پشتیوان سادق عەبدوڵا

یاساناس و سیاسه‌تمه‌دار پشتیوان سادق عه‌بدوڵا، ناسراو به‌ پشتیوان خۆشناو، ساڵی ١٩٨٦ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌‌ كردووه‌، ساڵی ٢٠١٠ له‌ كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌مدا به‌ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌.


 ژیاننامه‌

پشتیوان سادق عه‌بدوڵا ساڵی ١٩٦٩ لە هەولێر له‌دایكبووە، باوكی له‌ شۆڕشی ئەیلوولدا له‌ هێزی سه‌فین پێشمه‌رگه‌ بووه‌ و ساڵی ١٩٦٨ له‌ نزیك شاره‌دێی پیرمامی سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێر شه‌هید کراوە‌.

ساڵی ٢٠٠٥ بڕوانامەی ماسته‌ر‌ و ساڵی ٢٠١٢ دكتۆرای له‌ یاسای گشتی له‌ زانكۆی (سه‌ڵاحه‌دین-هه‌ولێر) وه‌رگرتووه‌ و لە زانكۆی ناوبراو مامۆستایە.

لە ساڵی ٢٠١٤‌ له‌ كابینه‌ی هه‌شته‌مدا بووەته‌‌ وه‌زیری په‌روه‌ده‌ و ساڵی ٢٠١٩ لە کابینەی نۆیەمدا بووەتە وه‌زیری ئه‌وقاف و کاروباری ئایینی لە حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. زمانى كوردی، عه‌رەبی و ئینگلیزی دەزانێت.


خەباتنامە

پشتیوان سادق ساڵی ١٩٨٦ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌‌ كردووه‌ و ساڵی ١٩٩١ لە ڕاپه‌ڕینی باشووری كوردستان بەشداربووە‌ و په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ كردووه‌ و له‌ هێزی كۆڕه‌ك خەباتی كردووه‌.

له‌ ١٦ی كانوونی یه‌كه‌می ١٩٩١ له‌ خولی نۆیه‌می په‌یمانگای كادیری پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ شاره‌دێی پیرمام وه‌رگیراوه‌ و سەرکەوتووانە خولەکەی تەواوکردووە، ساڵی ١٩٩٣ به‌ كارگێڕی لێژنه‌ی ناوچه‌ی به‌ڕانه‌تی سه‌ر به‌ لێژنه‌ی لقی دووی هه‌ولێری پارتی دیموكراتی كوردستان - یه‌كگرتوو ده‌ستنیشان كراوه‌‌ و هەمان ساڵ نوێنه‌ری کۆنگرەی یازدەیەمی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه‌. ساڵی ١٩٩٦ كراوه‌ته‌ به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی به‌ڕانه‌تی و ساڵی ١٩٩٨ كراوه‌ته‌ به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی دووی هه‌ولێری سه‌ر به‌ لێژنه‌ی لقی دوو.

ساڵی ١٩٩٩ نوێنه‌ری کۆنگرەی دوازدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە له‌ شاری هه‌ولێر و ساڵی (٢٠٠٠- ٢٠٠٤) به‌ كارگێڕی لێژنه‌ی لقی دوو ده‌ستنیشان كراوه‌، ساڵی ٢٠٠٥ مامۆستای وانه‌ی تیرۆر له‌ خولی یازده‌یه‌می په‌یمانگای پێگه‌یاندنی كادیرانی پارتی دیموكراتی كوردستان بووە.

ساڵانی (٢٠٠٥- ٢٠٠٨) كراوه‌ته‌ به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەولێر و ساڵی ٢٠١٠ له‌ كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌‌مدا به‌‌ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه،  ساڵی ٢٠٢٢ لە کۆنگرەی چواردەیەمدا  به‌‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و له‌ یه‌كه‌مین كۆبوونەوەی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی به‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌تەوە و بۆته‌ به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارێزگای دهۆك.

له‌ به‌رهه‌مه‌كانی:                     

  1. ئه‌زموونی كوردستان له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا ـ ٢٠٠٦.
  2. الارهاب في ضوء القانون الدولي ـ ٢٠٠٦، له‌ سێ به‌ر‌گدا.
  3. التجربة الأمریكیة ـ الأوربیة ـ العربیة في مكافحة الارهاب.
  4. نحو تأسیس دولة كوردستان ـ ٢٠١٣.
  5. پرنسیپه‌كانی مافی مرۆڤ.

سه‌رچاوه‌كان:

  1. دیرۆكی خوله‌كانی كادیرانی پارتی، له‌ شاخه‌وه‌ بۆ شار، (هه‌ولێر ـ سه‌نته‌ری دیراسات و تویژینه‌وه‌ و ئه‌كادیمیای پارتی ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٩ز).
  2. مێژووی پارتی دیموکراتی کوردستان، كۆنگره‌ و كۆنفرانس (پرۆگرام و په‌یڕه‌وی ناوخۆ)، ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان، به‌رگی دووەم، (هه‌ولێر- چاپخانه‌ی رۆكسانا- ٢٠٢١).
  3. شه‌عبان عه‌لی شه‌عبان، هه‌ندێك زانیاری سیاسی و مێژوویی، چاپی سێیه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٣ز).
  4. لقی دوو، لقی دوو له‌ نیوسه‌ده‌ی تێكوشاندا، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ئاراس ـ ٢٠١٠ز).

بابەتی پەیوەندیدار

سه‌رباز هه‌ورامی

سه‌رباز نادر عه‌لی موراد، ناسراو به‌ (سه‌رباز هه‌ورامی)، لە شارى هەڵەبجە لەدایک بووە، ساڵی ١٩٧٩ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٩٩ لە کۆنگرەى ١٢یەمى پارتی دیموكراتی كوردستان به‌‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردراوه‌.

زانیاری زیاتر

ساڵح پێداوی

ساڵح ئه‌حمه‌د فه‌تاح خدر، ساڵى ١٩٣٣ لە پارێزگاى دهۆک لەدایک بووە، ساڵی ١٩٦٣ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگەى شۆڕشى ئەیلوول كردووه‌، ساڵی ١٩٦٦ فه‌رمانده‌ی به‌تالیۆنی چواری هێزی قه‌ره‌داغ سه‌ر به‌ له‌شكری سێی هێزى پێشمەرگە بووه‌، ساڵی ١٩٦٩ فه‌رمانده‌ی هێزی به‌مۆ بووه‌. ساڵی ١٩٧٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی نۆیه‌م به‌ ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌.

زانیاری زیاتر

نه‌ژاد ئه‌حمه‌د عه‌زیز ئاغا

نه‌ژاد ئه‌حمه‌د عه‌زیز ئاغا، ساڵى ١٩٢٤ لە شارى سلێمانى لەدایک بووە، ساڵی ١٩٥٦ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان كردووه‌، له‌ ڕێكه‌وتی ٤ی حوزه‌یرانی ١٩٩٢ بووه‌ته‌ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستان. له‌ ڕێكه‌وتی ١ی تشرینی دووه‌می ١٩٩٧ به‌ هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه‌ له‌ شاری له‌نده‌ن كۆچی دوایی كردووه‌.

زانیاری زیاتر

چیا هەرکی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

حەمید عەلی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەی چواردەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا. 

زانیاری زیاتر