یاساناس و سیاسەتمەدار عەلی حسێن ئه‌حمه‌د، ناسراو به عه‌لی سورچی، ساڵی ١٩٨٢ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه كردووه، نوێنەری کۆنگرەی یازده‌یه‌م ١٩٩٣ و دوازدەیەم ١٩٩٩ی پارتی بووە و ساڵی ٢٠١٠ لە کۆنگرەی سێزده‌یه‌مدا به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه.
ژیاننامە
عەلی حسێن ساڵی ١٩٦٦ لە شاری دهۆک لەدایکبووە، ساڵی ٢٠٠١ به‌كالۆریۆسی یاسای له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین-هه‌ولێر وه‌رگرتووه. شاره‌زای هەردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بییه.
خەباتنامە
عەلی حسێن ساڵی ١٩٨٢ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٩١ په‌یوه‌ندی به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی لێژنه‌ی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه كردووه لە ڕاپه‌ڕینی باشووری كوردستاندا بەشداربووە، نوێنەری کۆنگرەکانی یازده‌یه‌م ١٩٩٣ و دوازدەیەم ١٩٩٩ی پارتی بووە و ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌مدا به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ٢٠٢٢ لە کۆنگرەی چوارده‌مدا به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و له یه‌كه‌مین كۆبوونەوەی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌تەوە و بۆته به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارێزگای سلێمانی.
ساڵی ١٩٩٤ به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی هه‌ریر و ساڵی ٢٠٠١ به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی شه‌قڵاوەى سه‌ر به لێژنه‌ی لقی دوو بووە، ساڵی ٢٠٠٤ كراوه‌ته كارگێڕی لێژنه‌ی لقی شازده، ساڵانی (٢٠٠٥-٢٠١١) به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی ده‌ی سۆران بووه و ساڵی ٢٠١٣ كراوه‌ته به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی دووی هه‌ولێر، ساڵی ٢٠١٧ كراوه‌ته به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی كوردستان و عێراقی پارتی دیموكراتی كوردستان.
سەرچاوە:
- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.