ئه‌فسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار یونس محه‌مه‌د سه‌لیم یونس، ناسراو به مولازم یونس، فه‌ریقی یه‌كه‌م یونس ڕۆژبه‌یانی، ساڵی ١٩٦٧ كۆلێژی سه‌ربازی لە به‌غدا تەواوکردووە، ساڵی ١٩٧١ پەیوەندی بە ڕێزه‌كانی شۆڕشی ئەیلوول كردووه، دوای ڕێكخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له‌دوای نسكۆی شۆڕشی ئهیلوول له ساڵی ١٩٧٧ په‌یوه‌ندی به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سه‌ركردایه‌تی كاتی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٧٩ له کۆنگرەی نۆیه‌مدا به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه، ، له ٢٥ی نیسانی ١٩٩٣ له كابینه‌ی یه‌كه‌مدا كراوه‌ته وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هەمان ساڵ له کۆنگرەی یازده‌یه‌مدا به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان - یه‌كگرتوو هه‌ڵبژێردراوەتەوە، ساڵی ٢٠١٠ له كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌م به ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردرا و هه‌ڵگری میدالیای بارزانی نه‌مره و به پله فه‌ریقی یه‌كه‌م خانه‌نشین كراوه.
ژیاننامه
یونس محه‌مه‌د سه‌لیم یونس ساڵی ١٩٤٤ لە شاری دهۆك لەدایکبووه. قۆناغەکانی خوێندنی سه‌ره‌تایی، ناوه‌ندی و ئاماده‌یی له شاری موسڵ ته‌واو كردووه، له ٦ی كانونی دووه‌می ١٩٦٤ له كۆلێژی سه‌ربازی به‌غدا وه‌رگیراوه و ساڵی ١٩٦٧ پله‌ی مولازمی دووه‌می پێ بەخشراوە، پاش تەواوکردنی خوێندنەکەی لە وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق دامەزراوە و لە چەندین شوێن و پێگەی جیاوازی سەربازیی خزمەتی کردووە. شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی و فارسییه.
خه‌باتنامه
یونس محه‌مه‌د سه‌لیم ساڵی ١٩٦٠ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان و ساڵی ١٩٦١ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی و ساڵی ١٩٧١ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئەیلوولەوە کردووە و لە چەندین شوێن و پێگەی جیاواز و وەک پێشمەرگە و فەرماندە خزمەتی کردووە و لە شەڕ و ڕووبەڕوونەوەکانی هێزی دوژمن‌دا بەشدار بووە.
ساڵی ١٩٧٥ له دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاواره‌ی وڵاتی ئێران بووه. له سه‌ره‌تای مانگی نیسانی ساڵی ١٩٧٥ له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵ مه‌سعود بارزانییه‌وه ڕاسپێردراوه بۆ ئاماده‌كاری شۆڕشی گوڵان و ساڵی ١٩٧٦ به فه‌رمانی ئیدریس بارزانی (١٩٤٤-١٩٨٧) و به مه‌به‌ستی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕێكخستنه‌كاندا به نهێنی سه‌ردانی باشووری كوردستانی كردووه.
له ١٥ی تشرینی دووه‌می ١٩٧٧ به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی بێداوی سه‌ركردایه‌تی كاتی پارتی دیموكراتی كوردستانی بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه و سه‌ر له نوێ به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی ڕێكخستنه‌كان كردووه، ساڵی ١٩٧٩ له کۆنگرەی نۆیهم١٩٩٧، کۆنگرەی دەیەم ١٩٨٩، کۆنگرەی یازده‌یه‌م ١٩٩٣ و کۆنگرەی دوازدەیەم ١٩٩٩ به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه و ساڵی ١٩٨٠ به به‌رپرسی لێژنه لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ستنیشانكراوه، ساڵی ١٩٨٨ به به‌رپرسی مه‌كته‌بی سه‌ربازی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ستنیشان كراوه و هەمان ساڵ كراوه‌ته به‌رپرسی میحوه‌ر له داستانی خواكوڕك.
له ١٩ی ئایاری ١٩٩٢دا له خولی یه‌كه‌م به ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی كوردستان له‌سه‌ر لیستی پارتی هه‌ڵبژێردراوه و كراوه‌ته سه‌رۆكی لێژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگایه‌تی، له ٢٥ی نیسانی ١٩٩٣ و له كابینه‌ی یه‌كه‌مدا كراوه‌ته وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
ساڵی ٢٠٠٤ كراوه‌ته به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی چوارده‌ی موسڵی پارتی دیموكراتی كوردستان، ساڵی ٢٠١٠ و له كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌مدا، به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه، له ١٦ی شوباتی ٢٠١٧ له هه‌وڵێكی تیرۆركردن له ناو شاری موسڵ ڕزگاری بووه به‌ڵام دوو له پاسه‌وانه‌كانی شه‌هید بوون، له‌به‌ر به‌رخودانی له شۆڕشی ئەیلوول، شۆڕشی گوڵان و ڕاپه‌ڕینی باشووری كوردستان و قۆناغی سه‌روه‌ری، له‌لایه‌ن سه‌رۆك مه‌سعود بارزانییه‌وه میدالیای بارزانی نه‌مری پێ به‌خشراوه.
له به‌رهه‌مه‌كانی:
- سه‌ره‌تاكانی شه‌ڕی پارتیزانی له كوردستاندا ـ ١٩٨٦.
سه‌رچاوه‌كان:
- حامید گه‌وهه‌ری، میدالیای بارزانی به‌رزترین خه‌ڵاتی ڕیزلێنان، كتێبی یه‌كه‌م، چاپی دووه‌م، (هه‌ولێر ـ ده‌زگای خێرخوازی بارزانی ـ ٢٠١٩ز).
- فه‌یسه‌ڵ ڕەسول خۆشناو، بایۆگرافیای ئه‌فسه‌رانی كورد، به‌شی دووه‌م، (تهران ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠٢٠ز).
- یونس ڕۆژبه‌یانی، سه‌ره‌تاكانی شه‌ڕی پارتیزانی له كوردساندا، (شوێن نادیار ـ چاپخانه‌ی خه‌بات ـ ١٩٨٦ز).
- ئه‌حمه‌د شه‌ریف له‌ك، شرۆڤه‌ی ڕووداوه مێژووییه‌كان، به‌رگی دووه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٩ز).
- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.
- حامید گه‌وهه‌ری، میدالیای بارزانی به‌رزترین خه‌ڵاتی ڕێزلێنان، به‌رگی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر ـ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ـ چاپخانه‌ی حاجی هاشم ـ ٢٠١٤ز).
- حبیب محمد كریم، تاریخ الحزب الدیمقرطي الكوردستاني ـ العراق (في محطات رئیسیة) ١٩٤٦ ـ ١٩٩٣، (دهوك ـ مطبعة خه‌بات ـ ١٩٩٨م).
- شه‌عبان عه‌لی شه‌عبان، هه‌ندێك زانیاری سیاسی و مێژوویی، چاپی سێیه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٣ز).
- علي سنجاري، القضیة الكوردیة وحزب البعث العربي الاشتراكي في العراق، الجز‌ء الثالث، (دهوك ـ مطبعة خاني ـ ٢٠١٢م).