محەمەد مەحمود هەرکی

سیاسەتمەدار محه‌مه‌د‌ مه‌حمود عه‌بدوڵا، ناسراو به‌ محه‌مه‌د هه‌ركی، ساڵی ١٩٧٠ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستانه‌وه‌‌ كردووه، نوێنەری کۆنگرەکانی نۆیەم ١٩٧٩ ، دەیەم ١٩٨٩، یازدەیەم ١٩٩٣ و دوازدەیەم ١٩٩٩ بووە....


سیاسەتمەدار محه‌مه‌د‌ مه‌حمود عه‌بدوڵا، ناسراو به‌ محەمەد هەرکی، ساڵی ١٩٧٠ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستانه‌وه‌‌ كردووه، نوێنەری کۆنگرەکانی نۆیه‌م ١٩٧٩، دەیەم ١٩٨٩، یازده‌یه‌‌م ١٩٩٣ و دوازدەیەم ١٩٩٩ بووە و ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌‌مدا به‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌.  


ژیاننامە

محەمەد هەرکی ساڵی ١٩٥٤ لە شارۆچکەی پیرمام  لەدایکبووە، ده‌رچووی قۆناغی ئاماده‌یییه‌، له‌ ١٤ی ئه‌یلوولی ٢٠١١ كۆچی دوایی كردووه‌ و له‌ گۆڕستانی پیرمام به‌ خاك سپێردراوه‌. شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی و فارسی بوو.


خەباتنامە

محەمەد هەرکی لە ساڵی ١٩٧٠ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستانه‌وه‌‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٧٤ بە دواوە وەکو پێشمەرگە به‌شداری لە ‌شه‌ڕەکانی خه‌لیفان و گۆڕەز و حەسەن بەگ کردووە  له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر و چەند جارێک بریندار بووە. ساڵانی (١٩٧٥-١٩٩١) له‌ دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاواره‌ی وڵاتی ئێران بووه‌.

نوێنەری کۆنگرەکانی نۆیه‌م ١٩٧٩، دەیەم ١٩٨٩، یازده‌یه‌‌م ١٩٩٣ و دوازدەیەم ١٩٩٩ بووە و ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌‌مدا به‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌.  

ساڵی ١٩٨٣ به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی شه‌قڵاوه‌ی سه‌ر به‌ لێژنه‌ی لقی دوو‌ بووه‌ و ساڵی ١٩٨٨ وه‌ك فه‌رمانده‌ی هێزی ئاواره‌ به‌شداری داستانی خواكوڕكى کردووە، ساڵی ١٩٩١ به‌شداری له‌ ئازادكردنی شاری كه‌ركووكدا كردووه‌.

ساڵی ١٩٩٤ كراوه‌ته‌ به‌رپرسی لێژنه‌ی‌ ناوچه‌ی سه‌ڵاحه‌دین سه‌ر به‌ لێژنه‌ی لقی دووی هه‌ولێر و ساڵی ٢٠١١ بووه‌ته‌ به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی نۆزده‌‌ی چه‌مچه‌ماڵ و له‌ ١٤ی ئه‌یلوولی ٢٠١١ كۆچی دوایی كردووه‌ و له‌ گۆڕستانی پیرمام به‌ خاك سپێردراوه‌.


سەرچاوە:

  • ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار

سالار عوسمان حسێن

سالار عوسمان حسێن، ناسراو بە دکتۆر سالار، ساڵی ١٩٦٩ لە شاری هەولێر لەدایکبووە. خوێندنى سەرەتایی و ناوەندى لە شارى هەولێر تەواو کردووە، دکتۆراى لە ئەدەبى کوردى لەزانکۆى دهۆک بەدەست هێناوە. خاوەنى ١٢ پەرتووکە لە بوارەکانى : ئەدەب، زمان، ڕۆژنامەگەرى و سیاسەت

زانیاری زیاتر

سەگڤان هالۆ

سه‌گڤان عوسمان هالۆ، ناسراو بە سەگڤان هالۆ، لە ١ى تەممووزی ١٩٦٨ لە گوندى بۆسەل سەر بەقەزاى زاخۆى پارێزگاى دهۆک لەدایک بووە، ساڵى ٢٠٠٨ بڕوانامەى بەکالۆریۆسى لە کۆلێژى یاسای زانکۆى سەڵاحەدین بەدەست هێناوە، ساڵى ٢٠١٦ بڕوانامەى ماستەرى لە یاسا لە کۆلێژى یاساى زانکۆى سەڵاحەدین بەدەست هێناوە.

زانیاری زیاتر

ئاری فارووق حەسەن

ئاری فارووق حه‌سه‌ن، ناسراو بە ئاری نانەکەلی، لە ٢١ى ئابى ساڵى ١٩٧٤ لەشارى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ٢٠٠٤ بڕوانامەى لەبەشى یاسای کۆڵێژى یاسای زانکۆى سەڵاحەدین وەرگرتووە.

زانیاری زیاتر