کەسایەتی سەربازی و سیاسەتمەدار نوری عه‌لی محه‌مه‌د ڕه‌حمان، ناسراو به نوری حه‌مه عه‌لی و ئومێد، لە کۆنگرەی یازده‌یه‌م ١٩٩٣دا به ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و لە کۆنگرەی دوازدەیەم ١٩٩٩دا بە ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌مدا به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوە، ساڵی ٢٠١٣ بووه‌ته ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان و ساڵێک دواتر ده‌ستی له ئه‌ندامییەتی كێشاوه‌ته‌وه، هەڵگرى میدالیاى بارزانییە.
ژیاننامە
نوری حەمە عەلی ساڵی ١٩٥٦ لە شاری هەڵەبجە له‌دایكبووە، ده‌رچووی قۆناغی ناوه‌ندییه، ساڵی ٢٠١٣ بووه‌ته ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان و ساڵێک دواتر ده‌ستی له ئه‌ندامیەتی كێشاوه‌ته‌وه. شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی و فارسییه.
خەباتنامە
نوری حەمە عەلی لە کۆنگرەی یازده‌یه‌م ١٩٩٣دا به ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و لە کۆنگرەی دوازدەیەم ١٩٩٩دا به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌مدا به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوە.
لە ماوەی کارکردنیدا لە ڕیزەکانی دامەزێنەری پارتی دیموكراتی كوردستان چەندین ئەرک و بەرپرسیاریەتی وەرگرتووە، وەکو جێگری به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی چوار ١٩٩٣، كارگێڕی لێژنه لقی سێی كه‌ركوك ١٩٩٤، به‌رپرسی مه‌كته‌بی سه‌ربازی كه‌ركوك – سلێمانی ١٩٩٤، به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی سێی كه‌ركووك ١٩٩٤، جێگری سه‌رپه‌رشتیاری قیاده‌ی مه‌یدانی ١٩٩٦، به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی دوازده‌ی هه‌ڵه‌بجه ١٩٩٨، به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی نۆزده‌ی چه‌مچه‌ماڵ ٢٠٠٥، جێگری به‌رپرسی ده‌زگای چاودێری و پشكنین ٢٠١٠ و... هتد.
ساڵی ٢٠١٣ بووه‌ته ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان و ساڵێک دواتر ده‌ستی له ئه‌ندامێتی كێشاوه‌ته‌وه.
ساڵی ٢٠١٤ له به‌ره‌ی خازر له سنووری پارێزگای دهۆك-هه‌ولێر به‌شداری به‌رەنگاربوونه‌وه‌ی داعش بووه و ساڵی ٢٠١٨ به به‌رپرسی میحوه‌ری ڕۆژئاوای كه‌ركووك ده‌ستنیشانكراوه، هەمان ساڵ له‌به‌ر خه‌بات و به‌رخودانی له شۆڕشی گوڵان، قۆناغی ڕاپه‌ڕینی باشووری كوردستان و سه‌رده‌می سه‌روه‌ری، له‌لایه‌ن سه‌رۆك مەسعود بارزانییه‌وه میدالیای بارزانی نه‌مری پێبه‌خشراوه.
سەرچاوە:
- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.