ئەندازیار و سیاسەتمەدار ساسان عوسمان عه‌ونی حه‌بیب، ناسراو به ساسان عه‌ونی، ساڵی ١٩٩١ هاتووەته نێو ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ساڵی ١٩٩٣ له كۆنگره‌ی هه‌شته‌مدا به ئه‌ندامی لێژنه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه و دواتر له‌لایه‌ن لێژنه‌ی ڕاپه‌ڕاندنه‌وه به سكرتێری یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌مدا به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ٢٠١٩ بووەتە وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا.
ژیاننامه
ساسان عه‌ونی ساڵی ١٩٧٠ لە شاری هه‌ولێر لەدایکبووه و كوڕی هۆزانڤان عوسمان عهونییە، ساڵی ١٩٩٣ بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له ئه‌ندازیاریی شارستانی له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین-هه‌ولێر وه‌رگرتووه، ساڵی ٢٠١٠ ماسته‌ری به‌ڕێوه‌بردن و ئابووریی له زانكۆی لوبنانی- فەڕه‌نسی له هه‌ولێر به‌ده‌ستهێناوه. شاره‌زایی له زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی و ئینگلیزی‌دا هه‌یه.
خه‌باتنامه
ساسان عه‌ونی ساڵی ١٩٩١ په‌یوه‌ندیی به ڕیزه‌كانی یه‌كێتی قوتابیان و لاوانی دیموكراتی كوردستان و هەمان ساڵ به ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٩٣ به ئه‌ندامی لێژنه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی یه‌كێتی قوتابیان و لاوانی دیموكراتی كوردستان ده‌ستنیشان كراوه و هەمان ساڵ و له كۆنگره‌ی هه‌شته‌م (كۆنگره‌ی ئازادی)دا به ئه‌ندامی لێژنه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه و دواتر له‌لایه‌ن لێژنه‌ی ڕاپه‌ڕاندنه‌وه به سكرتێری یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه و هەتا ساڵی ١٩٩٨ لەو پۆستەدا بەردەوامبووە.
ساڵی ١٩٩٣ نوێنه‌ری کۆنگرەی یازده‌یه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان-یه‌كگرتوو بووە له شاری هه‌ولێر، ساڵی ١٩٩٥ له ستافی بیست و حه‌وته‌می لێژنه‌ی لقی دوو به كارگێڕی لق ده‌ستنیشان كراوه، ساڵی ١٩٩٩ نوێنه‌ری کۆنگرەی دوازدەیەمی پارتی دیموكراتی كوردستان بووە له شاری هه‌ولێر.
ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌مدا به ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه و ساڵانی (٢٠١١-٢٠١٩) به‌رپرسی ده‌سته‌ی ڕێكخراوه جه‌ماوه‌ری و پیشەییهكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بووە، ساڵی ٢٠١٩ بووەتە وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا.
له به‌رهه‌مه‌كانی:
- په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان، ١٩٩٤.
- په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان، هه‌ڵوێست و هه‌نگاوه‌كان، ١٩٩٨.
- یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان چه‌ند لایه‌نێكی تێكۆشان و مێژوو ـ ١٩٩٨.
- هه‌ڵوێست و هه‌نگاوه‌كان هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی قوتابیان، ١٩٩٧.
- ناوه‌ڕاستی ڕۆژهه‌ڵات ململانێ و هه‌ژموون، ٢٠١٩.
- ڕوانین، ٢٠١٩.
- چه‌ند ڕه‌هه‌ندێكی ڕێكخراوه‌یی سه‌ره‌نج و ڕوانین، ٢٠١٩.
- ئامانجه‌كانی مۆسكۆ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، ٢٠١٩، وه‌رگێڕان (له نووسینی دیمتری ترینین).
سه‌رچاوه‌كان:
- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.
- ساسان عه‌ونی، یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان چه‌ند لایه‌نێكی تێكۆشان و مێژوو، (هه‌ولێر ـ مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان ـ چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ـ ١٩٩٨ز).
- سیروان عثمان، مێژووێكی پرشنگدار و كاروانێكی نه‌پساوه، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆشنبیری ـ ٢٠١٤ز).
- شه‌عبان عه‌لی شه‌عبان، هه‌ندێك زانیاری سیاسی و مێژوویی، چاپی سێیه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٣ز).
- عرفان عه‌زیز عه‌زیز، كۆنگره و كۆنفڕانسه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان، (هه‌ولێر ـ پڕۆژه‌ی نووسینه‌وه‌ی مێژووی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٢ز).