جه‌عفه‌ر ئیبراهیم حاجی پیرۆ، ناسراو به جه‌عفه‌ر ئێمینكی، محامی كوڤان و كوڤان، ساڵی ١٩٧٠ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٨١ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی پارتی گەلی دیموکراتی کوردستان (پارتی گه‌ل) كردووه، ساڵی ١٩٩٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وە به ئه‌ندامی یه‌ده‌گی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان ( کۆنگرەی دوازدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان ) هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ٢٠١٠ له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نیی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان ( کۆنگرەی سێزده‌یه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان ) هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ٢٠١٣ بووه‌ته ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان (خولی چواره‌م)، له ٢٩ی نیسانی ٢٠١٤ له‌لایه‌ن نوێنه‌ران به جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان (خولی چواره‌م) هه‌ڵبژێردراوه،
ژیاننامه
جه‌عفه‌ر ئیبراهیم حاجی پیرۆ، ناسراو به جه‌عفه‌ر ئێمینكی، محامی كوڤان و كوڤان ساڵی ١٩٥٤ له شاری دهۆك له‌دایك بووه، خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یی له دهۆك خوێندووه، ساڵی ١٩٧٧ له زانكۆی به‌غدا بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له‌به‌شی یاسا وه‌رگرتووه، ساڵی ١٩٧٩ كاری پارێزه‌رایه‌تی له شاری دهۆك كردووه، ساڵی ١٩٨١ بۆ ماوه‌یه‌كی كورت له‌لایه‌ن ئه‌منی موسڵ به‌ند كراوه، ساڵی ١٩٨٢ بۆ جاری یه‌كه‌م وه‌ك په‌نابه‌ر ڕووی كردۆته وڵاتی سوید تا ساڵی ١٩٨٦ له‌و وڵاته نیشته‌جێ بووه، ساڵی (١٩٨٢-١٩٩٢) سه‌رۆكی مافپه‌روه‌رانی كورد له وڵاتی سوید بووه، ساڵی ١٩٨٦ گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ وڵاتی سوریا بۆ ماوه‌ی ساڵ و نیوێك له‌و وڵاته نیشته‌جێ بووه و له ڕیزه‌كانی پارتی گەلی دیموكراتی كوردستاندا خه‌باتی كردووه، ساڵی (١٩٨٧- ١٩٨٨) وه‌ك په‌نابه‌ر ڕووی له وڵاتی ئێران كردووه، دووباره ساڵی (١٩٨٨-١٩٩٢) گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ وڵاتی سوید، ساڵی ١٩٩٢ گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان، ساڵی (١٩٩٢-١٩٩٥) له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان بووه، ساڵی ٢٠٠٧ ماسته‌ری له زانستی ڕامیاریدا له زانكۆی كلیسمنت وه‌رگرتووه، دكتۆرای له زانسته ڕامیارییه‌كان له زانكۆی كلیسمنت وه‌رگرتووه، شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی، سویدی، ئینگلیزی و فارسییه.
خه‌باتنامه
ساڵی ١٩٧٠ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٨١ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی پارتی گەلی دیموکراتی کوردستان (پارتی گه‌ل) كردووه، ساڵی (١٩٨١-١٩٨٣) ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی گەلی دیموكراتی كوردستان بووه، ساڵی ١٩٨٨ كراوه‌ته كارگێڕی لێژنەی ناوچەی سویدی سه‌ر به لێژنه‌ی لقی شەشی ئه‌وروپای پارتی دیموكراتی كوردستان، ساڵانی (١٩٩٢ ـ ١٩٩٣) ئه‌ندامی مه‌كته‌ب بووه له مەکتەبی ناوەندی ڕێکخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان، ساڵی ١٩٩٣ نوێنه‌ری کۆنگرەی یازدەیەمی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یه‌كگرتوو له شاری هه‌ولێر بووه، ساڵانی (١٩٩٣ـ١٩٩٤) ئه‌ندامی مه‌كته‌ب بووه له مەکتەبی ناوەندی ڕێکخراوە پیشەییەکانی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یه‌كگرتوو، له ڕۆژی چوارشه‌مه‌ی ٩ی حوزه‌یرانی ١٩٩٣ له ڕۆژنامەی خەبات ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان وتاری بڵاو كردووه‌ته‌وه، له ٢٠ی كانونی دووه‌می ١٩٩٥ له‌لایه‌ن چه‌كدارانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە ماڵه‌كه‌ی له شاری هه‌ولێر تاڵان كراوە و خێزانه‌كه‌ی له‌م شاره ده‌ركراون، ساڵی ١٩٩٧ له ستافی حه‌ڤده‌یه‌م له سه‌رده‌می به‌رپرسیارێتی عیزەدین بەرواری به كارگێڕی لێژنه‌ی لقی یه‌كی دهۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یه‌كگرتوو ده‌ستنیشان كراوه، ساڵی ١٩٩٩ له ستافی هه‌ژده‌یه‌م له سه‌رده‌می به‌رپرسیارێتی مامۆستا محه‌مه‌د قادر ئه‌حمه‌د (١٩٣٤ـ ٢٠١٩) ناسراو به محەمەد مەلا قادردا له لێژنه‌ی لقی یه‌كی دهۆك به هه‌مان پله‌ی پێشووتر له خزمه‌ت به‌رده‌وام بووه.
