سیاسەتمەدار نه‌زهه‌ت حالی محه‌مه‌د قادر، ناسراو به نه‌زهه‌ت حالی، ساڵی ١٩٨٢ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان و ساڵی ١٩٨٤ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه كردووه، نوێنەری کۆنگرەکانی یازده‌یه‌م ١٩٩٣ و دوازدەیەم ١٩٩٩ بووە و ساڵی ٢٠١٠ و لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌مدا به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ٢٠٠٤ به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی تایبه‌ت بووە، ساڵی ٢٠١٨ کراوەتە به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی پاراستنی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان.
ژیاننامە
نەزهەت حالی ساڵی ١٩٦٦ لە شاری هەولێر له دایكبووە، ساڵی ٢٠٠٠ به‌شی یاسای له كۆلێژی مافی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین-هه‌ولێر ته‌واوكردووه و ساڵی ٢٠٠٧ ماسته‌ری له زانكۆی به‌رگریی نیشتیمانی (دفاع الوطني) له به‌غدا وه‌رگرتووه، ساڵی ٢٠١٨ کراوەتە به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی پاراستنی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان. شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، فارسی، ئینگلیزی و عه‌ره‌بییه.
خەباتنامە
باپیری نەزهەت حالی ساڵی ١٩٣٢ له شۆڕشی یه‌كه‌می بارزاندا شه‌هید بووه و باوكی (حالی دۆڵەمەری) ساڵی ١٩٤٥ له دوای نسكۆی شۆڕشی دووه‌می بارزان ئاواره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بووه و ساڵی ١٩٤٦ به‌شداری له سوپای كۆماری دیموكراتی كوردستان كردووه و له ساڵی ١٩٤٧ یه‌كێك بووه له یاوه‌رانی جه‌نه‌راڵ مستەفا بارزانی له ڕێڕه‌وی به‌ره‌و یه‌كێتی سۆڤیەت و ساڵی ١٩٩٥ شه‌هید بووه.
نه‌زهه‌ت حالی ساڵی ١٩٧٥ له‌گه‌ڵ ماڵباتهكهیدا له دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاواره‌ی وڵاتی ئێران بووه و ساڵی ١٩٨٢ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان و ساڵی ١٩٨٤ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه كردووه، نوێنەری کۆنگرەکانی یازده‌یه‌م ١٩٩٣ و دوازدەیەم ١٩٩٩ بووە و ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌مدا به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه.
لە ماوەی کارکردنیدا لە نێو ڕیزەکانی پارتی دیموكراتی كوردستان، چەندین ئەرک و بەرپرسیاریەتی وەرگرتووە، وەکو ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی تایبه‌ت ١٩٩٥، به‌رپرسی پاراستنی پارێزگای دهۆك ٢٠٠١، كارگێڕی لێژنه‌ی لقی یه‌كی دهۆك ٢٠٠١، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ده‌زگای پاراستنی گشتی (٢٠٠٢-٢٠٠٣)، به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی تایبه‌ت ٢٠٠٤ و...هتد.
سەرچاوە:
- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.