ئەکادیمی و سیاسەتمەدار خه‌سره‌و عه‌بدوڵا ئیسماعیل مه‌عروف، ناسراو به خه‌سره‌و گۆران، ساڵی ١٩٧٦ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان و ساڵی ١٩٧٨ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگەی کوردستانەوە كردووه، نوێنەری کۆنگرەکانی نۆیه‌م ١٩٧٩، دەیەم ١٩٨٩ و یازده‌یه‌م ١٩٩٣ بووە و ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌مدا به ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه.
ژیاننامە
خەسرەو گۆران ساڵی ١٩٦٠ لە شاری دهۆک لەدایکبووە. ساڵی ١٩٨٧ به‌كالۆریۆسی ئابووری نه‌ته‌وه‌یی له زانكۆی ستۆكهۆڵم وه‌رگرتووه و ماسته‌ری له مێژوودا بەدەستهێناوە. ساڵانی (١٩٩٤-٢٠٠٣) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی كوردستان بووه. ساڵی ٢٠٠٣ له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای موسڵه‌وه له‌سه‌ر به‌شی كورد كراوه‌ته جێگری پارێزگاری موسڵ. ساڵی ٢٠١٤ بووەته ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی عێراق له سه‌ر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان. شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی، سویدی و ئینگلیزییه.
خەباتنامە
ساڵی ١٩٧٦ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی و ساڵی ١٩٧٨ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگەی کوردستانەوە كردووه. له ناوه‌ڕاستی هه‌شتاكان وه‌ك په‌نابه‌ر ڕووی لە وڵاتی سوید کردووە و ساڵی ١٩٩٣ گه‌ڕاوه‌ته‌وە باشووری كوردستان.
نوێنەری کۆنگرەکانی نۆیه‌م ١٩٧٩، دەیەم ١٩٨٩، یازده‌یه‌م ١٩٩٣، کۆنگرەی دوازدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان (١٩٩٩) بووە و ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌مدا به ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوە، ساڵی ٢٠١١ کراوەتە بەرپرسی دەزگای گشتی هەڵبژاردن.
ساڵی ٢٠٠٣ كراوه‌ته جێگری به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی چوارده‌ی موسڵ و ساڵێک دواتر كراوه‌ته به‌رپرسی لێژنه‌ی هەمان لق.
ساڵی ٢٠١٤ به ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ڵبژێردراوه و كراوه‌ته سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان.
سەرچاوە:
- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.