ڕۆشنبیر و سیاسەتمەدار مەحمود محەمەد مه‌حمود سه‌عید، ساڵی ١٩٦٩ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستانه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٧٣ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه كردووه، له كۆنگره‌کانی یازده‌یه‌م ١٩٩٣ و دوازدەیەم ١٩٩٩دا به ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان – یه‌كگرتوو هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ٢٠٠١ له كابینه‌ی چواره‌مدا كراوه‌ته وه‌زیری ڕۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ساڵی ٢٠٠٥ بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردراوە و ساڵی ٢٠١٠ له كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌مدا به ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و دواتر بە ئەندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌تەوە، هەڵگرى میدالیاى بارزانى نەمرە.
ژیاننامه
مەحمود محەمەد ساڵی ١٩٥٦ لە شاری ڕانیە له‌دایكبووە، ساڵی ١٩٦٨ قۆناغی سه‌ره‌تایی له شارۆچكه‌ی قه‌ڵادزێ ته‌واو كردووه، ساڵی ١٩٧٥ ئاواره‌ی و‌ڵاتی ئێران بووه، ساڵی ١٩٩٢ كراوه‌ته قائیمقامى ناوه‌ندیی شاری هه‌ولێر و ساڵی ٢٠٠١ له كابینه‌ی چواره‌مدا كراوه‌ته وه‌زیری ڕۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. شاره‌زای هەردوو زمانى كوردی و فارسییه.
خه‌باتنامه
مەحمود محەمەد ساڵی ١٩٦٩ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستانه‌وه كردووه و ساڵی ١٩٧٣ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه كردووه و ساڵی ١٩٧٥ له دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاواره‌ی و‌ڵاتی ئێران بووه.
ساڵی ١٩٨٨ كارگێڕی لێژنه‌ی لقی هه‌شتی پارتی بووە له ئێران و له كۆتایی هەمان ساڵدا به ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاماده‌كاری کۆنگرەی دەیەمی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ستنیشان كراوه، ساڵی ١٩٩٠ به‌رپرسی لێژنه لقی هه‌شتی ئێران بووه و ساڵی ١٩٩١ له كاتی ڕاپه‌ڕینی باشووری كوردستان ئه‌ندامی میحوه‌ری نۆی ڕاپه‌ڕین بووه.
له كۆنگره‌کانی یازده‌یه‌م ١٩٩٣ و دوازدەیەم ١٩٩٩دا به ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی و ساڵی ٢٠٠٥ بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردراوە و ساڵی ٢٠١٠ له كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌مدا به ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و دواتر بە ئەندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌تەوە، ساڵی ٢٠٢٢ لە کۆنگرەی چوارده‌مدا به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و له یه‌كه‌مین كۆبوونەوەی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌تەوە.
ساڵی ١٩٩٤ كراوه‌ته به‌رپرسی مه‌كته‌بی ناوه‌ندیی ڕێكخراوه پیشه‌یی و جه‌ماوه‌رییه‌كان و ساڵی ٢٠٠٠ بە به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی سێی كه‌ركووك و هەمان ساڵ به به‌رپرسی لێژنه لقی چواری سلێمانی و ساڵی ٢٠٠٤ به به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی دووی هەولێر ده‌ستنیشان كراوه و هەمان ساڵ له ناو شاری هه‌ولێر له كرده‌وه‌یەکی تیرۆرستیدا بریندار بووه.
ساڵی ٢٠٠٩ پاڵێوراوی لیستی كوردستانی بووە بۆ ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كوردستان و له هه‌ڵبژاردندا به ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌ن ده‌رچووه، به‌ڵام ده‌ستبه‌كار نه‌بووه.
ساڵی ٢٠١٨ له‌به‌ر خه‌بات و به‌رخودانی له شۆڕشی ئەیلوول، شۆڕشی گوڵان و قۆناغی ڕاپه‌ڕینی باشووری كوردستان و سه‌رده‌می سه‌روه‌ری، له‌لایه‌ن سه‌رۆك مەسعود بارزانییه‌وه میدالیای بارزانی نه‌مر پێ به‌خشراوه.
سەرچاوە:
ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.