نەوزاد هادی مەولود

ئەندازیار و سیاسەتمەدار نه‌وزاد هادی مه‌ولود محه‌مه‌د، ساڵی ١٩٩٢ په‌یوه‌ندیی به‌ ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه‌ كردووه‌، نوێنەری کۆنگرەی دوازدەیەم ١٩٩٩ بووە...


ئەندازیار و سیاسەتمەدار نه‌وزاد هادی مه‌ولود محه‌مه‌د، ساڵی ١٩٩٢ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه‌ كردووه‌، نوێنەری کۆنگرەی دوازدەیەم ١٩٩٩ بووە و ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌‌مدا به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌، ساڵانی (٢٠٠٤-٢٠١٩) پارێزگاری هه‌ولێر بووە.


ژیاننامە

نەوزاد هادی ساڵی ١٩٦٣ لە شاری هەولێر له‌دایكبووە، ساڵی ١٩٨٧ به‌كالۆریۆسی ئه‌ندازیاری كاره‌بای له‌ زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین-هه‌ولێر وه‌رگرتووه‌، ساڵی ١٩٩٦ لە کابینەی سێیەمدا كراوه‌ته‌ بریكاری وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن، سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای ئه‌ندازیاران بووه‌، ساڵانی (٢٠٠٤-٢٠١٩) به‌ پارێزگاری هه‌ولێر دامەزراوە. شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزییە‌.


خەباتنامە

نەوزاد هادی ساڵی ١٩٩٢ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٩٢ وەکو ئه‌ندازیاری كاره‌با‌ له‌ ڕادیۆی ده‌نگی كوردستان کاری کردووە و ئه‌ندامی لق‌ بووە له‌ لێژنه‌ی لقی دوو.

نوێنەری کۆنگرەی دوازدەیەم ١٩٩٩ بووە و ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌‌مدا به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوە،  ساڵی ٢٠٢٢ لە کۆنگرەی چوارده‌مدا به‌‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و له‌ یه‌كه‌مین كۆبوونەوەی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی به‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌ڵبژێردراوە و بۆته‌ به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارێزگای موسڵ.


سەرچاوە:

  • ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار

چیا هەرکی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

حەمید عەلی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەی چواردەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا. 

زانیاری زیاتر

نوری عوسمان شنگالی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

موحسین کەمال

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

گوهدار شێخۆ

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر