سیاسەتمەدار قادر عه‌بدولعه‌زیز ڕە‌شید محه‌مه‌دعه‌لی، ناسراو به قادر قه‌چاخ، قه‌چاخ و قه‌چاخی كوردستانی، ساڵی ١٩٧٩ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی و ساڵی ١٩٨٠ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگەی کوردستانەوە كردووه، لە کۆنگرەی دەیەم ١٩٨٩دا بە ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی هەڵبژێردراوە و نوێنەری كۆنگره‌کانی یازده‌یه‌م ١٩٩٣ و دوازدەیەم بووە، ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌مدا بە ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هەڵبژێردراوە.
ژیاننامە
قادر قەچاغ ساڵی ١٩٦٢ لە شاری دهۆک لەدایکبووە. ده‌رچووی پۆلی چواره‌می ئاماده‌ییه، ساڵانی (٢٠٠١-٢٠٠٥) به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گشتیی هەرێم بووە. شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی و فارسییه.
خەباتنامە
قادر قەچاغ ساڵی ١٩٧٩ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی و ساڵی ١٩٨٠ په‌یوه‌ندیی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگەی کوردستانەوە كردووه، ساڵانی (١٩٨٠-١٩٩١) ئاواره‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران بووه.
لە ماوەی کارکردنیدا لە ڕیزەکانی پارتی دیموكراتی كوردستان، چەندین ئەرک و بەرپرسیاریەتی وەرگرتووە، وەکو به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی نه‌غه‌ده ١٩٨٤، به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی خه‌باتی سه‌ر به لێژنه‌ی لقی یه‌ك ١٩٨٥، به‌رپرسی به‌شی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی ١٩٨٦، كارگێڕی لێژنه‌ی لقی یه‌ك ١٩٨٦، به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی دهۆك ١٩٨٧، جێگری به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی دوو ١٩٨٩، ئه‌ندامی مه‌كته‌ب له مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندن ١٩٩١، جێگری به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی یه‌ك (١٩٩١-١٩٩٤)، به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی نۆی ئاكرێ (١٩٩٤-١٩٩٩)، به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی ده‌ی سۆران ١٩٩٩، به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پێشمه‌رگه ٢٠٠١، به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی یه‌ك ٢٠٠٤، به‌رپرسی په‌یمانگای كادیر ٢٠٠٧، به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی حه‌ڤده ٢٠١٨ و ...هتد.
ساڵی ١٩٨٧ به‌شداریی له شه‌ڕی سپیرێز و گرتنی سه‌نگه‌ره‌كانی گرێ گه‌رماڤا له سنووری پارێزگای دهۆكدا كردووه، ساڵی ١٩٨٨ وه‌ك فه‌رمانده به‌شداریی لە داستانی دێره‌لۆك لە سنووری پارێزگای دهۆك کردووە و له شه‌ڕی گوندی شه‌تونس بریندار بووه.
لە کۆنگرەی دەیەم ١٩٨٩ بە ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی هەڵبژێردراوە و نوێنەری كۆنگره‌کانی یازده‌یه‌م ١٩٩٣ و دوازدەیەم بووە و ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌مدا بە ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هەڵبژێردراوە.
سەرچاوە:
- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.