سیاسەتمەدار ئاكۆ عومه‌ر مسته‌فا، ناسراو به ئاكۆ چاوشین، ساڵی ١٩٨١ په‌یوه‌ندی به ڕێكخستنەکانی پارتی دیموكراتی كوردستان و ساڵێک دواتر په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانەوە کردووە، نوێنەری کۆنگرەی دەیەم ١٩٨٩ و یازده‌یه‌م ١٩٩٣ی پارتی بووە و ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌م دا به ئه‌ندامی یه‌ده‌گی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه.
ژیاننامە
ئاكۆ چاوشین ساڵی ١٩٦٤ له سلێمانی لەدایکبووە، ده‌رچووی قۆناغی ئاماده‌ییه، ساڵی ١٩٩٢ له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان به قایمقامی قه‌ڵادزێ له سنووری پارێزگای سلێمانی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دامه‌زراوه. شاره‌زایی زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی و فارسییه.
خەباتنامە
ساڵی ١٩٨١ په‌یوه‌ندی به ڕێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان و ساڵی ١٩٨٢ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانەوە کردووە، ساڵی ١٩٨٣ به‌شداری خولێكی هه‌واڵگری سه‌ربازی له هه‌نده‌ران كردووه، ساڵی ١٩٨٧ لە هێرشی سوپای عێراق له شه‌ڕی شارباژێر له سنووری پارێزگای سلێمانیدا بە سەختی بریندار بووه، ساڵی ١٩٨٨ به‌شداریی داستانی خواكوڕكی له سنووری پارێزگای هه‌ولێر دژ به هێرشی سوپای عێراقی كردووه و هەمان ساڵ ڕووی لە وڵاتی ئێران كردووە.
نوێنەری کۆنگرەکانی دەیەم ١٩٨٩ و یازدەیەم ١٩٩٣ی پارتی بووە و ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگره‌ی سێزدەیەمدا به ئه‌ندامی یه‌ده‌گی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه.
ساڵی ١٩٩١ وه‌ك فه‌رمانده و پێشمه‌رگه به‌شداری له ڕاپه‌ڕینی باشووری كوردستان دژ به دامودەزگاکانی حزبی بەعس كردووه، ساڵی ١٩٩٢ له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان به قایمقامی قه‌ڵادزێ له سنووری پارێزگای سلێمانی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دامه‌زراوه، ساڵی ٢٠١٤ له شه‌ڕی دژ به داعش یاریده‌ده‌ری فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری خازر له سنووری پارێزگای دهۆك بووه.
لە ماوەی کارکردنیدا وەکو کادر چەندین پلە و پۆستی حزبیی لە ئاستە جیاوازەکاندا بەڕێوەبردووە و لە ساڵی ٢٠٢٢ بە بڕیاری مەکتەبی سیاسی بووەتە بەرپرسی ڕێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان.
سەرچاوە:
- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.