ئەکادیمی و سیاسەتمەدار مەسرور مەسعود مستەفا بارزانی، ناسراو بە مەسرور بارزانی، ساڵی ١٩٨٥ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پێشمەرگەی کوردستانەوە کردووە، لە کۆنگرەی دوازدەیەم ١٩٩٩ و كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌م ٢٠١٠دا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و دواتر بە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە و لەکۆنگرەی چواردەیەم ٢٠٢٢دا به تێكڕای ده‌نگی نوێنه‌رانی كۆنگره بە جێگری سەرۆکی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردرا، ساڵی ٢٠٠٤ بووەتە بەرپرسی ئاژانسی پاراستنی هەرێمی کوردستان، ساڵی ٢٠١٢ پۆستی ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانی وەرگرتووە، ساڵی ٢٠١٩ بووەتە سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەت ڕاسپێردراوە.
ژیاننامە
مه‌سرور بارزانی له ٢ی ئاداری ١٩٦٩ له گوندی دیلمان له ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی لە دایک بووە، له بنه‌ماڵه‌ی شێخه‌كانی ته‌كیه‌ی بارزانه، قۆناغی خوێندنی ئامادەیی لە کۆماری ئیسلامی ئێران تەواوکردووە. ساڵی ١٩٩٣ به مه‌به‌ستی درێژەدان بە خوێندن چووه‌ته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ساڵی ١٩٩٧ بڕوانامەی به‌كالۆریۆسی له به‌شی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی زانكۆی واشنتۆن له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بەدەستهێناوە و دواتر لە هەمان زانکۆ‌دا بۆ بە دەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر لە بواری ئاشتی و چارەسەری ناکۆکییەکان درێژەی بە خوێندن داوە، خێزانداره و خاوه‌نی سێ كوڕ و كچێكه بەناوەکانی یاسمین، ئارین، بەرزین، ئاران. هەر چوار زمانى كوردی، فارسی و ئینگلیزی و عه‌ره‌بی دەزانێت.
خەباتنامە
مەسرور بارزانی له هاوینی ساڵی ١٩٨٥دا په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانەوە كردووه و له ڕیزی کاروانی خەباتی شۆڕشی گوڵانی پێشكه‌وتنخوازدا وەکو پێشمەرگە بەشداربووە. ساڵی ١٩٨٨ به‌شداری داستانی خواكوڕكی كردووه و زۆربه‌ی شهڕەكانی به كامێرای تایبەتی خۆی تۆمار كردووه، ساڵی ١٩٩١ وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌شداریی له ڕاپه‌ڕینی باشووری كوردستاندا كردووه و هەمان ساڵ به‌شداریی خولی نۆیه‌می په‌یمانگای كادیرانی پارتی دیموكراتی كوردستانی كردووه.
وەکو نوێنەر بەشداریی لە کۆنگرەکانی دەیەم ١٩٨٩ و دوازدەیەم ١٩٩٩ و كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌م ٢٠١٠ی پارتیدا کردووە و لە کۆنگرەکانی دوازدەیەم و سێزدەیەمدا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و پاشان ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە، لەکۆنگرەی چواردەیەم ٢٠٢٢دا به تێكڕای ده‌نگی نوێنه‌رانی كۆنگره بە جێگری سەرۆکی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردرا.
ئەرک و بەرپرسیارەتییەکان
ساڵی ١٩٩٨ به مه‌به‌ستی خزمه‌تكردن لە ویلاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان و له ٢٠ی تشرینی دووه‌می ٢٠٠٤دا بووه‌ته به‌رپرسی ئاژانسی پاراستنی هه‌رێمی كوردستان.
