ئەکادیمی و سیاسەتمەدار دكتۆر حه‌مید ئه‌حمه‌د حه‌مید، ناسراو به دكتۆر حه‌مید ده‌ربه‌ندی، ساڵی ١٩٧٢ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه كردووه، نوێنه‌ری كۆنگره‌کانی نۆیه‌م ١٩٧٩، یازده‌یه‌م ١٩٩٣ و دوازدەیەم ١٩٩٩ی پارتی دیموكراتی كوردستان بووە و ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌مدا به ئه‌ندامی یه‌ده‌گی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه.
ژیاننامە
دکتۆر حەمید دەربەندی ساڵی ١٩٥٦ له هه‌ولێر لەدایکبووه، ساڵی ١٩٨٥ به مه‌به‌ستی خوێندن ڕوو ده‌كاته كۆماری چێكۆسڵۆڤاكیا و ساڵی ١٩٩٨ دكتۆرای له په‌یوه‌ندییه ئابوورییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له زانكۆی پراگ به‌ده‌ست هێناوه، ساڵی ٢٠٠٥ کراوەتە به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان. شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، فارسی، عه‌ره‌بی، چیكی، سویدی و ئینگلیزییه.
خەباتنامە
ساڵی ١٩٧٢ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه كردووه و ساڵی ١٩٧٤ كراوه‌ته جێگری به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی باڵه‌كی سه‌ر به لقی هه‌ولێری یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان، ساڵانی (١٩٧٥-١٩٨٥) له دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاواره‌ی وڵاتی ئێران بووه و ساڵی ١٩٨٥ به مه‌به‌ستی خوێندن ڕوو ده‌كاته كۆماری چێكوسلۆڤاكیا.
نوێنه‌ری كۆنگره‌کانی نۆیه‌م ١٩٧٩، یازده‌یه‌م ١٩٩٣ و دوازدەیەم ١٩٩٩ی پارتی دیموكراتی كوردستان بووە و ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌مدا به ئه‌ندامی یه‌ده‌گی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه.
سەرچاوە:
- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.