه‌ی له شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن چه‌كدارانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه تاڵان كراوه.
ساڵی ١٩٩٧ خاوه‌ن ئیمتیازی ڕۆژنامه‌ی وه‌رزشی برایه‌تی بووه، مانگی ئایاری ١٩٩٨ وتاری له كۆنگره‌ی قاهیره‌ی دیالۆگی عه‌ره‌بی ـ كوردیدا خوێندووه‌ته‌وه، ساڵی ١٩٩٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆنگرەی دوازدەیەم هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٩٩ له یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی كۆمێته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموکراتی کوردستاندا به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵبژێردراوه، له ١٤ تا ١٦ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠٠٢ له كۆنگره‌ی له‌نده‌ندا له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی ئۆپۆزسیۆنی عێراقه‌وه به ئه‌ندامی لێژنه‌ی به‌دواداچوون و هه‌مانگی هه‌ڵبژێردراوه، ڕۆژی دووشه‌مه‌ی ٢٠ی كانونی دووه‌می ٢٠٠٣ با یاوه‌ری سه‌رۆك مەسعود بارزانی پێشوازی له سیناتۆری فڕه‌نسی ئیمری دیمۆنتیسكیۆ كردووه، ڕۆژی چوارشه‌مه‌ی ٢ی نیسانی ٢٠٠٣ به یاوه‌ری سه‌رۆك مەسعود بارزانی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی دوكانی بۆ سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به مه‌به‌ستی خۆئاماده‌كردن بۆ قۆناغی ئازادی عێراق كردووه، له به‌هاری ٢٠٠٣ وازی له پۆستی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان هێناوە.
له به‌رهه‌مه‌كانی:
-
ئایا فیدڕاڵیه‌ت وه‌ك خیارێكی سیاسی له عێراق پیاده ده‌كرێت ..؟ ـ ٢٠٠٥.
-
كورد له گه‌مه‌ی ده‌قه یاساییه‌كاندا ووردبوونه‌وه له ده‌ستووری هه‌میشه‌یی (العراق) ـ (چاپی یه‌كه‌م ـ ٢٠٠٧)، (چاپ دووه‌م ـ ٢٠١١).
-
ئه‌زموونی كوردی له بزاڤه پهندولییهكهیدا ـ ٢٠١١.
سه‌رچاوه‌كان:
-
بهرام ولدبیگی، تحقیق آرزوهای ملت كرد، روزنامه آشتی، شماره ٢٨، سال دوم، تهران، دوشنبه، ٢ خرداد ١٣٨٤ھ . ش، ص ص ١، ٣.
-
بوار نووره‌دین، كورد و كوردستان بیبلیۆگرافیا و پێڕستیان له كتێبی كوردیدا، به‌رگی دووه‌م به‌شی سێیه‌م، (تاران ـ چاپخانه‌ی تاران ـ ٢٠١٦ز)، ل ل ١٦، ٣٤٣.
-
تاریق كارێزی، جەوهەر نامیق سالم ١٩٤٥ ـ ٢٠١١، عومه‌ر عه‌لی شه‌ریف، ١٠٠ ناوداری كه‌ركووك و گه‌رمیان، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی كارۆ ـ ٢٠١٩ز)، ل ل ٨٢ ـ ٨٧.
-
جه‌وهه‌ر نامق سالم، كورد له گه‌مه‌ی ده‌قه یاساییه‌كاندا، به‌رگی دووه‌م، چاپی دووه‌م، (هه‌ولێر ـ ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس ـ ٢٠١١ز)، ل ل ١ ـ ٥٤٨.
-
جەوهەر نامیق سالم، ئه‌زمونی كوردی له بزاڤه پهندولییهكهیدا، به‌رگی سێیه‌م، (هه‌ولێر ـ ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس ــ چاپخانه‌ی ئاراس ـ ٢٠١١ز)، ل ل ١ ـ ٥٥٢.
-
جوهر نامق سالم، ڕۆڵی به‌ره‌ی كوردستانی له قۆناغی پاش هه‌ڵبژاردن دا، ڕۆژنامه‌ی خه‌بات، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژماره ٦٣٦، چوارشه‌مه، ٢ی ئه‌یلولی ١٩٩٢ز، ل ٢.
-
حبیب محمد كریم، تأریخ الحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ العراق (في محطات رئیسیة) ١٩٤٦ ـ ١٩٩٣، (دهوك ـ مطبعة خه‌بات ـ ١٩٩٨م)، ص ص ١٤٧، ١٥٢، ١٧٤، ١٨٢.
-
حسن لطیف الزبیدي، موسوعة الأحزاب العراقیة، (بیروت ـ مؤسسة العارف للمطبوعات ـ ٢٠٠٧م)، ص ص ٣٤١، ٥٥٥.
