سیاسەتمەدار عیزه‌دین محه‌مه‌د عه‌بدوڵا محه‌مه‌د، ناسراو به عیزه‌دین به‌رواری، هەتا سه‌ره‌تای ساڵی ١٩٨٥ له به‌شی ڕێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان كاری كردووه، لە کۆنگرەکانی دەیەم ١٩٨٩ و یازده‌یه‌م ١٩٩٣دا به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه و دواتر پله‌ی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی وه‌رگرتووه، ساڵی ١٩٩٩ لە كۆنگره‌ی دوازدەیەمدا به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردراوەتەوە، ساڵی ٢٠١٠ لە کۆنگرەی سێزدەیەمدا به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و له یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیشدا به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵبژێردراوه.
ژیاننامە
عیزه‌دین به‌رواری ساڵی ١٩٥٢ لە شاری دهۆک له‌دایكبووه، شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بییه.
خەباتنامە
عیزه‌دین به‌رواری هەتا سه‌ره‌تای ساڵی ١٩٨٥ له به‌شی ڕێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان كاری كردووه و دواتر بووەتە ئه‌ندام به‌ش له مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی له لوبنان و به‌رپرسی مه‌كته‌بی قامیشلۆی پارتی دیموكراتی كوردستان، له كۆتایی ساڵی ١٩٨٧دا به كارگێڕی لێژنه‌ی لقی چواری پارتی ده‌ستنیشان كراوه و لە كۆتایی ساڵی ١٩٩٥دا بووەتە به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی یه‌ك و ساڵی ٢٠٠٥ كراوه‌ته به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان.
لە کۆنگرەکانی دەیەم ١٩٨٩ و یازده‌یه‌م ١٩٩٣دا به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه و دواتر پله‌ی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی وه‌رگرتووه، ساڵی ١٩٩٩ لە کۆنگرەی دوازدەیەمدا به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردراوەتەوە، ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌مدا به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و له یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیشدا به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵبژێردراوه.
سەرچاوە:
١.ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.