ئەندازیار و سیاسەتمەدار ئه‌حمه‌د ئه‌دهه‌م عه‌بدولجه‌بار عه‌بدولڕه‌حمان، ناسراو به ئه‌حمه‌د كانی و ئه‌حمه‌د دۆغره‌مه‌چی، ساڵی ١٩٩١ له دوای ڕاپه‌ڕینی باشووری كوردستان په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه كردووه، نوێنەری کۆنگرەکانی یازدهیهم١٩٩٣ و دوازدەیەم ١٩٩٩ بووە و ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌مدا بە ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه.
ژیاننامە
ئه‌حمه‌د كانی ساڵی ١٩٦٠ لە شاری هەولێر لەدایکبووە و نه‌وه‌ی هۆزانڤان و وه‌رگێڕ عه‌بدولجه‌بار كانی (١٨٩٧-١٩٥٧)یه، ساڵی ١٩٨٥ ماسته‌ری له ئه‌ندازیاری میكانیك له زانكۆی موسڵ وه‌رگرتووه و ساڵی ١٩٩٠ بووەتە مامۆستا له په‌یمانگای ته‌كنیكی هه‌ولێر و ساڵی ٢٠٠٤ بووەتە ڕاگری په‌یمانگای ته‌كنیكیی هه‌ولێر. شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی، توركمانی و ئینگلیزییه.
خەباتنامە
ساڵی ١٩٩١ له دوای ڕاپه‌ڕینی باشووری كوردستان په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه كردووه، نوێنەری کۆنگرەکانی یازدەیەم ١٩٩٣ و دوازدەیەم ١٩٩٩ بووە و ساڵی ٢٠١٠ و لە کۆنگرەی سێزدەیەمدا بە ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه.
ساڵی ١٩٩٤ كراوه‌ته به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین لە سنووری لقی دووی پارتی و ساڵانی (١٩٩٥-٢٠٠٥) له لقی دووی هەولێر به كارگێڕی لێژنه‌ی لق ده‌ستنیشان كراوه، ساڵی ٢٠٠٧ كراوه‌ته به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی بیست و سێی مه‌خموری پارتی دیموكراتی كوردستان و ساڵی ٢٠١٧ كراوه‌ته به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی دووی هه‌ولێر سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارێزگای هه‌ولێر.
سەرچاوە:
- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.