-
سامي شورش، كردستان والأكراد، الطبعة الثانیة، (أربیل ـ مطبعة روژههلات ـ ٢٠١٩م)، ص ١٤٥.
-
سلێمان مسته‌فا حه‌سه‌ن، كورد و یه‌كه‌م ئه‌زمون، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی كارۆ ـ ٢٠١٧ز)، ل ل ٣١، ٣٣، ٧٥، ٨٠، ٢٧١.
-
سید علی موجانی، سولماز صدقی، الهه نعمتی ...، فرهنگ رجال و خاندانهای معاصر عراق، (تهران ـ نشر عظام ـ ١٣٩٢ھ . ش)، ص ٣٤٢.
-
شه‌عبان عه‌لی شه‌عبان، هه‌ندیك زانیاری سیاسی و مێژوویی، چاپی سێیه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٣ز)، ل ل ١٢٦، ١٤٧ ـ ١٤٨.
-
شوان حسێن شینك باڵه‌كی، جه‌وهه‌ر نامق سالم ١٩٤٦ ـ ٢٠١١ ژیان و به‌رهه‌م و ڕۆڵی سیاسی، زانكۆی سۆران فاكه‌ڵتی ئاداب، ٢٠١٦ز، (ماسته‌رنامه‌ی بڵاونه‌كراوه)، ل ل ٧، ١٠ ـ ١٣، ١٥ ـ ١٩، ٢٢، ٢٤، ٢٦، ٢٩ ـ ٣٠، ٣٦ ـ ٣٩، ٤١، ٤٤ ـ ٤٥، ٤٨، ٥١، ٥٥ ـ ٥٦، ٥٨، ٧٢، ٨٠، ٨٥، ٨٩، ١١٠، ١١٤ ـ ١١٥، ١٢٧، ١٣٠، ١٤٥ ـ ١٤٦، ١٥٢.
-
عدنان المفتي، الحوار العربي الكردي، (القاهرة ـ مكتبة مدبولي ـ ١٩٩٩م)، ص ١٧٤.
-
علي سنجاري، القضیة الكوردیة وحزب البعث العربي الاشتراكي في العراق، الجز‌ء الثالث، (دهوك ـ مطبعة خاني ـ ٢٠١٢م)، ص ص ١٦٨ ـ ١٧٠.
-
عمار عباس محمود، القضیة الكردیة اشكالیة بنا‌ء الدولة، (القاهرة ـ العربي للنشر و التوزیع ـ ٢٠١٦م)، ص ٧٩.
-
فه‌رهاد عه‌ون، ئه‌زموونی ڕۆژنامه‌وانیم، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١١ز)، ل ل ٩٠، ٢٠٧.
-
كاروان مه‌حوی، كۆنگره‌كانی پارتیمان پارتی دیموکراتی کوردستان، گۆڤاری شرۆڤه، مه‌كته‌بی ناوه‌ندی دیراسات و توێژینه‌وه، ژماره ١٤، هه‌ولێر، چاپخانه‌ی حاجی هاشم، پاییزی ٢٠١٠ز، ل ٢٠.
-
محه‌مه‌د مه‌لا قادر، خه‌باتنامه كورته مێژووی پارتی و كولتووری بارزانی نه‌مر، چاپی دووه‌م، (هه‌ولێر ـ ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس ـ ٢٠٠٧ز)، ل ٩٧.
-
محه‌مه‌د مه‌لا قادر، سه‌ربورده‌ی نه‌مران، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی حاجی هاشم ـ ٢٠١٤ز)، ل ل ٢٣١ ـ ٢٣٦.
-
مه‌حموود محه‌مه‌د، ڕوانین سه‌رنج و بۆچوون و لێكدانه‌وه، به‌رگی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٦ز)، ل ٢٤٨.
-
مه‌لا شێم حه‌مدی حاجی ئۆمه‌رانی، سه‌ره‌تای شۆڕشی نوێی ساڵی ١٩٧٦ چۆن ده‌ستی پێ كرد؟!، چاپی دووه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی حاجی هاشم ـ ٢٠١٣ز)، ل ٥٢.
-
مه‌لا فاروق شوانی، هه‌موو كورد، به‌رگی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆشنبیری ـ ١٩٩٧ز)، ل ١٠٦.
-
هاوژین حه‌مه‌ڕه‌شید و هه‌ندرێن شێرزاد، له كۆنگره‌ی (١٠)یه‌می یه‌كێتی قوتابیانی كوردستاندا، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژماره ٣٤٤٦، هه‌ولێر، یه‌كشه‌مه، ٢٩ی ته‌موزی ٢٠٠١ز، ل ١.
-
هه‌رێمی كوردستانی عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق پرۆتۆكۆله‌كان ـ ١٩٩٩، به‌رگی بیست و دووه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ـ ١٩٩٩ز)، ل ل ٧١٥، ٧٢٠.