مێژووناس و سیاسەتمەدار عه‌بدولخالق عه‌بدولسه‌لام مسته‌فا، ناسراو به عه‌بدولخالق بابیری، ساڵی ١٩٧٢ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی شۆڕشی ئەیلوولەوه كردووه، نوێنەری کۆنگرەکانی دەیەم ١٩٨٩، یازده‌یه‌م ١٩٩٣، دوازدەیەم ١٩٩٩ بووە و ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌مدا به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه. بەرپرسیاریەتی هەریەک لە لقەکانی نۆی ئاكرێ ٢٠٠٤، هه‌شتی زاخۆ ٢٠٠٩ و یەکی دهۆک ٢٠١١ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەستۆ گرتووە.
ژیاننامە
عه‌بدولخالق بابیری ساڵی ١٩٥٦ له گوندی بابیر سه‌ر به قه‌زای ئامێدی سه‌ر به پارێزگای دهۆك له دایك بووه.
خەباتنامە
عه‌بدولخالق بابیری ساڵی ١٩٧٢ په‌یوه‌ندیی به ڕیزه‌كانی شۆڕشی ئەیلووله‌وه كردووه، ساڵی ١٩٧٦ دوای هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی گوڵان جارێكی‌تر په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی شۆڕشه‌وه كردووەته‌وه، له نێوان ساڵانی (١٩٨٢-١٩٨٨) به‌شداری له زۆربه‌ی شهڕەكانی ده‌ڤه‌ری بادینان دژ بە حكومه‌تی به‌عسی عێراق كردووه، له‌وانه شه‌ڕی كانی ماسێ، شه‌ڕی دێره‌لوك، شه‌ڕی فڕۆكه‌خانه‌ی بامه‌ڕنێ و شه‌ڕی سوتكێ، ساڵانی (١٩٨٣-١٩٨٧) به‌رپرسی لێژنه ناوچه‌ی ئامێدی سه‌ر به لقی یه‌كی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه.
ساڵی ١٩٨٨ دوای هێرشی ڕژێمی به‌عس بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی بادینان و ده‌ستپێكردنی قۆناغی هه‌شته‌می ئه‌نفال ئاواره‌ی وڵاتی توركیا بووه و دواتر ڕووی لە وڵاتی ئێران کردووە، نوێنەری کۆنگرەکانی دەیەم ١٩٨٩، یازده‌یه‌م ١٩٩٣ و دوازدەیەم ١٩٩٩ بووە و ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌مدا به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه.
ساڵی ١٩٩١ لە دوای سه‌ركه‌وتنی ڕاپه‌ڕینی باشووری كوردستان، گه‌ڕاوه‌ته‌وە و بووەتە به‌رپرسی لێژنه ناوچه‌کانی سێمێل و زاخۆی سه‌ر به لقی یه‌كی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەرپرسیاریەتی هەریەک لە لقەکانی نۆی ئاكرێ ٢٠٠٤، هه‌شتی زاخۆ ٢٠٠٩ و یەکی دهۆک ٢٠١١ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەستۆگرتووە.
ساڵی ١٩٩٧ كراوه‌ته فه‌رمانده‌ی سوپای چوارده‌ی زاخۆ و ساڵی ٢٠١٤ لە دوای هێرشی هێزه چه‌كداره‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام (داعش) بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، چووەته به‌ره‌كانی شه‌ڕ و ئه‌ركی سه‌رپه‌رشتیی میحوه‌ری تلسقۆفی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی پێ سپێردراوه.
سەرچاوە:
- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.