عه‌بدولموهه‌یمه‌ن شێخ سلێمان شێخ عه‌بدولسه‌لام شێخ محه‌مه‌د، ناسراو به عه‌بدولموهه‌یمه‌ن بارزانی، ساڵی ١٩٦٢ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٧٣ ده‌رچووی خولی سێیه‌می فێرگه‌ی پێگه‌یاندنی كادیرانی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه، ساڵی ١٩٧٥ له دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاواره‌ی وڵاتی ئێران بووه، ساڵی ١٩٨٩ له کۆنگرەی دەیەم بووه‌ته ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان، له ٢ی ئه‌یلوولی ١٩٩٢ تا ٣ی ئابی ١٩٩٤ له كابینه‌ی یه‌كه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا پارێزگاری هه‌ولێر بووه، ساڵی ١٩٩٤ ئه‌ندامی فه‌رمانده‌یی و به‌رپرسی كارگێڕیی له‌شكری كوردستان (فه‌له‌ك) بووه، ساڵی ١٩٩٩ له کۆنگرەی دوازدەیەم بووه‌ته ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان ، ساڵی ٢٠٠١ له كابینه‌ی چواره‌م بووه‌ته وه‌زیری هه‌رێم ، ساڵی ٢٠٠٢ وه‌زیری شاره‌وانی بووه به وه‌كاله‌ت، ساڵی ٢٠١٠ له كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌م به ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ٢٠١٠ له‌به‌ر به‌شداری له شۆڕشی ئەیلوول، شۆڕشی گوڵان، ڕاپه‌ڕینی باشووری كوردستان و قۆناغی سه‌ره‌وه‌ری له‌لایه‌ن سه‌رۆك مەسعود بارزانییه‌وه وه‌ك یه‌كه‌مین ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی مێدالیای بارزانی نه‌مری پێ به‌خشراوه.
ژیاننامه
عه‌بدولموهه‌یمه‌ن بارزانی له ١٥ی ته‌ممووزی ١٩٤٥ له شاری هه‌ولێر له‌دایك بووه، له بنه‌ماڵه‌ی شێخه‌كانی ته‌كیه‌ی بارزانه له په‌یڕه‌وانی مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی (١٧٧٩ـ١٨٢٧) و كوڕی شێخ سلێمان شێخ عه‌بدولسه‌لامی دووه‌می بارزانییه كه له هه‌ڤاڵانی ڕێڕه‌وی بارزانی به‌ره‌و یه‌كێتی سۆڤێت له ساڵی ١٩٤٧ بووه، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی باشوور ـ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان (كۆنفڕانسی باكۆ)یه، ساڵی ١٩٤٥ له دوای نسكۆی شۆڕشی دووه‌می بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) كاتێك عه‌بدولموهه‌یمه‌ن بارزانی ساوا بووه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌یدا ئاواره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بووه و له ساڵی ١٩٤٧دا له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌یدا له دوای نسكۆی كۆماری دیموكراتی كوردستان گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ باشووری كوردستان بۆ شاری كه‌ربه‌لا له ناوه‌ڕاستی عێراق و دواتر بۆ شاری به‌سڕه له باشووری عێراق و پاشان بۆ شاری به‌غدا دوور خراونه‌ته‌وه، ده‌رچووی قۆناغی سێی ناوه‌ندییه، ساڵی ١٩٥٨ له شاری به‌غدا له نێوان پێشوازیكه‌رانی سه‌رۆك مستەفا بارزانی بووه كه له یه‌كێتی سۆڤێت ده‌گه‌ڕایه‌وه نیشتمان.
خه‌باتنامه
عه‌بدولموهه‌یمه‌ن بارزانی ساڵی ١٩٦٢ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٦٨ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئەیلوول كردووه و له باره‌گای بارزانی وه‌كو نووسه‌ر خزمه‌تی كردووه، ساڵی ١٩٧٣ ده‌رچووی خولی سێیه‌می فێرگه‌ی پێگه‌یاندنی كادیرانی پارتی دیموكراتی كوردستان له ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی سه‌ر به سنووری پارێزگای هه‌ولێر بووه، ساڵی ١٩٧٣ فه‌رمانده‌ی شه‌ڕی چیای پیرس له سنووری پارێزگای هه‌ولێر له دژی هێڕشی هێزی زه‌مینی سوپای عێراق بووه، ساڵی ١٩٧٤ فه‌رمانده‌ی شه‌ڕی سپیلك له سنووری پارێزگای هه‌ولێری كردووه، ساڵی ١٩٧٤ به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی موڵه‌ت بۆ بڕینی سنوور له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی وه‌ڵاتی ئێران بووه، ساڵی ١٩٧٥ له دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاواره‌ی ئێران بووه، ساڵانی (١٩٧٥-١٩٧٦) ئه‌ندامی لێژنه‌ی تۆماركردنی ئامار و هاوكاریكردنی په‌نابه‌رانی باشووری كوردستان له ئێران له شاری كه‌ره‌ج بووه، ساڵی ١٩٧٦ سه‌رپه‌رشتی كاروباری پۆسته، ناردنی ده‌سته‌ی چه‌كدار، كادیر و پاره بۆ سه‌ركردایه‌تی كاتی پارتی دیموكراتی كوردستانی كردووه، ساڵی ١٩٧٩ نوێنه‌ری کۆنگرەی نۆیه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان بووه، ساڵی ١٩٨٣ عه‌بدولباری عه‌بدولسه‌لام و میسباح عه‌بدولسه‌لامی برای له پڕۆسه‌ی ئه‌نفالی بارزانییه‌كاندا شوێن‌بزر كراون.
