قادر قادر

کەسایەتی سەربازی و سیاسەتمەدار قادر قادر عه‌لی ئه‌حمه‌د، ساڵی ١٩٦٢ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانەوە كردووه، ‌ نوێنەری کۆنگرەکانی هەشتەم ١٩٧٠ و نۆیەم ١٩٧٩ بووە...


کەسایەتی سەربازی و سیاسەتمەدار قادر قادر عه‌لی ئه‌حمه‌د، ساڵی ١٩٦٢ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانەوە كردووه، ‌نوێنەری کۆنگرەکانی هه‌شته‌‌‌م ١٩٧٠ و نۆیه‌م ١٩٧٩ بووە و ساڵی ١٩٨٩ و لە کۆنگرەکانی دەیەم ١٩٨٩ و یازده‌یه‌‌م ١٩٩٣ و دوازدەیەم ١٩٩٩دا بووه‌ته‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ى ناوەندى و ساڵی ٢٠١٠ و لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌‌مدا به‌‌ ئه‌ندامی یه‌ده‌گی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هەڵبژێردراوە.


ژیاننامە

قادر قادر ساڵی ١٩٤٦ له‌ سلێمانی لەدایکبووە، ده‌رچووی پۆلی دووه‌می ناوه‌ندییه‌، ساڵی ١٩٩٢ به‌ بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دامه‌زراوه‌. شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، فارسی و عه‌ره‌بییه‌.


خەباتنامە

قادر قادر ساڵی ١٩٦٢ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانەوە كردووه‌ و ساڵی ١٩٦٤ كراوه‌ته‌ سه‌رده‌سته‌ و به‌شداریی شه‌ڕی یاڵانقۆزی زێوه‌ ١٩٦٤ و شه‌ڕی خاڵخاڵان ١٩٦٥ و‌ شه‌ڕی ده‌ربه‌ندی ڕانیه ١٩٦٥دا كردووه‌ و ساڵی ١٩٦٩ له‌ شه‌ڕی به‌كره‌جۆدا بریندار بووه‌، ساڵی ١٩٧٤ كراوه‌ته‌ فه‌رمانده‌ی به‌تالیۆنی چواره‌م له‌ هێزی خه‌بات و ساڵی ١٩٧٥ و له‌ دوای نسكۆی شۆڕشی ئه‌یلوول ئاواره‌ی وڵاتی ئێران بووه‌، لە ماوەی کارکردنیدا چەندین پلە و پێگەی سەربازی و سیاسیی جیاوازی بەڕێوەبردووە.

ساڵی ١٩٨٨ به‌شداری له‌ داستانی خواكوڕكدا كردووه‌ و هەمان ساڵ به‌ ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی ده‌یه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ستنیشان كراوه‌، نوێنەری کۆنگرەکانی هه‌شته‌‌‌م ١٩٧٠ و نۆیه‌م ١٩٧٩ بووە و ساڵی ١٩٨٩ لە کۆنگرەکانی دەیەم ١٩٨٩، یازده‌یه‌‌م ١٩٩٣ و دوازدەیەم ١٩٩٩دا بووه‌ته‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوەندى و ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌‌مدا به‌‌ ئه‌ندامی یه‌ده‌گی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هەڵبژێردراوە.    

ساڵی ١٩٩١ له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی به‌شداریی ئازادكردنی باشووری كوردستانی كردووه‌، ساڵی ١٩٩٢ به‌ بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دامه‌زراوه‌.


سەرچاوە:

  • ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار

سه‌رباز هه‌ورامی

سه‌رباز نادر عه‌لی موراد، ناسراو به‌ (سه‌رباز هه‌ورامی)، لە شارى هەڵەبجە لەدایک بووە، ساڵی ١٩٧٩ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٩٩ لە کۆنگرەى ١٢یەمى پارتی دیموكراتی كوردستان به‌‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردراوه‌.

زانیاری زیاتر

ساڵح پێداوی

ساڵح ئه‌حمه‌د فه‌تاح خدر، ساڵى ١٩٣٣ لە پارێزگاى دهۆک لەدایک بووە، ساڵی ١٩٦٣ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگەى شۆڕشى ئەیلوول كردووه‌، ساڵی ١٩٦٦ فه‌رمانده‌ی به‌تالیۆنی چواری هێزی قه‌ره‌داغ سه‌ر به‌ له‌شكری سێی هێزى پێشمەرگە بووه‌، ساڵی ١٩٦٩ فه‌رمانده‌ی هێزی به‌مۆ بووه‌. ساڵی ١٩٧٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی نۆیه‌م به‌ ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌.

زانیاری زیاتر

نه‌ژاد ئه‌حمه‌د عه‌زیز ئاغا

نه‌ژاد ئه‌حمه‌د عه‌زیز ئاغا، ساڵى ١٩٢٤ لە شارى سلێمانى لەدایک بووە، ساڵی ١٩٥٦ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان كردووه‌، له‌ ڕێكه‌وتی ٤ی حوزه‌یرانی ١٩٩٢ بووه‌ته‌ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستان. له‌ ڕێكه‌وتی ١ی تشرینی دووه‌می ١٩٩٧ به‌ هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه‌ له‌ شاری له‌نده‌ن كۆچی دوایی كردووه‌.

زانیاری زیاتر

چیا هەرکی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

حەمید عەلی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەی چواردەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا. 

زانیاری زیاتر