ساڵی ١٩٩٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وە به ئه‌ندامی یه‌ده‌گی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنگرەی دوازدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان) هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ٢٠٠٤ پله‌ی به‌رز كراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان، ساڵی ٢٠٠٤ كراوه‌ته به‌رپرسی مەکتەبی ناوەندی دیراسات و ئه‌كادیمیای پارتی دیموكراتی كوردستان، ساڵی ٢٠٠٥ كراوه‌ته یه‌كه‌مین به‌رپرسی دەزگای گشتی هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان كه بۆ یه‌كه‌مین جار له مێژووی پارتی دا‌مه‌زراوە، ساڵی ٢٠٠٥ به ئه‌ندامی دەستەی ناوەندی پشکنین و چاودێری پارتی دیموكراتی كوردستان دانراوە، ساڵی ٢٠٠٥ سه‌رپه‌رشتی شاندێكی دەزگای گشتی هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستانی بۆ كۆماری توركیا كردووه به مه‌به‌ستی ئاشنابوونیان به داموده‌زگاكانی ئه‌و وڵاته، ڕۆژی پێنجشه‌مه‌ی ١٦ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٠ له‌لایه‌ن ١٥٠٠ نوێنه‌ری كۆنگره‌وه به ٦٨٧ ده‌نگ له ڕیزبه‌ندی ٣١ به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نیی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان (کۆنگرەی سێزدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان) هه‌ڵبژێردراوه.
ساڵی ٢٠١١ له یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نیی سه‌ركردایه‌تیدا به ئه‌ندامی مەکتەبی سیاسی هه‌ڵبژێردراوه، ساڵانی (٢٠١١ـ٢٠١٧) به‌رپرسی مەکتەبی ناوەندی ڕێکخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه، ساڵانی (٢٠١١ـ٢٠١٧) وته‌بێژی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه، ساڵی ٢٠١٢ مامۆستای وانه‌ی ڕێكخستن بووه له خولی حه‌ڤده‌یه‌می پەیمانگای پێگەیاندنی کادیرانی پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری هه‌ولێر، ساڵی ٢٠١٣ پاڵێوراوی پارتی دیموكراتی كوردستان له لیستی ١١٠ بووە به ڕیزبه‌ندی دووه‌م بۆ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان، له ٦ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٣ بووه‌ته ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان (خولی چواره‌م)، له ٢٩ی نیسانی ٢٠١٤ له‌لایه‌ن نوێنه‌ران به جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان (خولی چواره‌م) هه‌ڵبژێردراوه، ساڵانی (٢٠١٥ ـ ٢٠١٧) كراوه‌ته به‌رپرسی مەکتەبی ناوەندی ڕێکخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان، ساڵی ٢٠١٧ له‌به‌ر ئاماده‌نه‌بوونی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان وه‌ك جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی كارا كردووه و دانیشتنه‌كانی به فه‌رمی به‌ڕێوه بردوون، له ڕۆژی دووشه‌مه‌ی ٤ی ئاداری ٢٠١٩ ئاماده‌ی واژۆكردنی ڕێكکه‌وتننامه‌ی سیاسی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له شاری هه‌ولێر بووه، ساڵی ٢٠٢٢ لە کۆنگرەی چوارده‌مدا به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردراوه‌تەوە و بۆته به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان.
له به‌رهه‌مه‌كانی :
١. أضواء علی البدیل الثوري ـ ١٩٨٤، له ژیر ناوی (المحامي كوفان) بڵاو كراوه‌ته‌وه.