له ١٦ی ته‌ممووزی ١٩٨٥ به ئه‌ندام به‌ش له به‌شی په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ستنیشان كراوه، له ١٤ی تشرینی دووه‌می ١٩٨٥ به ئه‌ندام به‌ش له به‌شی سه‌ربازی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ستنیشان كراوه، ساڵی ١٩٨٧ یه‌كێك بووه له فه‌رمانده‌كانی شه‌ڕی مێرگه‌سۆر له سنووری پارێزگای هه‌ولێر دژ به سوپای عێراق، له سه‌ره‌تای مانگی شوباتی ساڵی ١٩٨٨ به‌رپرسی لێژنه‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی پێشمه‌رگه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه، ساڵی ١٩٨٨ به نوێنه‌رایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌شداری له پلاندانان بۆ ڕزگاركردنی شاره‌زوور له ده‌ستی سوپای عێراقی كردووه، له ٢٤ی ئه‌یلوولی ١٩٨٨ له‌لایه‌ن مه‌كته‌بی سیاسییه‌وه به به‌رپرسی لێژنه‌ی دامه‌زراندن و سه‌رپه‌رشتی په‌نابه‌ران دامه‌زراوه، ساڵی ١٩٨٩ له کۆنگرەی دەیەم بووه‌ته ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان، له ١٣ی كانوونی دووه‌می ١٩٩٠ به به‌رپرسی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێرانی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ستنیشان كراوه، ساڵی ١٩٩١ له ڕاپه‌ڕینی باشووری كوردستاندا فه‌رمانده‌ی ئازادكردنی حاجی ئۆمه‌ران تا سۆران بووه، ساڵی ١٩٩١ به‌رپرسی هه‌ماهه‌نگی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه له هه‌ولێر.
له ٢ی ئه‌یلوولی ١٩٩٢ تا ٣ی ئابی ١٩٩٤ له كابینه‌ی یه‌كه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا پارێزگاری هه‌ولێر بووه، ساڵی ١٩٩٣ نوێنه‌ری کۆنگرەی یازده‌یه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یه‌كگرتووی كردووه، ڕۆژی سێشه‌مه‌ی ٥ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٩٣ به‌رپرسی لێژنه‌ی هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی سه‌رۆك مستەفا بارزانی (١٩٠٣-١٩٧٩) و ئیدریس بارزانى (١٩٤٤-١٩٨٧) له كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه بۆ زێدیان له گوندی بارزان بووه، له كۆتایی مانگی ئاداری ١٩٩٤ له‌به‌ر ئاڵۆزی ناو شاری هه‌ولێر له جه‌رده‌یی و ڕێگری له‌لایه‌ن هه‌ندێ لایه‌نی سیاسی وه‌ك ناڕەزا یه‌تی ده‌ربڕین وازهێنانی خۆی له پۆستی پارێزگاری هه‌ولێر پێشكه‌شی وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه، ساڵی ١٩٩٤ به‌رپرسی كارگێڕیی فه‌رمانده‌یی له‌شكری كوردستان (فه‌له‌ك) و ئه‌ندامی فه‌رمانده‌یی (فه‌له‌ك) بووه، له ناوه‌ڕاستی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٩٤ به یاوه‌ری سه‌رۆك مەسعود بارزانی له‌سه‌ر بانگهێشتی عه‌لی ئه‌كبه‌ر هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی سه‌رۆككۆماری ئیسلامی ئێران سه‌ردانی شاری تارانی كردووه، ساڵی ١٩٩٩ له کۆنگرەی دوازدەیەم بووه‌ته ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان، له ١٥ی ئابی ٢٠٠١ له كابینه‌ی چواره‌م بووه‌ته وه‌زیری هه‌رێم، ساڵی ٢٠٠٢ وه‌زیری شاره‌وانی بووه به وه‌كاله‌ت، له ڕۆژی چوارشه‌مه ١٥ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠٠٤ به مه‌به‌ستی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان له‌سه‌ر بانگهێشتی حزبی شیوعی چین سه‌ردانی شاری په‌كینی كردووه، له ڕۆژی یه‌كشه‌مه ٩ی كانوونی دووه‌می ٢٠٠٥ وه‌ك نوێنه‌ری سه‌رۆك مەسعود بارزانی به‌شداری له ئاهه‌نگی ناشتنی مه‌تران یه‌عقوب شێر سه‌رۆكی ئه‌سقه‌فیه‌تی كلدانی له شاری هه‌ولێر كرد، له ١٧ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٠٥ به‌شداری له مه‌راسیمی فه‌رمی پێشوازی له ته‌رمی ٥٠٠ ئه‌نفالكراوی بارزانی له شاری هه‌ولێر كردووه، ڕۆژی پێنجشه‌مه‌ی ١٦ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٠ له كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌م له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ده‌نگی ٥٩٢ له ڕیزبه‌ندی ٤٢هه‌مین به ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ٢٠٢٢ لە کۆنگرەی چواردەیەمدا دا به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و له یه‌كه‌مین كۆبوونەوەی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌ڵبژێردراوە. ساڵی ٢٠١٠ له‌به‌ر به‌شداری له شۆڕشی ئەیلوول، شۆڕشی گوڵان، ڕاپه‌ڕینی باشووری كوردستان و قۆناغی سه‌ره‌وه‌ری له‌لایه‌ن سه‌رۆك مه‌سعود بارزانییه‌وه وه‌ك یه‌كه‌مین ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی مێدالیای بارزانی نه‌مری پێ به‌خشراوه. شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی، توركی و فارسییه.
سه‌رچاوه:
- ئـه‌رشیفی ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان.