کاکەمین نەجار

یاساناس و سیاسەتمەدار كاكه‌مین مسته‌فا ئه‌مین، ناسراو به‌ کاکەمین نەجار، ساڵی ١٩٧٩ په‌یوه‌ندیی به‌ ڕیزه‌كانی پارتی و ساڵی ١٩٨٣ په‌یوه‌ندیی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگەی کوردستانەوە‌ كردووه...


یاساناس و سیاسەتمەدار كاكه‌مین مسته‌فا ئه‌مین، ناسراو به‌ کاکەمین نەجار، ساڵی ١٩٧٩ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتی و ساڵی ١٩٨٣ په‌یوه‌ندیی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگەی کوردستانەوە‌ كردووه، ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌‌مدا به‌‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و له‌ یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیدا به‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌. هەڵگرى میدالیاى بارزانییە.


ژیاننامە

کاکەمین نەجار ساڵى ١٩٦٦ لە شاری هەولێر له‌دایكبووە، ساڵی ٢٠٠٤ به‌كالۆریۆسی له‌ به‌شی یاسا له‌ زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین-هه‌ولێر وه‌رگرتووه‌. شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی و فارسییه‌.


خەباتنامە

کاکەمین نەجار ساڵی ١٩٧٩ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتی و ساڵی ١٩٨٣ په‌یوه‌ندیی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگەی کوردستانەوە‌ كردووه، ساڵی ١٩٨٧ به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی ڕواندزی سه‌ر به‌ لێژنه‌ی لقی دوو بووه‌، ساڵی ١٩٨٨ له‌ دوای پرۆسەی ئه‌نفال وه‌ك په‌نابه‌ر ڕووی له‌ وڵاتی ئێران كردووه‌‌.

ساڵی ١٩٩١ وه‌ك فه‌رمانده‌یه‌ك له‌ ڕاپه‌ڕینی باشووری كوردستاندا به‌شداریی له‌ ئازادكردنی شاری هه‌ولێر و کەرکووکدا كردووه‌، ساڵی ١٩٩٢ به‌رپرسی به‌ره‌ی كوردستانی له‌ شارۆچكه‌ی سۆران و جێگری سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای هاوبه‌شی كوردستان بووه‌، ساڵی ١٩٩٤ بووەتە فه‌رمانده‌ی سوپای دووی سه‌ر به‌ هێزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه‌، ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌‌مدا به‌‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان و له‌ یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیدا به‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵبژێردراوه‌.

ساڵی ٢٠١٠ له‌به‌ر چالاكی له‌ شۆڕشی گوڵان و قۆناغی ڕاپه‌ڕینی باشووری كوردستان، له‌لایه‌ن سه‌رۆك مەسعود بارزانییه‌وه‌ میدالیای بارزانی نه‌مری پێ به‌خشراوه‌.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

سه‌رباز هه‌ورامی

سه‌رباز نادر عه‌لی موراد، ناسراو به‌ (سه‌رباز هه‌ورامی)، لە شارى هەڵەبجە لەدایک بووە، ساڵی ١٩٧٩ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٩٩ لە کۆنگرەى ١٢یەمى پارتی دیموكراتی كوردستان به‌‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردراوه‌.

زانیاری زیاتر

ساڵح پێداوی

ساڵح ئه‌حمه‌د فه‌تاح خدر، ساڵى ١٩٣٣ لە پارێزگاى دهۆک لەدایک بووە، ساڵی ١٩٦٣ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگەى شۆڕشى ئەیلوول كردووه‌، ساڵی ١٩٦٦ فه‌رمانده‌ی به‌تالیۆنی چواری هێزی قه‌ره‌داغ سه‌ر به‌ له‌شكری سێی هێزى پێشمەرگە بووه‌، ساڵی ١٩٦٩ فه‌رمانده‌ی هێزی به‌مۆ بووه‌. ساڵی ١٩٧٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی نۆیه‌م به‌ ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌.

زانیاری زیاتر

نه‌ژاد ئه‌حمه‌د عه‌زیز ئاغا

نه‌ژاد ئه‌حمه‌د عه‌زیز ئاغا، ساڵى ١٩٢٤ لە شارى سلێمانى لەدایک بووە، ساڵی ١٩٥٦ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان كردووه‌، له‌ ڕێكه‌وتی ٤ی حوزه‌یرانی ١٩٩٢ بووه‌ته‌ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستان. له‌ ڕێكه‌وتی ١ی تشرینی دووه‌می ١٩٩٧ به‌ هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه‌ له‌ شاری له‌نده‌ن كۆچی دوایی كردووه‌.

زانیاری زیاتر

چیا هەرکی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

حەمید عەلی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەی چواردەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا. 

زانیاری زیاتر