ئه‌ندازیار و سیاسەتمەدار نازه‌نین محه‌مه‌د وسو، ساڵی ١٩٧٣ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستانه‌وه كردووه، نوێنەری کۆنگرەی یازده‌یه‌م ١٩٩٣ و ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاماده‌كاری کۆنگرەی دوازدەیەم ١٩٩٩ی پارتی بووە و ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌مدا به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه، هەڵگرى میدالیاى بارزانی نەمرە.
ژیاننامە
نازه‌نین محه‌مه‌د وسو ساڵی ١٩٥٨ لە شاری هەولێر له‌دایكبوو‌ە، ساڵی ١٩٧٣ قۆناغی دواناوه‌ندی له شاری هه‌ولێر ته‌واوكردووه و ساڵی ١٩٧٩ به‌كالۆریۆسی ئه‌ندازیاریی شارستانی له زانكۆی سلێمانی وه‌رگرتووه. ساڵی ١٩٨٠ وه‌ك ئه‌ندازیار له فه‌رمانگه‌ی ڕێگاوبانی هه‌ولێر دامه‌زراوه و ساڵی ١٩٩٢ به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌ولێر بووه و ساڵی ١٩٩٥ بووه‌ته به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌ولێر و ساڵی ١٩٩٦ و لە کابینەی سێیەمدا كراوه‌ته بریكاری وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان و ساڵی ١٩٩٩ لە کابینەی چوارەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا بووەتە وه‌زیری كار و نیشته‌جێكردن و ساڵی ٢٠٠٤ بووەتە وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن، ساڵی ٢٠٠٦ لە کابینەی پێنجەمدا بووەتە وه‌زیری شاره‌وانی.
خەباتنامە
ساڵانی (١٩٦١-١٩٧٢) له‌به‌ر چالاكیی ڕامیاری باوكی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بۆ باشووری عێراق دوورخراوه‌ته‌وه، ساڵی ١٩٧٣ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستانه‌وه كردووه.
نوێنەری کۆنگرەی یازده‌یه‌م ١٩٩٣ و ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاماده‌كاریی کۆنگرەی دوازدەیەم ١٩٩٩ی پارتی بووە و ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌مدا به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه.
ساڵی ٢٠١١ بووه‌ته یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان و ساڵی ٢٠١٤ كراوه‌ته جێگری به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستن، له ١٦ی ئابی ٢٠١٨‌دا له‌به‌ر چالاكی له سه‌رده‌می سه‌روه‌ری، له‌لایه‌ن سه‌رۆك مەسعود بارزانییه‌وه میدالیای بارزانی نه‌مری پێ به‌خشراوه.
سەرچاوە:
- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.