٢. المشاركة السیاسیة للشباب في أقلیم كوردستان وتأثیر النظم الانتخابیة في الاستقرار السیاسي.
٣. تأثیر النظم الانتخابیة في الأستقرار السیاسي ـ ٢٠١٤.
سه‌رچاوه‌كان:
-
ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.
-
انتخاب أعضاء اللجنة المركزیة للحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ العراق، مجلة گولان العربي، مؤسسة گولان للثقافة والأعلام، العدد ٤١، السنة الرابعة، أربیل، ٣١ تشرین الأول ١٩٩٩م، ص ١٥.
-
انتخاب لجنة مركزیة جدیدة مؤلفة من ٣١ عضوا و٩ أعضاء أحتیاط، جریدة خه‌بات، لسان حال الحزب الدیمقراطي الكوردستاني، العدد ٩٤٦، أربیل، الجمعة، ١٥ تشرین الأول ١٩٩٩م، ص ١٥.
-
بارزان نیوز ناوی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان و ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كانیان بڵاو ده‌كاته‌وه، ڕۆژنامه‌ی بارزان نیوز، ژماره ١٩٣، هه‌ولێر، یه‌كشه‌مه، ١٩ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٠ز، ل ٤.
-
به‌پێی ڕاپرسیه‌ك جه‌عفه‌ر ئیمنكی زۆرترین ده‌نگ ده‌هێنێت له ناو كاندیده‌كانی پارتیدا له په‌رله‌ماندا، گۆڤاری دواڕۆژ، ژماره ١٤، ئه‌یلوول ٢٠١٣ز، ل ل ٣ ـ ٥.
-
پارتی و یه‌كێتی بۆ قۆناغی داهاتووی كوردستان ڕێكه‌وتنێكی سیاسی‌یان واژۆكرد، ڕۆژنامەی خەبات، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژماره ٥٧٠٧، چوارشه‌مه، ٦ی ئاداری ٢٠١٩ز، ل ١.
-
جعفر ابراهیم، في الدولة والدولة الفیدرالیة، جریدة خه‌بات، لسان حال الحزب الدیمقراطي الكردستاني، العدد ٦٧٨، الأربعاء، ٩ حزیران ١٩٩٣م، ص ٦.
-
دیرۆكی خوله‌كانی كادیرانی پارتی، له شاخه‌وه بۆ شار، (هه‌ولێر ـ سه‌نته‌ری دیراسات و تویژینه‌وه و ئه‌كادیمیای پارتی ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٩ز)، ل ١٤٨.
-
شه‌عبان عه‌لی شه‌عبان، هه‌ندێك زانیاری سیاسی و مێژوویی، چاپی سێیه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٣ز)، ل ل ١٣٠، ١٣٤.
-
علي سنجاري، القضیة الكوردیة وحزب البعث العربي الاشتراكي في العراق، الجز‌ء الثالث، (دهوك ـ مطبعة خاني ـ ٢٠١٢م)، ص ٤٧٩.
-
عومه‌ر عوسمان، ژیانی كوردێك، به‌رگی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی حاجی هاشم ـ ٢٠٠٥ز)، ل ٢٨٥.
-
كاروان مه‌حوی، كۆنگره‌كانی پارتیمان پارتی دیموكراتی كوردستان، گۆڤاری شرۆڤه، مەکتەبی ناوەندی دیراسات و توێژینه‌وه، ژماره ١٤، هه‌ولێر، چاپخانه‌ی حاجی هاشم، پاییزی ٢٠١٠ز، ل ٢٠.
-
كنێر عه‌بدوڵڵا، به‌شداری سیاسی ژنان له باشوری كوردستان، (سلێمانی ـ ٢٠١٦ز)، ل ١٠١.
-
لقی دوو، لقی دوو له نیوسه‌ده‌ی تێكۆشاندا، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ئاراس ـ ٢٠١٠ز)، ل ٣٤.
-
لیستی ناو و شوێنی ئه‌و خێزانانه‌ی له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی جه‌لالییه‌كاندا ده‌ركراون، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یه‌كگرتوو، ژماره ٢١٤٦، دووشه‌مه، ٢٠ی تشرینی دووه‌می ١٩٩٥ز، ل ٢٩.
-
هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق، پرۆتۆكۆله‌كانی ساڵی (٢٠١٤)ی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق، به‌رگی نه‌وه‌د و چوار، (هه‌ولێر ـ په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق ـ ٢٠١٤ز)، ل ل ٧، ١٢، ٣٤، ٤٢.