سەڵاح دەلۆ

سیاسەتمەدار سه‌ڵاحه‌دین ئیبراهیم قادر، ناسراو به‌ سه‌ڵاح ده‌لۆ، ساڵی ١٩٦٤ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتی و ساڵی ١٩٦٥ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانەوە‌ كردووه...


سیاسەتمەدار سه‌ڵاحه‌دین ئیبراهیم قادر، ناسراو به‌ سه‌ڵاح ده‌لۆ، ساڵی ١٩٦٤ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان و ساڵی ١٩٦٥ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانەوە‌ كردووه‌، لە کۆنگرەکانی یازده‌یه‌‌م ١٩٩٣ و دوازدەیەم ١٩٩٣دا به‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی هه‌ڵبژێردراوه‌ و ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌‌مدا به‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و له‌ یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیدا به‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٩٢‌ لە خولی یەکەمدا به‌‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌، ساڵی ١٩٩٢ لە کابینەی یەکەمدا كراوه‌ته‌ بریكاری وه‌زیری دارایی و ساڵی ١٩٩٤ لە کابینەی دووەمدا وەزیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووە، هەڵگرى میدالیاى بارزانییە.


ژیاننامە

سەڵاح دەلۆ ساڵی ١٩٤٩ لە شاری کەرکوک لەدایکبووە، ده‌رچووی قۆناغی ئاماده‌یییه‌‌، ساڵی ١٩٩٢‌ لە خولی یەکەمدا به‌‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌، ساڵی ١٩٩٢ لە کابینەی یەکەمدا كراوه‌ته‌ بریكاری وه‌زیری دارایی و ساڵی ١٩٩٤ لە کابینەی دووەمدا وەزیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووە. شاره‌زایی له‌ زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی و فارسیدا هه‌یه.


خەباتنامە

سەڵاح دەلۆ ساڵی ١٩٦٤ په‌یوه‌ندیی به‌ ڕیزه‌كانی پارتی و ساڵی ١٩٦٥ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانەوە‌ كردووه‌، لە ماوەی کارکردنیدا لە نێو ڕیزەکانی پێشمەرگە چەندین ئەرک و بەرپرسیاریەتی وەرگرتووە، ساڵی ١٩٧٥ له ‌دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاواره‌ی وڵاتی ئێران بووه‌.

ساڵی ١٩٩١ و لە ڕاپەڕینی باشووری کوردستاندا بەشداریی کردووە و لە دوای ڕاپەڕینەوە چەندین بەرپرسیاریەتی حزبیی لە ئەستۆ گرتووە، وەکو كارگێڕی لێژنه‌ی لقی سێ ١٩٩١، به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی سێی كه‌ركووك ١٩٩٦، به‌رپرسی لێژنەى‌ لقی پازده‌ی گه‌رمیان ٢٠٠٣، به‌رپرسی مه‌كته‌بی ناوه‌ندیی په‌یوه‌ندییه‌ نیشتمانییه‌كان ٢٠٠٦،‌ به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی‌ پارێزگای كه‌ركوك-گه‌رمیان‌ ٢٠١٠ و ...هتد.

ساڵی ١٩٩٢‌ لە خولی یەکەمدا به‌‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌، ساڵی ١٩٩٢ لە کابینەی یەکەمدا كراوه‌ته‌ بریكاری وه‌زیری دارایی و ساڵی ١٩٩٤ لە کابینەی دووەمدا وەزیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووە.

لە کۆنگرەکانی یازده‌یه‌‌م ١٩٩٣ و دوازدەیەم ١٩٩٩دا به‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی هه‌ڵبژێردراوه‌ و ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌‌مدا به‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و له‌ یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیدا به‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌ڵبژێردراوه.‌

ساڵی ٢٠١٠ له‌به‌ر خه‌بات و به‌رخودانی له‌ شۆڕشی ئەیلوول، شۆڕشی گوڵان و قۆناغی ڕاپه‌ڕینی باشووری كوردستان و قۆناغی سه‌روه‌ری، له‌لایه‌ن سه‌رۆك مەسعود بارزانییه‌وه‌ میدالیای بارزانیی نه‌مری پێ به‌خشراوه.


سەرچاوە:

  • ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار

سه‌رباز هه‌ورامی

سه‌رباز نادر عه‌لی موراد، ناسراو به‌ (سه‌رباز هه‌ورامی)، لە شارى هەڵەبجە لەدایک بووە، ساڵی ١٩٧٩ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٩٩ لە کۆنگرەى ١٢یەمى پارتی دیموكراتی كوردستان به‌‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردراوه‌.

زانیاری زیاتر

ساڵح پێداوی

ساڵح ئه‌حمه‌د فه‌تاح خدر، ساڵى ١٩٣٣ لە پارێزگاى دهۆک لەدایک بووە، ساڵی ١٩٦٣ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگەى شۆڕشى ئەیلوول كردووه‌، ساڵی ١٩٦٦ فه‌رمانده‌ی به‌تالیۆنی چواری هێزی قه‌ره‌داغ سه‌ر به‌ له‌شكری سێی هێزى پێشمەرگە بووه‌، ساڵی ١٩٦٩ فه‌رمانده‌ی هێزی به‌مۆ بووه‌. ساڵی ١٩٧٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی نۆیه‌م به‌ ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌.

زانیاری زیاتر

نه‌ژاد ئه‌حمه‌د عه‌زیز ئاغا

نه‌ژاد ئه‌حمه‌د عه‌زیز ئاغا، ساڵى ١٩٢٤ لە شارى سلێمانى لەدایک بووە، ساڵی ١٩٥٦ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان كردووه‌، له‌ ڕێكه‌وتی ٤ی حوزه‌یرانی ١٩٩٢ بووه‌ته‌ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستان. له‌ ڕێكه‌وتی ١ی تشرینی دووه‌می ١٩٩٧ به‌ هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه‌ له‌ شاری له‌نده‌ن كۆچی دوایی كردووه‌.

زانیاری زیاتر

چیا هەرکی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

حەمید عەلی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەی چواردەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا. 

زانیاری زیاتر