ئەندازیار و سیاسەتمەدار سه‌فین موحسین حه‌مه‌دئه‌مین بایز، ناسراو به سه‌فین دزه‌یی، ساڵی ١٩٩٩ و له كۆنگره‌ی دوازدەیەمدا به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌مدا بە ئەندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه.
ژیاننامە
سەفین دزەیی ساڵی ١٩٦٣ لە شاری هەولێر لەدایکبووە و له بنه‌ماڵه‌ی ئاغاكانی دزه‌ییە، ناوبراو هەتا پۆلی پێنجه‌می سه‌ره‌تایی له قۆتابخانه‌ی ڕاهیبانی كلدانی به زمانی عه‌ره‌بی خوێندووه و ساڵی ١٩٧٨ قۆناغی ئاماده‌یی له شانشینی به‌رتانیای ته‌واو كردووه، ساڵی ١٩٨٤ بڕوانامەی دیپلۆمی وەرگرتووە و دواتر لە ساڵی ١٩٨٦ به‌كالۆریۆسی ئه‌ندازیاری دیكۆری به‌ده‌ستهیناوه، ساڵانی (٢٠٠٩-٢٠١٢) لە کابینەی شەشەمدا وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه. شاره‌زایی له زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی، ئینگلیزی، توركی و فارسییدا هه‌یه.
خەباتنامە
ساڵی ١٩٧٤ له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقه‌وه له شاری به‌غدا ده‌ركراون و ڕووی كردووه‌ته ناوچه ئازادكراوه‌كانی شۆڕشی ئەیلوول و له‌به‌ر بۆردومانه‌كانی هێزی ئاسمانی عێراق بۆ سه‌ر ناوچه ئازادكراوه‌كان، له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌یدا ڕووی لە وڵاتی ئێران کردووە، ساڵی ١٩٧٧ له‌گه‌ڵ بنەماڵەکەى ڕووی له شانشینی بریتانیا كردووه و وه‌ك په‌نابه‌ر له‌وێ ژیاوه.
ساڵی ١٩٩٩ له کۆنگرەی دوازدەیەمدا به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌مدا بە ئەندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه، ساڵانی (١٩٩٢-٢٠٠٣) نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان بووە له كۆماری توركیا و ساڵی ٢٠٠٣ جێگری دووه‌می سه‌رۆك مەسعود بارزانی له ئه‌نجومه‌نی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی (مجلس الحكم) له عێراق بووه.
ساڵانی (٢٠٠٩-٢٠١٢) لە کابینەی شەشەمدا وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه، ساڵی ٢٠٠٤ كراوه‌ته به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان.
سەرچاوە:
- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.