کەسایەتی سەربازی و سیاسەتمەدار فه‌ره‌یدون محه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان، ناسراو به فەرەیدون جوانڕۆیی و فه‌ره‌یدون به‌گ وه‌كیلی، ساڵی ١٩٦٨ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانەوە كردووه، نوێنەری کۆنگرەکانی نۆیه‌م ١٩٧٩ و دەیەم ١٩٨٩ بووە و ساڵی ١٩٩٩ لە کۆنگرەی دوازدەیەمدا به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌مدا به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و له یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیدا به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌ڵبژێردراوه، هەڵگری میدالیاى بارزانى نەمرە.
ژیاننامە
فەرەیدون جوانڕۆیی ساڵی ١٩٥٠ لە ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان لە دایکبووه. ده‌رچووی قۆناغی ناوه‌ندییە. ساڵی ٢٠١٥ له‌سه‌ر ڕێگای هه‌ولێر-موسڵ له كاتی ئه‌ركی پێشمه‌رگایه‌تی له به‌ره‌كانی شه‌ڕی دژ به داعش له‌لایه‌ن ده‌سته‌یه‌كه‌وه تیرۆر كراوه. شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی و فارسی بووه.
خەباتنامە
فەرەیدون جوانڕۆیی ساڵی ١٩٦٨ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانەوە كردووه، جوانڕۆیی بەشداریی چەندین شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەی لە دژی سوپای داگیرکەری عێراقدا کردووە و چەند جارێک برینداربووە، ناوبراو لەبەر لێهاتوویی و بوێریی لە ئەرک و چالاکییانەی کە پێی سپێردراوە، چەندین پلە و بەرپرسیاریەتی لە ناو هێزەکانی پێشمەرگەدا وەرگرتووە.
ساڵی ١٩٧٥ له‌دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول وەک پەنابەر ڕوو دەکاتە وڵاتی ئێران و ساڵی ١٩٧٩ بۆ جاری دووه‌م په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه كردووه و له شۆڕشی گوڵاندا فه‌رمانده‌ی هه‌رێم و پاشان جێگری فه‌رمانده‌ی سوپای سێ بووه و دواتر كراوه‌ته جێگری فه‌رمانده‌ی كه‌ركوك – سلێمانی.
نوێنەری کۆنگرەکانی نۆیه‌م ١٩٧٩ و دەیەم ١٩٨٩ بووە و ساڵی ١٩٩٩ لە کۆنگرەی دوازدەیەمدا به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌مدا به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و له یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیدا به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌ڵبژێردراوه.
ساڵی ١٩٩١ به‌رپرسی میحوه‌ری یه‌كی ڕاپه‌ڕینی باشووری كوردستان بووه كه ده‌ڤه‌ره‌كانی چه‌مچه‌ماڵ، بازیان، ده‌ربه‌ندیخان، كه‌لار، كفری و خانه‌قینی له‌خۆ ده‌گرت، ساڵی ١٩٩٢ كراوه‌ته جێگری فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی كه‌ركوك له هێزی سوپای یه‌كگرتووی كوردستان، ساڵی ١٩٩٤ كراوه‌ته فه‌رمانده‌ی سوپای ڕزگاریی سه‌ربه پارتی دیموكراتی كوردستان، ساڵانی (١٩٩٧-٢٠٠٣) فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی سلێمانی – كه‌ركووكی فه‌رمانده‌یی له‌شكری كوردستان بووه، ساڵی ١٩٩٩ كراوه‌ته فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هه‌ر سێ سوپای كه‌ركووك و سوپای حه‌مرین له گه‌رمیان و سوپای ڕزگاری له سلێمانی.
ساڵی ١٩٩٦ وه‌ك ڕێزلێنان له خه‌باتی له شۆڕشی ئەیلوول، شۆڕشی گوڵان و ڕاپه‌ڕین و قۆناغی سه‌روه‌ری، له‌لایه‌ن سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی میدالیای بارزانیی نه‌مری پێ به‌خشراوه.
ساڵی ٢٠٠٤ كراوه‌ته به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی دوازده‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان و ساڵی ٢٠١٤ له‌لایه‌ن سه‌رۆك مەسعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به به‌رپرسی میحوه‌ری خازر دژ به هێزی داعش ده‌ستنیشان كراوه.
ساڵی ٢٠١٥ له‌سه‌ر ڕێگای هه‌ولێر- موسڵ له كاتی ئه‌ركی پێشمه‌رگایه‌تی له به‌ره‌كانی شه‌ڕی دژ به داعش له‌لایه‌ن ده‌سته‌یه‌كه‌وه تیرۆر كراوه، به‌بۆنه‌ی شه‌هیدبوونیه‌وه سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی پرسه‌ی خۆی ئاراسته‌ی گه‌لی كوردستان كردووە.
سەرچاوە:
- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.