سیاسەتمەدار ئه‌دهه‌م عوسمان شێخ ئه‌حمه‌د شێخ محه‌مه‌د، ناسراو به ئه‌دهه‌م بارزانی، ساڵی ١٩٧٦ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه كردووه، ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌مدا به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی هه‌ڵبژێردراوه و ساڵی ٢٠١٦ كراوه‌ته به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارێزگای سلێمانی پارتی دیموكراتی كوردستان.
ژیاننامە
ئەدهەم بارزانی ساڵی ١٩٦٢ لە شاری هەولێر له‌دایكبووە و له بنه‌ماڵه‌ی شێخه‌كانی ته‌كیه‌ی بارزانه و نه‌وه‌ی شێخ ئەحمەدی بارزانی (١٨٩٢-١٩٦٩)یە، ساڵی ١٩٦٩ له گوندی بارزان چووەته قوتابخانه و ساڵی ١٩٧٤ قۆناغی شه‌شه‌می سه‌ره‌تایی له شاری به‌غدا ته‌واو كردووه و ده‌رچووی قۆناغی سێیه‌می ناوه‌ندییه. شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، عه‌ربی و فارسییه.
خەباتنامە
ئەدهەم بارزانی ساڵی ١٩٧٦ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٨٠ وه‌ك په‌نابه‌ر ڕووی له وڵاتی ئێران كردووه و تا ڕاپه‌ڕینی باشووری كوردستان ساڵی ١٩٩١ له‌وێ ژیانی به‌سه‌ر بردووه.
ساڵی ١٩٨٠ وه‌ك پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی گوڵان په‌یوه‌ندی به باڵی ڕاستی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه كردووه و ساڵی ١٩٨١ به‌رپرسی لقی ئێرانی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان بووه.
له دامه‌زرێنه‌رانی حیزبوڵای كورد بووه و دواتر باڵێكی به ناوی حیزبوڵای شۆڕشگێڕی كورد جیاکردووەتەوە و به ڕێبه‌ری ئه‌م باڵه ناسراوە، ساڵی ٢٠٠٣ حزبه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه و په‌یوندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه كردووه.
ساڵانی (٢٠٠٤-٢٠٠٨) به‌رپرسی مه‌كته‌بی كاروباری عه‌شایری سه‌ر به مه‌كته‌بی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه، ساڵانی (٢٠٠٥-٢٠٠٩) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان بووە له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان.
ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌مدا به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی هه‌ڵبژێردراوه و ساڵی ٢٠١٦ كراوه‌ته به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارێزگای سلێمانی پارتی دیموكراتی كوردستان.
سەرچاوە:
- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.