ژیاننامه
نەجات عەلی ساڵح، ساڵی ١٩٧٠ له شاری هه‌ولێر له‌دایك بووه، قۆناغی بنه‌ڕه‌تی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یی له شاری هه‌ولێر خوێندووه، ساڵی ٢٠٠٩ بڕوانامه‌ی دكتۆرای له زانسته سیاسیه‌كانی زانكۆی سەڵاحەدین به‌ده‌ست هێناوه، شاره‌زایی ته‌واوی له زمانه‌كانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی هه‌یه.
خه‌باتنامه
نەجات عەلی ساڵح ساڵی ١٩٨٥ په‌یوه‌ندی به هێزی پێشمه‌رگه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان كردووه، له لێژنه ڕێكخراوی دیده‌وانی سه‌ر به لێژنه لقی دوو بۆته پێشمه‌رگه، ساڵی ١٩٩٥ فه‌رمانده‌ی لیوا بووه، ساڵی ٢٠٠٥ بۆته فه‌رمانده‌ی سوپا، ساڵی ٢٠١٠ له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی کۆنگرەی سێزدەیەم به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ٢٠١١ به‌رپرسیاره‌یه‌تی لێژنه لقی ٢٣ی وه‌رگرتووه، له شه‌ڕی دژ به ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش به‌رپرسی میحوه‌ری گوێڕ و مه‌خمور بووه، ساڵی ٢٠١٧ بۆته به‌رپرسی یه‌كه‌ی ٨٠ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ساڵی ٢٠٢٢ له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی چوارده‌یه‌م به‌ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردراوه.
له‌به‌رهه‌مه چاپكراوه‌كانی كه‌بریتیین له نامه‌ی ماسته‌ر و تێزی دكتۆراكه‌ی:
-
په‌رتوكی دیموكراسی و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی.
-
ستراتیژیه‌تی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
سه‌رچاوه:
-
ئه‌رشیفی ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان.