یاساناس و سیاسەتمەدار و کەسایەتی سەربازی عارف ته‌یفور عارف عه‌لی، ناسراو به عارف شێخ ته‌یفور سه‌رگه‌ڵوویی به‌رزنجی، ساڵی ١٩٥٩ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان و ساڵی ١٩٦٣ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی و هەمان ساڵ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانەوە كردووه، نوێنەری كۆنگره‌ی هه‌شته‌م ١٩٧٠ بووە و لە کۆنگرەکانی یازده‌یه‌م ١٩٩٣ و دوازدەیەم ١٩٩٩دا به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی و ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌مدا به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هەڵبژێردراوە و ساڵی ٢٠١٨ به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان دەستنیشانکراوە.
ژیاننامە
عارف تەیفور ساڵی ١٩٤٥ لە شاری سلێمانی له‌دایكبووە، قۆناغی ناوه‌ندیی له كه‌ركووك و سلێمانی ته‌واو كردووه و ساڵی ١٩٦٧ به‌كالۆریۆسی مافی له زانكۆی به‌غدا وه‌رگرتووه، ساڵی ٢٠٠٤ به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كاتیی عێراقی (المجلس الوطني المؤقت العراقي) ده‌ستنیشان كراوه و ساڵی ٢٠٠٥ پاڵێوراوی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی بووە بۆ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عێراق و لە پاش دەرچوونی بووه‌ته جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عێراق. شاره‌زای زمانی كوردی، عه‌ره‌بی، ئینگلیزی و فارسییه.
خەباتنامە
ساڵی ١٩٥٩ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان و ساڵی ١٩٦٣ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی و هەمان ساڵ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانەوە كردووه.
نوێنەری کۆنگرەی هەشتەم ١٩٧٠ بووە و لە کۆنگرەکانی یازده‌یه‌م ١٩٩٣ و دوازدەیەم ١٩٩٩ دا به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی و ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌مدا به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان و ساڵی ٢٠١٨ به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٧٠ لە کۆنگرەی شەشەمی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان به ئه‌ندامی لێژنه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه و ساڵێک دواتر كراوه‌ته‌وه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان.
لە ماوەی کارکردنیدا لە نێو ڕیزەکانی پارتیدا چەندین ئەرک و بەرپرسیاریەتی وەرگرتووە، وەکو كارگێڕی لێژنه لقی سێ ١٩٧٣، به‌رپرسی لێژنه لقی چواری سلێمانی ١٩٩٤، به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی پێنجی به‌غدا ٢٠٠٣، به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی چواری سلێمانی ٢٠٠٤، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارێزگای سلێمانی-هه‌ڵه‌بجه ٢٠١٨.
ساڵی ١٩٧٥ له دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول وه‌ك په‌نابه‌ر ڕووی له وڵاتی ئێران كردووه و لەوێدا له‌لایه‌ن سه‌رۆك مه‌سعود بارزانییه‌وه بۆ ئاماده‌كاری شۆڕشی گوڵان ڕادهسپێردراوه. ساڵی ١٩٧٦ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كاتیی پارتی دیموكراتی كوردستان (كۆنفرانسی به‌رلین) بووه و له دوای شه‌هیدبوونی مولازم سه‌ید كه‌ریم، شوێنی ناوبراوی گرتووه‌ته‌وه و بووه‌ته ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی.
ساڵی ٢٠٠٤ به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كاتیی عێراقی (المجلس الوطني المؤقت العراقي) ده‌ستنیشان كراوه و ساڵی ٢٠٠٥ پاڵێوراوی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی بووە بۆ ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی عێراق و لە پاش دەرچوونی بووه‌ته جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی عێراق، ساڵی ٢٠١٥ سه‌رپه‌رشتیاری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بووە له به‌ره‌ی خازر (دهۆك) له دژی هێزی داعش.
سەرچاوە:
- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.