سیاسەتمەدار سه‌ربه‌ست جه‌میل موڕاد، ناسراو به سه‌ربه‌ست بابیری، ساڵی ١٩٧٦ له سه‌رده‌می سه‌ركردایه‌تی كاتی پارتی دیموكراتی كوردستان په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه كردووه و ساڵی ١٩٨٠ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانەوە كردووه، نوێنەری کۆنگرەکانی دەیەم ١٩٨٩، یازده‌یه‌م ١٩٩٣ و دوازدەیەم ١٩٩٩ی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، ساڵی ١٩٩١ به‌شداری ڕاپه‌ڕینی باشووری كوردستانی كردووه، ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌مدا به ئه‌ندامی یه‌ده‌گی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه.
ژیاننامە
سەربەست بابیری ساڵی ١٩٥٩ لە دهۆک له‌دایكبووه. شاره‌زایی زمانه‌كانی كوردی و فارسییه.
خەباتنامە
سەربەست بابیری ساڵی ١٩٧٦ له سه‌رده‌می سه‌ركردایه‌تی كاتی پارتی دیموكراتی كوردستان په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه كردووه و ساڵی ١٩٨٠ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانەوە كردووه، نوێنەری کۆنگرەکانی دەیەم ١٩٨٩، یازده‌یه‌م ١٩٩٣ و دوازدەیەم ١٩٩٩ی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، ساڵی ١٩٩١ به‌شداریی ڕاپه‌ڕینی باشووری كوردستانی كردووه.
ساڵی ٢٠٠٧ فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی سپیلك له فه‌رمانده‌یی سۆرانی سه‌ر به فه‌رمانده‌یی له‌شكری كوردستان (فه‌له‌ك) بووه، ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌مدا به ئه‌ندامی یه‌ده‌گی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه.
سەرچاوە:
- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.