سیاسەتمەدار و فه‌ریقی یه‌كه‌م عومه‌ر عوسمان ئیبراهیم، ناسراو به مولازم عه‌لی و زه‌عیم عه‌لی، ساڵی ١٩٦٢ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه كردووه، لە کۆنگرەی نۆیه‌م ١٩٧٩، کۆنگرەی دەیەم ١٩٨٩، کۆنگرەی یازده‌یه‌م ١٩٩٣ و دوازدەیەم ١٩٩٩دا به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی و دواتر ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی هه‌ڵبژێردراوە و ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌مدا به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و له یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیدا، به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌تەوە، لە کابینەکانی سێیەم ١٩٩٦ و چوارەم ١٩٩٩دا بووه‌ته وه‌زیری كاروباری پێشمه‌رگە، زەعیم عەلى هەڵگرى میدالیاى بارزانى نەمرە.
ژیاننامە
زەعیم عەلی ساڵی ١٩٤٩ لە شاری هەولێر له‌دایكبووە. قۆناغی سه‌ره‌تایی، ناوه‌ندی و دواناوه‌ندی له شاری هه‌ولێر ته‌واو كردووه، ساڵی ١٩٧٠ له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان له كۆلێژی سه‌ربازیی به‌غدا وه‌رگیراوه و ساڵی ١٩٧٢ بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له زانستی سه‌ربازی به پله‌ی مولازمی دووه‌م به‌ده‌ستهێناوه و ساڵی ٢٠٠٤ پله‌ی فه‌ریقی یه‌كه‌می پێدراوه، ساڵی ٢٠٠٥ بووەتە ڕاوێژكاری سه‌ربازیی جەلال تاڵەبانی (١٩٣٣-٢٠١٧)ی سه‌رۆككۆماری عێراق، لە کابینەکانی سێیەم ١٩٩٦ و چوارەم ١٩٩٩دا بووه‌ته وه‌زیری كاروباری پێشمه‌رگە. شاره‌زای زمانەکانی كوردی، عه‌ره‌بی و فارسییه.
خەباتنامە
زەعیم عەلی ساڵی ١٩٦٢ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٧٤ فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌كانی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی بووه و ساڵی ١٩٧٥ له دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول وه‌ك پەنابەر ڕووی له وڵاتی ئێران كردووه و ساڵی ١٩٧٦ ڕووی له كۆماری عه‌ره‌بی سوریا كردووه و ساڵی ١٩٧٧ وه‌ك فه‌رمانده‌یەک ڕووده‌كاته ناوچه ئازادكراوه‌كانی شۆڕشی گوڵان.
لە کۆنگرەکانی نۆیەم ١٩٧٩، دەیەم ١٩٨٩، یازده‌یه‌م ١٩٩٣ و دوازدەیەم ١٩٩٩دا به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و دواتر ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی هه‌ڵبژێردراوە و ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌مدا به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و له یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیدا، به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌تەوە، ساڵی ٢٠٢٢ لە کۆنگرەی چواردەیەمدا به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و له یه‌كه‌مین كۆبوونەوەی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌تەوە.
لە ماوەی کارکردنیدا لە ڕیزەکانی پارتی دیموكراتی كوردستان چەندین ئەرک و بەرپرسیاریەتی وەرگرتووە، وەکو به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی دوو ١٩٨٣، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی سه‌ربازیی هێزه‌كانی به‌ره‌ی جود ١٩٨٣، به‌رپرسی میحوه‌ری بادینان ١٩٨٦، ئه‌ندامی لێژنه‌ی پشكنینی ناوه‌ندی ١٩٨٨، یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی داستانی خواكوڕك ١٩٨٨، به‌رپرسی یه‌كه‌می لێژنه‌ی لقی یه‌ك ١٩٨٩، به‌رپرسی به‌شی سه‌ربازی پارتی ١٩٩٠، به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی نۆ ١٩٩٣، به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی دوو ٢٠٠٠ و... هتد.
ساڵی ١٩٩١ به‌شداری لە ڕاپەڕینی باشووری کوردستاندا كردووه و لە کابینەکانی سێیەم ١٩٩٦ و چوارەم ١٩٩٩دا بووه‌ته وه‌زیری كاروباری پێشمه‌رگە و ساڵی ٢٠٠٧ ئه‌ندامی فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بووه.
ساڵی ٢٠١٠ له‌به‌ر خزمه‌تی له شۆڕشی ئەیلوول، شۆڕشی گوڵان و قۆناغی ڕاپه‌ڕینی باشووری كوردستان و قۆناغی سه‌روه‌ری، له‌لایه‌ن سه‌رۆك مەسعود بارزانییه‌وه میدالیای بارزانیی نه‌مری پێ به‌خشراوه.
سەرچاوە:
- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.