ساڵی ٢٠٠٤ یه‌كێك له ڕاوێژكارانی سه‌رۆك مەسعود بارزانی بووە بۆ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری كۆماری عێراقی فیدڕاڵی و ساڵی ٢٠٠٥ له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە، به‌رپرسی مه‌له‌فی یهكگرتنەوەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئیداره‌ی سلێمانی بووە، له ٣٠ی نیسانی ٢٠١٢ به فه‌رمانی ژماره ٦٨ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، به ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستنیشان كراوه، ساڵی ٢٠١٧ به‌شدارییه‌كی كارای لە پرۆسه‌ی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا كردووه.
له ٣ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٨ و له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، به به‌ربژێری پارتی بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستنیشان كرا و ڕۆژ سێشهمه ١١ی حوزه‌یرانی ٢٠١٩ له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی پەرلەمانی كوردستانه‌وه به ٨٧ ده‌نگ له كۆی ٩٧ ده‌نگى ئەندامانى پەرلەمان، بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژێردرا. له ١٢ی حوزه‌یرانی ٢٠١٩ به فه‌رمانی هه‌رێمیی ژماره ١ له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاسپێردراوه و ڕۆژی چوارشه‌مه ١٠ی ته‌موزی ٢٠١٩ له هۆڵی پەرلەمانی كوردستان متمانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی خولی پێنجه‌می ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كوردستانی بۆ كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتووه.
شەڕی تیرۆریستانی داعش
له دوای مانگی ئابی ٢٠١٤، له به‌رپه‌رچدانه‌وه و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێرش و په‌لاماره‌كانی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، مەسرور بارزانی وەکو ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی لەگەڵ هاوپەیمانان پێکهێنا و ڕۆڵێکی کاریگەری لە ئاراستەکردنی هێرشە ئاسمانییەکان و بەڕێوەبردنی ئۆپەراسیۆنە مەیدانییەکان لە دژی تیرۆریستان هەبوو و لە هەمان کاتدا لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی بە شێوەیەکی مەیدانی لە بەرەکانی جەنگدا ئامادەیی هەبوو و بەشداریی کردووە لە سەرپەرشتیکردنی زۆربەی ئۆپەراسیۆنەکانی دژی داعش.
له ٢٠ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٤ به‌شداریی ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگاركردنی ده‌شتی ڕەبیعه و چیای شنگال و لە ١٣ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٥ به‌شداریی به‌ڕێوه‌بردنی ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگاركردنی شارۆچكه‌ی شنگالی له ده‌ستی هێزه‌كانی داعش كردووه.
چالاکییە خێرخوازی و ئەکادیمییەکان
بەشدارێکی کارای لە دامەزراندنی مه‌ڵبه‌ندی مسته‌فا بارزانی بۆ ئاشتیی كوردی له زانكۆی ئه‌مریكا له شاری واشنتۆن کردووە و له ٢٤ی حوزه‌یرانی ١٩٩٩دا و له كردنه‌وه‌ی مەڵبەندەکەدا وته‌ی سه‌رۆك مەسعود بارزانی خوێندووه‌ته‌وه، لە ١٧ی نیسانی ٢٠٠٠ له مه‌ڵبه‌ندی مسته‌فا بارزانی به‌شداریی لە كۆنگره‌ی جیهانی كورد و گه‌ڕان به دوای ناسنامه‌دا كردووه.
ساڵی ٢٠٠٥ ده‌زگای خێرخوازی بارزانی دامه‌زراند کە بریتییە لە ده‌زگایه‌كی خێرخوازیی قازانج نه‌ویست بۆ پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی و هاوكاری به ئاوارە و په‌نابه‌ران و كه‌سانی خۆجێیی كه پێویستیان به یارمه‌تییه، لە کانونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٣ بەردی بناغەی زانکۆی ئەمریکیی لە شاری دهۆک دانا و ئێستا سه‌رۆكی فه‌خریی بۆردی زانكۆی ناوبراوە.
ساڵی ٢٠١٤ دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستانی لە پێناو ناساندن، کۆکردنەوە، بە دیکۆمێنتکردن و بڵاوکردنەوەی مێژووی پڕ لە سەروەریی کار و خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان دامەزراندووە.
سەرچاوە:
ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.