سیاسەتمەدار عومه‌ر عوسمان عومه‌ر حه‌مه‌د، ناسراو به عومه‌ر مێرگه‌سۆری، ساڵی ١٩٦٤ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانەوە كردووه، لە پێشمەرگایەتیدا چەندجارێک برینداربووە، پێشمەرگەى هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان بووە، هەڵگرى میدالیاى بارزانییە.
ژیاننامە
عومەر عوسمان ساڵی ١٩٤٨ لە هەولێر له‌دایكبووە، ساڵی ١٩٧٧ قۆناغی ئاماده‌یی له وڵاتی ئێران ته‌واو كردووه و ساڵی ١٩٧٨ به مامۆستا له شاری قه‌زوین له ئێران دامه‌زراوه.
خەباتنامە
عومه‌ر عوسمان ساڵی ١٩٦٤ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه كردووه و ساڵی ١٩٦٦ به‌شداريی له داستانی زۆزك له سنووری پارێزگای هه‌ولێردا كردووه و ساڵی ١٩٦٧ به پله‌ی سه‌رپه‌ل به‌رپرسی ئه‌نباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی شۆڕشی ئەیلوول بووه. چەندین پلەی بەرپرسیاریەتی لە نێو ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەدا وەرگرتووە و بەشداریی چەندین شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە لە دژی سوپای عێراقدا کردووە و چەند جار بریندار بووە.
ساڵی ١٩٧٥ له دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاواره‌ی وڵاتی ئێران بووە و وەکو مامۆستا وانەی بە قوتابییە ئاوارەکان وتووەتەوە، ساڵی ١٩٧٩ دووباره په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی گوڵان كردووه‌ته‌وه و بەشداری چەندین شەڕ و پێکداداندان بووە و ساڵی ١٩٨٨ وه‌ك فه‌رمانده‌یه‌ك به‌شداری داستانی خواكوڕك له سنووری پارێزگای هه‌ولێر دژ به هێزی سوپای عێراقی كردووه و بریندار بووه، له کۆنگرەی دەیەم ١٩٨٩دا به ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و لە کۆنگرەی یازده‌یه‌م ١٩٩٣ و دوازدەیەم ١٩٩٩دا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه.
ساڵی ١٩٩١ به‌شداری ڕاپه‌ڕینی باشووری كوردستان و ئازادكردنی شاری هه‌ولێر، قوشته‌په، پردێ و كه‌ركووكی كردووه، له ١١ی نیسانی ١٩٩١ به‌شداریی له داستانی كۆڕێ دژ به یه‌كه‌ی زرێپۆشی سوپای عێراقدا كردووه، ساڵی ١٩٩٣ یه‌كه‌مین به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی ده‌ی سۆرانی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه، له ٢٠ی كانوونی یه‌كه‌می ١٩٩٩ له‌به‌رامبه‌ر به ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان سوێندی یاسای خواردووە و كراوه‌ته وه‌زیری كاروباری پێشمه‌رگه (كابینه‌ی چواره‌م)، له ١ی تشرینی دووه‌می هەمان ساڵ كراوه‌ته به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی نۆی ئاكرێ سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستان، ساڵانی (٢٠٠٤-٢٠٠٥) بۆ جاری سێیه‌م بووەتەوە بە به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی ده‌ی سۆران، له ٨ی ئاداری ٢٠٠٥دا به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پێشمه‌رگه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه.
ساڵی ٢٠٠٧ به فه‌رمانده‌ی مه‌یدانی سۆران ده‌ستنیشان كراوه، ڕۆژی پێنجشه‌مه‌ی ١٦ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٠ له‌لایه‌ن ١٥٠٠ نوێنه‌ری كۆنگره‌وه به ٥٤٧ ده‌نگ له ڕیزبه‌ندی ١ی یه‌ده‌گی ده‌رچووان به ئه‌ندامی یه‌ده‌گی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌م هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ٢٠١٠ وه‌ك ڕێزگرتنێك له به‌شدارانی شۆڕشی ئەیلوول، شۆڕشی گوڵان و ڕاپه‌ڕینی باشووری كوردستان مییدالیای بارزانیی نه‌مری له‌لایه‌ن سه‌رۆك مەسعود بارزانییه‌وه پێ به‌خشراوه، ساڵی ٢٠١٤ له به‌ره‌ی گوێڕ ـ مه‌خمور و به‌ره‌ی ڕه‌بیعه به‌شداری له شه‌ڕی دژ به داعش كردووه، شاره‌زای هەردوو زمانى كوردی و فارسییه.
سەرچاوە:
ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.