ئەکادیمی و سیاسەتمەدار دكتۆر چنار سەعد عەبدوڵا، ساڵی ١٩٩٣ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان و ساڵی ١٩٩٥ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە کردووە، ساڵی ٢٠٠٥ بووه‌ته ئه‌ندامی خولی دووەمی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان، ساڵی ٢٠٠٦ بووەتە وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان له کابینەی پێنجەمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ساڵی ٢٠١٠ و لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌مدا به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه.
ژیاننامە
چنار سەعد عەبدوڵا ساڵی ١٩٧٤ لە شاری هەولێر له‌دایكبووە، ساڵی ١٩٩٥ به‌كالۆریۆسی كۆمه‌ڵناسی و ساڵی ٢٠٠٢ ماستەری کۆمەڵناسی و ساڵی ٢٠٠٦ بڕوانامەی دکتۆرای کۆمەڵناسی لە زانکۆی سەڵاحەدین-هەولێر وەرگرتووە و وەکو مامۆستا لە هەمان زانکۆ‌دا دامەزراوە، ساڵی ٢٠٠٥ بووه‌ته ئه‌ندامی خولی دووەمی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان و ساڵی ٢٠٠٦ بووەتە وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان له کابینەی پێنجەمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی، فارسی و ئینگلیزییه.
خەباتنامە
چنار سەعد عەبدوڵا ساڵی ١٩٨٦ له‌به‌ر چالاكی سیاسی باوكی له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی ئاواره‌ی وڵاتی ئێران بووه و ساڵی ١٩٩١ له دوای ڕاپه‌ڕینی باشووری كوردستان گه‌ڕاوه‌ته‌وه نێشتمان، ساڵی ١٩٩٣ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان و ساڵی ١٩٩٥ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە کردووە.
ساڵی ٢٠٠٥ بووه‌ته ئه‌ندامی خولی دووەمی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كوردستان و ئه‌ندامی لێژنه‌ی كاروباری په‌روه‌رده و فێركردنی باڵا، ساڵی ٢٠٠٦ له کابینەی پێنجەمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووەتە وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان.
ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌مدا به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه و كراوه‌ته به‌رپرسی به‌شی پیشه‌یی ده‌سته‌ی ڕێكخراوه جه‌ماوه‌ری و پیشهیییهكان و ساڵی ٢٠١٧ كراوه‌ته به‌رپرسی مه‌كته‌بی دیراسات و توێژینه‌وه و ئه‌كادیمیای پارتی دیموكراتی كوردستان.
سەرچاوە:
- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.