سیاسەتمەدار عەلی عەونی نیعمه‌ت محێ، ساڵی ١٩٨٤ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان و ساڵی ١٩٨٥ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٩٩ نوێنه‌ری کۆنگرەی دوازدەیەمی پارتی بووە له شاری هه‌ولێر و ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌مدا به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه.
ژیاننامە
عەلی عەونی ساڵی ١٩٦٧ لە شاری زاخۆ لەدایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ له دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕوویان له وڵاتی ئێران كردووه خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی لەوێ تەواو کردووە و ساڵی ١٩٩١ له دوای ڕاپه‌ڕینی باشووری كوردستان گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ نیشتمان، ساڵی ٢٠٠٣ بڕوانامەی ماسته‌ری ئەدەبی کوردی لە زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین بەدەستهێناوە. شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی (هه‌ر چوار زاری كرمانجی، سۆرانی، لوڕی، گۆران)، فارسی، ئینگلیزی و عه‌ره‌بییه.
خەباتنامە
عەلی عەونی ساڵی ١٩٨٤ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان و ساڵی ١٩٨٥ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٩٣ و لە کۆنگرەی هەشتەمی قوتابیاندا به ئه‌ندامی لێژنه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه و ساڵی ١٩٩٤ کراوە بە بەرپرسی لقی دهۆک – نەینەوا یەکێتی قوتابیانی کوردستان، ساڵی ١٩٩٨ لە كۆنگره‌ی نۆیه‌می قوتابیاندا به ئه‌ندامی لێژنه‌ی ڕاپه‌ڕاندن هه‌ڵبژێردراوەتەوە و دواتر له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی لیژنەی ڕاپەڕاندنەوە به سكرتێری یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه.
ساڵی ١٩٩٩ نوێنه‌ری کۆنگرەی دوازدەیەمی پارتی بووە له شاری هه‌ولێر، ساڵی ٢٠٠١ کارگێری لێژنە لقی ٨ی زاخۆ بووە، ساڵی ٢٠٠٥ کراوە بە بەرپرسی لقی ٨ی زاخۆ، ساڵی ٢٠٠٧ بەرپرسی مەکتەبی ناوەندی ڕێکخراوە جەماوەرییەکان بووە، ساڵی ٢٠١٠ كراوه به به‌رپرسی په‌یمانگای كادیرانی پارتی دیموكراتی كوردستان و ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌مدا به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه.
به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی بیستی شێخان بووه له ساڵی (٢٠١١-٢٠١٧) به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی ده‌ی سۆران ٢٠١٧ی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئێستا ٢٠٢٢ به‌رپرسی لیژنه لقی ٨ی زاخۆیه.
سەرچاوە:
- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.